Mariwan g musa 93
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٠١٠ وتار و ١٥٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
تاقیکاری
دەستکاریبەخێربێیت کاک مەریوان بۆ ویکیپیدیای کوردی، بەشدارییەکانت بەنرخن بۆ زانیارینامەکە، لەدوایین بەشداریت پەڕەیەکت وەکو تاقیکردنەوە بۆ فێربوون دروست کردووە، سەرنجی بەڕێز ڕادەکێشین بۆ ئەم چەند ڕێنماییە:
- ویکیپیدیا:خۆڵەپەتانێ: جێگایەکە بۆ تاقیکارەکانی ویکیپیدیانووسەکان، دەتوانیت بۆ ھەر تاقیکارییەک بێت بەکاریبھێنیت و سوودی لێوەربگریت، دوای تەواوبوونی تاقیکارییەک تەنھا پێویستە ناوەڕۆکەکە بسڕیتەوە و پێویست بە دانانی تاگی سڕینەوە ناکات.
- واژوو لەپەڕەکانی وتووێژ: پاش ھەر دەستکارییەک لە پەڕەکانی وتووێژ (ئەنجامدانی ھەر وتووێژێک)، پێویستە واژوو و کاتی وتووێژەکە دابنێ بە نووسینی --~~~~ یان بە کرتەکردن لەسەر قەڵەمە شینەکە.
- وەرگرتنی یارمەتی: ھەرکاتێک پێویستت بەیارمەتی ھەبوو، دەتوانیت لە ویکیپیدیا:پرسگا داوای یارمەتی بکەیت، یان لەبەکارھێنەرێکی چالاک.
بەھیوای بەردەوامبوون لە بەشداری. «محمد طەلێدوان ٢٠:٤٧، ٥ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)
تەختەکلیلی پێوانەیی
دەستکاریئەم کاتەت باش کاک مەریوان:
- یەکێک لەکێشە بەردەوامەکانی ویکیپیدیا و بەکارھێنەرانی تەختەکلیلە، بەتایبەت لە پیتەکانی (ھ و ئ و ی) کە زۆرجار لەسەر وێنە عەرەبیەکەی دادەڕێژرێن. بۆ چارەسەرکردنی فرەتەختەکلیل، دەتوانیت لەسەر ویکیپیدیا تەختەکلیلی ناوخۆیی کارا بکەیت.
- سەرچاوە یەکێکە لەپایە گرنگەکانی وتار، چونکە باوە لەجیھاندا کە ویکیپیدیا باوەڕپێکراوی تەواو نیە بەھۆی ئازادییەکەی، بەتایبەت لە وتارەکانی پەیوەیست بە کەسایەتیەکان، بۆیە گرنگیش بدە بەسەرچاوە، چ پەرتووک بێت یان پێگە یان گۆڤار و ڕۆژنامە، بەڵام تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرچاوە نین.
بەھیوای بەردەوامی. «محمد طەلێدوان ١٧:٥٠، ٧ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)