بەخێربێیت

دەستکاری
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا AzadKurdistan!
 

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بەھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٢٨٨ وتار و ١٩٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
  ویکیپیدیای کوردیی باکووری   ویکیپیدیای کوردیی باشووری   ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:  

  ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی   پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

 

-- > kushared (لێدوان) ٢٠:٣٤، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

بەربەستن

دەستکاری
 
لەبەر لابردنی بەردەوامی ناوەڕۆک، ھەژمارەکەت بەربەستکراوە؛ ئەگەر پێت وایە پێویستە بەربەستنی سەر ھەژمارەکەت ھەڵبگیرێت، ئەم داڕێژەیە لە خوار ئەم ئاگادارییەوە دابنێ: {{لابردنی بەربەستن|ھۆکار=ھۆکارەکەت لێرە}}
—— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٢:٥٢، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad کێشە لە ناوەڕۆکەکە هەبووە بۆیە لابراوە و چاککراوە AzadKurdistan (لێدوان) ٠٩:١٠، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەی بەڕێزم بۆچی چەندجارێک دووبارەت کردۆتەوە کە دەستکاریەکانت گەڕێنراوەتەوە؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١١:٤٢، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad لەبەرئەوەی دەستکارییەکانم چاککردنەوەی هەڵەکان بووە بەڵام ئێوە گەڕاندوتەتانەوە، بۆیە هەر دووبارەم کردۆتەوە AzadKurdistan (لێدوان) ٢٠:٥٠، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەڵە نییە بەڕێزم ئەم پارێزگایانە دەکەونە خاکی تورکیا بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئاوا دەنووسرێت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٢:٤٣، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad ئەمەی ئێمە زمانی کوردییە، ناکرێ بە زمانی کوردی هەمان پێناسەی داگیرکەران بۆ خاکی کوردستان بکەین، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بەشێکیان خۆشیان نووسراون خاکی کوردستان، پێویستە هەموویان هاوسەنگ بکرێن و بکرێنە خاکی کوردستان AzadKurdistan (لێدوان) ٠٦:٢٥، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
نابێت بەڕێزم ویکیپیدا بێ لایەنە بەڵام گەر مەبەستت کوردستانی گەورەیە ئەتوانیت لەناو وتارەکە باسێکی مێژوویی بکەیت نەک بچیت وڵات بگۆری بۆ کوردستان ئەوە ناکرێت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٠:٠٤، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad گشتی بیانووە ئەگەرنا هیچ کێشەک نابێت، کێشەشم نییە دەربارەی بەربەستکردنم هیوادارم هەر ئاوا بەردەوامبێت، منیش هەوڵدەدەم هەمیشە گۆڕانکاری لە وڵاتەکانی پارێزگا کوردستانییەکان بکەم AzadKurdistan (لێدوان) ١٠:٢٠، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێزم گەر وا بکەیت و خراپکاری بکەی، نەک ھەر ھەژمارەکانت بەڵکو پەیوەندی بە ڕێکخراو دەکەم ئایپی ئینتەرنێتەکەت بەربەست بکەن چیتر ناتوانی ویکیپیدیا بەکاربێنی، ئایا شتێکی ئاوا بەسەرخۆت دێنی؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٢:٢٠، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad سەرەتا ئەوە بە بڕوای ئێوە خراپکارییە کە ئێمەش بتوانین هەر هیچ نەبێت خۆمان دان بە خاکی خۆمان بنێین؟؟؟
دواتر هەڕەشەکردن واتای چی دەگەیەنێت لە بەکارهێنەرێک؟ AzadKurdistan (لێدوان) ١٢:٢٤، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەڕەشە نییە بەڕێزم تۆ دەڵێیت چیت نەکردووە بیکە من ھەر ئەوە دەکەم کە پێم ڕاستە، منیش دەڵێم گەر وا بکەی من پەیوەندی بە ڕێکخراوی ویکیمیدیا دەکەم ئایپی ئینتەرنێتەکەت بەربەست بکەن گەر واش بکەن نەک ویکیپیدیای کوردی چیتر ناتوانی ھیچ یەکێک لە پڕۆژەکانی ویکیپیدیا بەکاربێنی تا بەربەستنەکە بمێنێت، جا بۆچی وا لەخۆت دەکەی؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٣:٠٠، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad تەواو مافی خۆتانە، وتارەکانی ناوی کورد و کوردستانیشی تێدایە بیکە تورک و تورکیا AzadKurdistan (لێدوان) ١٣:٠٢، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
گەر دەتەوێت باسی کوردستانی گەورە بکەیت لە مێژووی پارێزگاکان باسی بکە بەڵام نابێت وڵات بگۆڕی. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٣:٠٣، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad تەواو، بەربەستەکە لامەدەن هەموو شتێک ڕوون بوویەوە AzadKurdistan (لێدوان) ١٣:٠٤، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
جا لاینادەم بەڕێزم تۆ دەبێت ئەسڵەن پێم بڵێی کە چیتر خراپکاری ناکەم ئینجا لای ئەدەم، و کوردایەتیمان پێ مەفرۆشەوە تکایە، زۆر سپاس. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٣:٠٩، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad منیش گوتوومە لایمەدەن، وە بەڵێنی هیچ شتێک نادەم لە ئینسایکلۆپیدیای بەناو ئازاد AzadKurdistan (لێدوان) ١٤:٢٩، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێزم تۆ دەتەوێت خراپکاری بکەیت، خۆت چی بەڕاست دەزانی ئەوە بنووسرێت و ڕێگەت پێ بدرێت؟ تۆ ئازادیت لەگەڵ بێسنووری لێ تێکچووە، لەکام شوێنی دونیا ڕێگەت پێدەدەن بێ سنوور بیت و چیت بوێت بیکەیت؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٧:٣٩، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە