Ararat12
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٣٢٧ وتار و ١٨٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
--برووسک ١٩:٥١, ١٩ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)
كامیل ژ‌یر
دەستکاریكامیل ژ‌یر ناوی سیانی: كامیل نیزامه‌دین جه‌لاله. له 20/12/1934 له سلێمانى له دایكبووه. له بنه‌ماڵه‌یه‌كى ڕۆشنبیره. باوكى: وه‌ك ده‌رچوویه‌كى شه‌شى سه‌ره‌تایى سه‌رده‌مى عوسمانى و وه‌ك فه‌قێیه‌ك بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك خوێنده‌وارییه‌كى باشى هه‌بوه جگه له كوردى، عه‌ره‌بى و فارسیزانیشببوه. خه‌تى زۆر خۆشبووه. به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵكى ڕووى ئه‌وه‌یان لێناوه كه سكاڵا‌و نامه‌و كومبیاله و گرێبه‌ستیان بۆ بنوسآ به‌بآ به‌رامبه‌ر. مه‌شقى خوێنده‌وارى به مناڵه‌كانى ئه‌كرد. باپیرى شێخ جه‌لال: موفتى شارباژ‌ێر بووه. ماوه‌یه‌كیش فه‌رمانبه‌ر بووه له دادگا. كوڕى شێخ ته‌هاى شێخ سه‌لامى قازیى شارباژ‌ێر بووه. ئه‌میش به چوار پشت ئه‌چێته‌وه سه‌ر زاناى ئاینى شێخ نیزامى كه ئارامگه‌كه‌ى له گوندى چناره‌ى نزیك ده‌ربه‌ندیخانه و تا ئێسته‌ش زیاره‌تگه‌ى خه‌ڵكییه. باپیره گه‌وره‌یان پیر خدرى شاهۆى زه‌رده‌شتییه. خاڵى باوكى، شێخ سه‌لامى عه‌زه‌بانى: هه‌ستیارى نه‌ته‌وه‌یى به‌ناوبانگ و سیاسه‌تكار و ڕ‌ۆشنبیرى گه‌وره‌ى سه‌رده‌مى خۆی بووه. مامى: ا.ب. هه‌ورى: هه‌ستیارى نه‌ته‌وه‌یى و نووسه‌ر و په‌روه‌رده‌كار بووه. براى، فازیل نیزامه‌دین: نووسه‌ر و چیرۆكنووس و فه‌رهه‌نگسازبوه. خاوه‌نى فه‌رهه‌نگه‌كانى ئه‌ستێره گه‌شه و شیرین و شیرینى نوێ بووه. خه‌زورى، شێخ حه‌سه‌نى شێخ حه‌مه مارف: ڕۆشنامه‌نووس و وه‌رگێڕ و ڕادیۆكار بووه. دوو خوشك و شه‌ش بران كه دوانیان، هیواو جه‌مال، ئه‌ندازیارن. پارێزه‌ر: كامیل ژ‌یر: ده‌رچووى كۆلێجى مافه له به‌غداد، هه‌شت كۆرس زمانى ئینگلیزیى له په‌یمانگه‌ى ئه‌مه‌ریكى و یه‌ك كۆرس زمانى ئه‌ڵمانى له په‌یمانگه‌ى گۆته له به‌غداد خوێندووه. ماوه‌ى پێنچ مانگیش له جنێڤ / سویسرا هه‌وڵیداوه فێرى زمانى فه‌ڕه‌نسى ببێت. ساڵێكیش له په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كان له به‌غداد، هونه‌رى نواندن و ده‌رهێنانى خوێندووه. دوو بڕوانامه‌ى له بوارى كارگێڕیدا له له به‌غداد وه‌رگرتووه، سێ بڕوانامه‌ى ڕ‌ێزلێنانى له بوارى ڕۆشنبیریدا وه‌رگرتووه. به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانى: 1- ئه‌م كۆمه‌ڵه هۆنراوه‌یه (كوردایه‌تى و جوانى): به گشتى به‌هاكان (قیم) ى كوردایه‌تى و جوانیى ڕه‌وشت و جوانیى سروشت و جوانیى ئافره‌تى له خۆگرتووه و بریتییه له ژ‌ماره‌یه‌ك هۆنراوه‌ى تازه‌و هه‌ندآ هۆنراوه‌ى هه‌ڵبژ‌ارده له كۆمه‌ڵه هۆنراوه‌كانى پێشووى كه له‌م ڕۆژ‌گاره‌شدا، هه‌مان گیان و گوڕ‌و كاریگه‌رێتییان تێدایه. له ئاستى وێژ‌ه‌یشدا، هه‌مان گیان و گوڕ‌و كاریگه‌رێتییان تێدایه‌و، هه‌مان قورسایى خۆیان هه‌یه. دیوانه‌كانى پێشووش، له بازاڕدا نه‌ماون، بۆیه لێره‌دا چاپكردنه‌وه‌یان به پێویست زانرا. 2- كوردایه‌تى و كۆمیدیاى گه‌نده‌ڵى: بریتییه له بیست كورته چیرۆكى ڕامیارى له به‌رگێكدا به شێوازى لاكرتى (سخریه، ساتیر) به‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ى له ده‌سه‌ڵاتدا به‌ربڵاون. (2008) له سلێمانى چاپكراوه. 3- كوردایه‌تى بیر‌و بزاڤه: بریتییه له برێك بارى سه‌رنج و بیره‌وه‌رییه سیاسییه‌كانى نووسه‌ر له نێوان (1948-1994) دا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ش بۆ به‌ڕێزان: شۆڕش قادر، هیمدادى حسه‌ین، گۆڤارى تایم، گۆڤارى جه‌ماوه‌ر، گۆڤارى په‌یامى مرۆڤایه‌تى، ڕۆژ‌نامه‌ى هاوبیر، عه‌تا قه‌ره‌داغى، د. جه‌مال نه‌به‌ز، د. عوسمان به‌رزنجى، زانیار قڕگه‌یى، ئاسۆس هه‌ردى، كاندێش، ڕۆژ‌نامه‌ى هه‌واڵ، ڕۆژ‌نامه‌ى رایة الحریة، سیروان كاوسى، مه‌لا به‌ختیار، چێنه‌ر جۆڵا، بۆتان جه‌لال، نه‌وشیروان مسته‌فا و عیماد ئه‌حمه‌د. هه‌روه‌ها هه‌ندێ په‌رچدانه‌وه‌شى گرتۆته خۆ به‌رامبه‌ر به‌ڕێزان: فریاد ڕه‌واندزى، د. كوردۆ عه‌لى، شێركۆ بێكه‌س، ڕێبین هه‌ردى، د. كه‌مال مه‌زهه‌ر، ئه‌حمه‌د حامید و د. حسه‌ین محه‌مه‌د عه‌زیز، له‌گه‌ڵ شه‌ش بابه‌ت: بارزانى و كاژ‌یك، خاوه‌ن فایله‌كان، گه‌مه‌ى عێراق، ده‌ستورى كوردستان و عێراق، كێشه‌ى كورد و یاساى نێوده‌وڵه‌تى، خۆپیشاندانه‌كه‌ى 14/2/2004 و شتى تریش. (2006) له سلێمانى چاپكراوه. 4- كوردایه‌تى و سه‌ربه‌خۆیى: له‌م په‌رتووكه‌دا، سه‌ره‌تا پێناسه‌ى كورد‌و كوردستان و كوردایه‌تى ئه‌كات زانستیانه هانى بزافى كورد ئه‌دات كه له بازنه‌ى سه‌پاو ده‌رچن. له هۆى نه‌بوونى سه‌ربه‌خۆیى ئه‌دوآ. وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى هۆى سه‌رنه‌كه‌وتنى میرنشینیه‌كان و حكومه‌ته‌كه‌ى شێخ مه‌حمود و كاژ‌یك و پاسۆك ئه‌داته‌وه. ئه‌و راستییه ئه‌سه‌لمێنآ كه پێكه‌وه ژ‌یان له‌گه‌لأ داگیركه‌رانى كوردستاندا، به‌هه‌ر ناوێكه‌وه ئه‌سته‌مه. ئه‌ڵآ سه‌ركردایه‌تى پارتییه‌كوردییه‌كانى ئێستا له ئاستى هه‌لومه‌رجى سه‌ربه‌خۆیدا نین. نه‌خشه‌و به‌رنامه بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان دائه‌نآ و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌و باره‌یه‌وه ڕه‌چاوئه‌كا. له ده‌رگاى هه‌ندآ بابه‌تیكه‌ش ئه‌دات (2002) له سلێمانى چاپ كراوه. 5- أفكار: كتاب باللغة العربية. يردفيه، بشجاعة وأقتدار، وبأحداث الأفكار على آرا و عدد من الباحثين الذين ينظرون إلى المسألة الكوردية بمنظار ظاهرة التعاطف وباطنه التظليل قصداً أو جهلاً. كما يصحح آرا و عدد آخر من الكتاب المخلصين لهذه المسألة. ثم يأتي بآرائه الموضوعية لأنشا و وتنظيم الأمن القومي والرأي العام في كوردستان. كما يأتي بحل واقعي للعقدة المستعصية لأعادة توحيد الأدارتين في جنوب كوردستان. ثم يلقي الأضوا و على جملة من المفاهيم الخاطئة السائدة في عقول مغلقة بسبب مؤثرات قرون من الأحتلال واڵاضطهاد التي نتج عنها سيلا من مركبات النقص والخوف والخجل والأنحراف وعدم الثقة بالنفس أضافة إلى ابحاثه القانونية لأصلاح النظام القانوني في كوردستان مع الترجمة الكوردية لبعض المصطلحات القانونية المتداولة في المحاكم وغيرها من المواضيع. طبع الكتاب في (2002) في السليمانية. 6- كوردایه‌تى و ده‌وڵه‌تێكى كوردى سه‌ربه‌خۆ: ئه‌شآ بڵێین ئه‌م په‌رتوكه كه له بنكه‌ى چاپه‌مه‌نى ڕۆژ له سوید / ستۆكهۆڵم ساڵى (1994) له (107) لاپه‌ڕه‌دا چاپیكردبوو، چاپى یه‌كه‌مى (كوردایه‌تى و سه‌ربه‌خۆیى)ه كه بابه‌تى بڕگه‌ى (4)ى سه‌ره‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جیاوازى و دواى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك بابه‌تى نوێى خرایه‌سه‌ر. 7- هه‌ڵبه‌سته‌كانى ژ‌یر: كۆى هۆنراوه‌كانێتى، تا ساڵى (1993) كه ده‌زگاى چاپه‌مه‌نى ڕۆژ له سوید كۆیكردبووه‌وه و له (428) لاپه‌ڕه‌دا چاپیكردووه له‌ته‌ك توێژ‌ینه‌وه‌یه‌كدا به‌ناوى (پراوه‌كانم له هه‌ڵبه‌ستداو وانه‌یه‌ك له باره‌ى هه‌ڵبه‌سته‌وه). كه به هه‌ردووكیان (463) لاپه‌ڕه‌ى گرتۆته‌وه. 8- گه‌وره‌پیاو: بریتییه له سآ شانۆنامه به هۆنراوه. له‌ته‌ك چاپى دوومى (ئافره‌ت و نوشته) كه ئه‌میش هه‌مان ده‌زگا له سوید له (117) لاپه‌ڕه‌دا چاپیكردووه. شانۆنامه‌ى یه‌كه‌م (ئه‌حه‌ى جا‌و) به شێوازێكى كۆمیدى له باره‌ى ئه‌و پیاوه‌وه‌یه كه له سلێمانى هه‌ندآ كه‌س پێیانئه‌وت (شێت!) هه‌ندێكیش پیانئه‌وت (وه‌لى!). شانۆنامه‌ى دووه‌م (نازه) كێشمه كێشێكه له نێوان به‌گ و جوتیار و ڕۆشنبیر و ده‌وڵه‌مه‌ند و پزیشك و پیشه‌ساز و ئه‌ندازیار و تێكۆشه‌ر و گێره‌شێوێندا. شانۆنامه‌ى سێیه‌م (گه‌وره پیاو) به شێوازێكى كۆمیدى له باره‌ى به‌شیر موشیرى ناوداره‌وه‌یه. شیاوى وتنه، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى له سوید چاپكراون، ژ‌ماره‌یه‌كى كه‌میان گه‌یشتنه كوردستان. 9- جوانى: تایبته به‌و هۆنراوانه‌ى له باره‌ى جوانى ئافره‌ته‌وه وتراون. (1983) له سلێمانى چاپكراوه. 10- كوردایه‌تى: تایبه‌ته به‌و هۆنراوانه‌ى له باره‌ى كوردایه‌تییه‌وه، ساڵه‌كانى (1958) تا (1960) وتراون، له ته‌ك پێشه‌كیه‌كى مامۆستا جه‌مال نه‌به‌زدا. 11- نازه‌نین: یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه هۆنراوه‌كانێتى كه له نێوان (1954) تا (1957) وتراون. 12- ئافره‌ت و نوشته: شانۆنامه‌یه‌كى كۆمیدییه، ساڵى (1956) چاپكراوه‌و له‌سه‌ر شانۆى قوتابخانه‌ى ئاماده‌یى كوڕان له سلێمانى، نمایشكراوه. له بوارى ڕامیاریدا: 1- ئه‌ندامى حزبى شیوعى عێراقى بووه (1948) بۆ (1958) له‌و بڕوایه‌وه كه كورد له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئه‌گاته مافى چاره‌نووسى خۆى، به‌هۆى چالاكییه‌كانى له‌و حیزبه‌و ڕێكخراوه‌كانیدا، چه‌ند جار زیندانى كراوه. له خوێندن پچڕێندراوه. (1954-1955) ڕاپێچى شوعه‌یبه كراوه، (1957) تا (1958) وه‌ك دوور خراوه‌یه‌كى سیاسى، نێردراوه بۆ ئه‌بو غرێب. 2- له دامه‌زرێنه‌ران و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵه‌ى ئازادى و ژ‌یانه‌وه‌و یه‌كێتى كورد (كاژ‌یك) بووه كه بۆ ماوه‌ى (15) سالأ له خه‌باتى نهێنى و ژ‌ێر زه‌مینیدا بوه. 3- په‌یوه‌ندیى نهێنى له‌گه‌ڵ پاسۆكدا هه‌بووه‌و دواى ڕاپه‌ڕین، له‌گه‌ڵ چوار هاوبیریدا، مه‌كته‌بى سیاسى پاسۆكیان پێكهێنا. 4- ساڵى (2004) له دامه‌زرێنه‌رانى كۆڕى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بووه. 5- سه‌رپه‌رشتیارى گۆڤارى (هیوا) بووه (1957) و (1958) هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیارى ڕۆژ‌نامه‌ى سه‌ربه‌خۆیى ئۆرگانى پاسۆك بووه (1991) تا (1993). 6- ساڵى 1963 حاكمى عه‌سكه‌رى گشتى ڕه‌شید موسڵیح فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌ركردووه به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆ مه‌لا مسته‌فاى بارزانى كڕیوه.. ئه‌میش ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بمبوایه پاسكیلێكم بۆ خۆم ئه‌كڕآ!. 7- ساڵى (1974) (1975) دادوه‌رو پشكنه‌رى دادبوه له شۆڕشى ئه‌یلول. 8- ئێستا سه‌رۆكى كۆنگره‌ى نیشتمانى كوردستانه / سه‌ركردایه‌تى باشوور. سه‌رچاوه: نامه‌یه‌كی به‌ڕێز كامیل ژ‌یر سه‌باره‌ت به ژ‌یان و كارنامه‌ی خۆی له 25-11-2009