بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Sahand Aziz Marf Mahmud!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٠٠٥ وتار و ١٦٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- سەرچیا ‏١٠:٥٠، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئۆرتۆغرۆڵ بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

سڵاو و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. ئەم پەیامە ھۆشدارێکە تاکوو بزانیت کە تاگێک لەسەر ئۆرتۆغرۆڵ داندراوە کە داوا دەکات بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەژێر بەشی و٣ی پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە، چوونکە وتارێکی بێناوەڕۆکە، یان وتارێکە کە ناوەڕۆکەکەی تەنیا لە سندووقی زانیاری و وێنە و بەستەری دەرەکی پێکھاتووە. وتارەکانی ویکیپیدیا دەبێت ناوەڕۆکەکانیان واتادار و زانستنامەیی بن. تکایە ئاگاداریش بە کە ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا دەبێت بایەخدار بن و سەرچاوەی جێباوەڕیان ھەبێت تاکوو سەلماندنیبوونیان پشتڕاست بکاتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە.

ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٥، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

تکایە ئەم پەڕەیە مەسڕنەوە خۆم دروستم کردووە بەپشت بەستن بە ویکیپیدیای عەڕەبی وەڕگێڕانی وە سەرچاوەشم بۆداناوە Sahand Aziz Marf Mahmud (لێدوان) ‏١٥:٤٦، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڕینەوە دەستکاری

پێشنیاری سڕینەوە بۆ حەلیمە خاتوون دەستکاری

 

پەڕەی حەلیمە خاتوون پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە. تاگی پێشنیاری سڕینەوە کە داندراوە لەسەر وتارەکە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی. ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. سەرچیا‏١٤:٤٩، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

من ئەم پەڕەیەم دروست کردووە وە نابێت بسڕێتەوە بەهۆی ئەوەی سەرچاوەم بۆ داناوە و بە پشت بەستن بەوێکیپیدیای عەڕەبی وەڕگێڕانم بۆکردووە سەرچاوەشم بۆ داناوە تکایە مەیسڕنەوە

Sahand Aziz Marf Mahmud (لێدوان) ‏١٥:٤٢، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز شێوازی ڕێکخستنی ئەم وتارانە زۆر ناڕێکە، تکایە پێش بڵاوکردنەوەی وتاری دیکە ئەو وتارانە ڕێکبخە گەرنا ناچارین بیان سڕینەوە. شتێکی تر، بەڕێزتان چۆن ئەو وەرگێڕانانەتان کردووە؟ تەماشای ھەندێک تێکستم کرد، وا دیارە وەرگێڕانێکی زۆر باش نییە و بەشێک لە تێکستەکان مانای تەواو نادەن. ئەگەر وەرگێڕانی ماشێن وەگ گووگڵ یان بینگ ترانسلەیتەر بەکاردێنن، دەبێت بزانن کە ئەوە ڕێپێدراو نییە. سەرچیا‏١٨:٠٥، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڕینەوەی وتارەکانت دەستکاری

دەمباش Sahand Aziz Marf Mahmud,

دوای بەراوردکردنی وتارەکانت، بینیمان لەڕێگای وەرگێڕانی مایکرۆسۆفت بڵاوت کردبوونەوە هەربۆیە تاگی سڕینەوە لەسەر ئەم وتارانە دراوە، تکایە یان خۆت ڕستە بە ڕستە وەرگێڕان بکە یانیش بەهیچ شێوەیەک وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی مایکرۆسۆفت و هەر وێبسایتێکی دیکە بەکارمەهێنە بۆ ویکیپیدیا

ئەمە لیستی ئەو وتارانەیە کە تاگی سڕینەوەیان لەسەرە ئەگەر لەماوەیەکی دیاریکراو دەستکاریی نەکرێن و چاکنەکرێنەوە ئەوا دەیسڕینەوە

دڵنیابە لەکاتی چاککردنەوەیان ئەوا تاگەکان لادەبردرێن بەڵام دووبارە پشکنینی ئەوەیان بۆدەکرێتەوە کە وەرگێڕانی ئامێر و وەرگێڕانی مایکرۆسۆفتی تێدا بەکارهاتووە یان نا، وە تکایە بە شێوازی وتارەکانی دیکەی ویکیپیدیا بنووسە، بۆ خشتەی لاتەنیشت بەم شێوەیە ناکرێت کە کردووتە! Kushared (لێدوان) ‏٠٧:٢٧، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

باشە دەست خۆش نەم زانی بوو وەڕگێڕان قەدەغەیە بە هەرحاڵ ئاساییە بیسڕنەوە دوایی کە کاتم هەبوو خۆم وەریدەگێڕم و بە شێوازێکی جواتر دای دەنێم Sahand Aziz Marf Mahmud (لێدوان) ‏١٦:٠٨، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە