بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا RAZANY!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٣٢٥ وتار و ١٨٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- > kushared (لێدوان) ‏٢٠:٠٩، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

پەڕەی لێدوان

دەستکاری

سڵاو بەڕێزم بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە ناکرێت پەڕەی لێدوان بۆ مەبەستی وتارنووسین بەکارببەیت، بەڵکوو دەبێت پەڕەی نوێی بۆ دروست بکەیت. و گەر ویستت وتاری نوێ دروست بکەیت، ئەوا {{سندووقی نووسینی وتار}} بەکارببە و گەر ویستت تاقیکردنەوە بکەیت، ئەوا پەڕەی خۆڵەپەتانێ بەکارببە، و گەر ھەر پرسیارێکیشت ھەبوو ئەوا لە پرسگا بپرسە و بە زووترین کات لەلایەن بەکارھێنەرانی پێشکەوتووەوە وەڵامت دەدرێتەوە. لە کۆتاییدا داوات لێدەکەم ئەو زانیاریانەی کە لێرە نووسیوتن بیانسڕیتەوە گەر نا تاگی سڕینەوەی لێ دەدرێت بەھۆی بانگەشە و ڕێکلامکردن بۆ کەسایەتییەک. ھیوادارم بەژداربوویەکی چالاک بیت. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭٢١:٢٦، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە