Horaman kalhur
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٠٩٩ وتار و ١٥٨ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
گوندی تەپەگوڵاوی...village tapagullawy
دەستکاریگوندی تەپەگوڵاوی دەکەوێتە دوو کیلۆمەتری باکوری ناحیەی سیروان لە پارێزگای هەڵەبجە.ساڵی 1949ز ئاوەدانکراوەتەوە،دانیشتوانەکەی لە هۆزی کەڵهورن،دوچاری شاڵاوی ناسراو بە زەعیم سدیق هاتون،دواتر لەساڵانی جەنگی عێراق/ئێران خەڵکەکەی توشی ئاوارەیی و ڕاگواستن و خاپورکردنی گوندەکەیان هاتوون،لە ساڵانی دواتریش شەڕی ناوخۆی هێزە کوردیەکان لەم ناوچە گوزەراوە.ئێستا گوندێکی ئاوەدانەو نزیک بە پەنجا ماڵ تێیدا دەژین.خەڵکەکەی سەرقاڵی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارین،بەشێکیشیان فەرمانبەر و هێزی ئەمنین.تەپەگوڵاوی لە دڵی دەشتی شارەزوور هەڵکەوتووەو ئاوو هەوایەکی گەرمی هاوینەو زستانێکی مامناوەندی هەیەو ناوچەیەکی شێداری دەوڵەمەندبە ئاوی ژێرزەوییە... Horaman kalhur (لێدوان) ١٨:٥٧، ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)
شوباتی ٢٠١٩
دەستکاریبەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا و سوپاس بۆ بەشدارییەکانت. من خۆشحاڵم دەبینم کە وتووێژی بابەتێک دەکەیت. بەھەرحاڵ، بەپێی یاسایەکی گشتی، پەڕەکانی وتووێژ وەکوو وتووێژ:تەپەگوڵاوی بۆ وتووێژکردنی پەیوەندیدارن بە چاککردنی وتارەکە بە ڕێگا دیاریکراوەکان بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان و پرۆژەی سیاسەتەکان و ڕێساکان، نەک بۆ وتووێژکردنی گشتی دەربارەی بابەتەکە یان بابەتە ناپەیوەندیدارەکان، یان قسەکردن بەپێی بیرکردنەوەکان و ھەستەکانت. ئەگەر پرسیاری تایبەتت ھەیە دەربارەی ھەندێ بابەت، ڕەچاوی سەردانیکردنی مێزی زانیارییەکەمان بکە و لەوێ پرسیار لەوان بکە بەجێگەی پەڕەکانی وتووێژی وتار. سوپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:٥٦، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)