Rzgarespo
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬١٢١ وتار و ١٥٣ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
نێوانویکی دەستکاری
دەمباش Rzgarespo، زۆر سپاس بۆ سەرجەم بەشدارییەکانت لەپاڵ ویکیپیدیادا! ویستم پێت بڵێم کاتێک وتارێک دروست دەکەیت، ڕاستەوخۆ بە زمانەکانی ترەوە بیبەستەوە. بۆ دانانی سەرچاوەکانیش بەڕێکوپێکی بڕوانە وپ:ئبس. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٥:٥٠، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
زۆر سپاس کاکە بەکارھێنەر:Aram بەسەرچاو حەتمەن دەیخوێنمەوە بەس لەوەیان تێنەگەیشتم "ڕاستەوخۆ بە زمانەکانی ترەوە بیبەستەوە" ئەگەر روون کردنەوەیەکی زیاترم بدەیەیی سپاست دەکەم -- Rzgar Esmailpour (لێدوان) ١٦:٣١، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
- بەچاوان، بۆ نموونە بڕوانە وتاری ویکیپیدیا، و دەتوانی بۆ ھەر زمانێک کە وتارەکەی ھەبێت باز بدەی، بەڵام وتارەکانی بەڕێزتان وا نین. ئایا ئەم وتارەکانت لە ھیچ کام ل زمانەکانی ترەوە وەرگێڕاوە؟ گەر بەڵێ، (سەرەتا گەر بە مۆبایل دەستکاری دەکەیت، ئەوا بڕۆ خواری خوارەوەی ھەر پەڕەیەک و بەستەری کۆمپیوتەر داگرە.) ئەوا بۆ نێوانویکی لە لای ڕاست کرتە لە بەستەری «گرێدانەکان زیاد بکە» بکە و کە سندووقەکە کرایەوە لە بۆشایی زمان دا کۆدی ئەو ویکیپیدیایە بنووسە کە دەتەوێت پێی ببەستیتەوە بۆ نموونە: enwiki بۆ ئینگلیزی، fawiki بۆ فارسی، arwiki بۆ عەرەبی و ... و لە بۆشایی پەڕەدا ناوی پەڕەکە بنووسە پاشان دووگمەکە داگرە تا سندووقەکە لا دەچێت. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٠٤، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)