بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Ahmadisheyda!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٠٩١ وتار و ١٥٣ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٩، ٩ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ژیاننامە موحەمەد ڕئووف تەوەککوولی دەستکاری

(ژیاننامە موحەمەد ڕئووف تەوەککوولی)


نووسین : شەیدا ئەحمەدی

موحەمەد ڕئووف تەوەککوولی کوڕی نەسڕوللە لە تایفەی قازی و نەوەی مەولانا مووسی تەوەککوولی، لە ساڵی 1309 هەتاوی لە دێهاتی قازی بەزر لە باختەر شاری بانە چاوی هەڵێناوە، لە ساڵی 1327 وەک مامۆستای خۆندنگا لە بانە دەستی بە خزمەت کردووە. بێجگە لە وانەدان، وەنای خوێندنی ناوەندی لە ساڵی 1340 تەواو کردووە. لە ساڵی خوێندنی 44_1343 دەورەی شارەزایی مودیریت و رانموونی خوندنگای سەرتایی لە دانش سەرای باڵای تاران بردە سەر. لە ساڵی 1344 بە هۆی شەڕی سەر بەخۆیانە بۆ شاری ڕی شار بەدەر کرا. لە ساڵی 1350 لە ڕستەی فەقەو مەبانی مووچە فەرەنگی خانەنشین بوو. لە بەرهەمەکانی مامۆستا، مێژوو و جوگرافیای بانە کە بە زمانێکی فەسیح و ڕەوان نووسراوە لە شەش فەسڵا دابەش کراوە (مێژوو و جوگرافیای خەڵکی بانە)، (ئامووزش و پەروەردە بانە)، (ڕووداوی ئینقلاب لە شاری بانە)، (ناسینی نووسەران، شاعیران، ئەدیبان و پسپۆڕانی شاری بانە) هەروەها شتێک کە لە پەرتوکی مێژووی جوگرافیای بانەدا زۆر گرینگ و ماقووڵە ژێدەری ناوبراوە کە مامۆستا فەرموویان:بۆ زۆربەی نووسینەکانم بۆ شارەکانی سلیمانی، هەولێر و هەروەها دوورتر سەردانیان کردووە. و مێژوو تەسەوف لە کوردستان، و چوار ئیمامی ئەهلی سوونەت و جەماعەت لە بەرهەمەکانی بەڕێزیان ئەبێت. هەروەها ئیسڵاحی چەندین نوسخەی خەتی بەشێکی تر لە کارەکانی مامۆستا ڕئووف تەوەککوولی لە حەوزەی ئەدەبیاتایە کە لە تورکیە تەرجومە و چاپی کردووتەوە. مەقالەکانی بە فارسی و کوردی لە چاپەمەنی ناوخۆ و دەرەکی لە ئەو بە چاپ گەیشتووە. بە پەی ئەوەی مامۆستا نۆ دەهە لە ژیانیان تێپەر کردووە بەو جۆرەش هەر خەریکی نووسینە کە دوو پەڕتوک تری بە نووسینەکانیان ئاژمار کردووە، بە ناوەکانی(بیرەوەری کانم) کە باس لە بیرەوەریەکانی ژیانی خۆی دەکات، هەروەها(تێگڕای مەقالات) کە باس لە کەسە زۆر عالم و زاناکان دەکات کە قەرارە بە زۆترین کات چاپ بکرێنەوە بۆ خوێنەران. هەروەها ئاخرین وتە لە وتە بەنرخەکانی مامۆستا کە فەرموویان: دوو شتم لە ئێوە ئەوێت (زمان و وەڵات) موقەدەسن تکایە بەجوانی بیان پارێزن.


ژێدەر: وتاری بەڕێز موحەمەد ڕئووف تەوەککوولی Ahmadisheyda (لێدوان) ‏٠٦:٥٤، ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

مزگەوتی جامیعەی بانە دەستکاری

(مزگەوتی جامیعەی بانە)


نووسین: شەیدا ئەحمەدی

لە ساڵی 628 زائینی هێراکلیتووس ئێمپراتۆری ڕۆم لە شەڕ لە بەرامبەر وەڵاتی ئێران لە پاش داگیر کردن و تاڵان کردن و خاپور کردنی شارەزوور لە ڕێگای قزڵچە سەر بە کوردستانی عێراق هاتە نێو شاری بانە و لە پاش حەوت ڕۆژ مانەوەی لەم شارە بەرەو هەمەدان بەڕێ کەوت. شاری بانە هەتا نزیکەی 90 ساڵ لەمەوپێش بە ناوی بەڕۆژە بە ناو بانگ بوو. مزگەوتی جامیعەی بانە بە وتەی نووسەری شەرەفنامە بانە ناوێکی ولایەتی بوو کە ئەمیرانی عەشایری ئەو ناوچەیە بەم ناوە بەناو بانگ بوو ئەم ولایەتە خاوەن دوو قەڵا و ناحیە بوو کە یەکیان بە ناوی قەڵای پیرۆز و ناحیەی بانە و ئەوەی تریان بە قەڵای شێوە ناوێندراوە. ناز ناوی ئەمیرانی ئەم ناوچەیە ئێختیارەدین بوو لەبەر ئەوەی بە دڵی خۆیان لە دینی کفر ڕوویان هێنا بەرەو ئاینی ئیسلام و هەر لەو کاتە بەم لاوە هەتا ئێستاکەش خەڵکی ئەم شارەبە دڵ و گیان و خالسانە بوو پەرە پێدانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە هەوڵ دان و مەزگەوتیان وەک بنکێکی ئستراتیژیکی بوو ئەم مەبەستە بە کار هێناوە هەر چەند ئەم شارە لە دروست کردنو ڕۆنانی یەکەمین مزگەوت مێژینێکی کۆنی لە پێش ناوە بەڵام ئەوەی ئاشکرایە لە مێژەوە ماوەتەوە خەڵکی بانە هەوڵ و تێکۆشانێکی ئێجگار بەرز و بە جێیانی بۆ گەشە کردن و ڕۆنانی مزگەوتەکان لە خۆیان نواندووە کە مزگەوتی جامیعەی بانە نموونێکی بەرز و بەرچاوە لەم هەوڵ و تێکۆشان و دڵخوازانە. مزگەوتی جامیعەی شاری بانە لە نێوە ڕاستی شار و لە پەنای بازاری سەرەکییەکی دایە لە تەواوی شارەوە ئەتوانین منارەکانی ئەم مزگەوتە ببینین. ئەم مزگەوتە لە بواری بافتی مێعماری و بیناسازی گۆڕانکاری زۆری بەسەراهاتووە بەڵام ڕواڵەتی نەگۆڕاوە لە سێ دەروازەی سەرەکی هاتوو چوو بۆ ناو مزگەوتەکە ئەنجام ئەدرێ. لە نێوەڕاستی حەوشەی مزگەوتەکە حەوز و فەوارێکی چکۆلە دابین کراوە، لە پەنای ئەم حەوز و فەوارە ژووری فێرکاری بۆ قوتابیان وقورعان خوێنەکان و فەقێکان دروست کراوە کە ئەم کەلاسانە بە شێوەی ڕێک و پێک بەڕێوە ئەچێت. بینای ئەم مزگەوتە بە گشتی لە ئاجۆرە و بەشێوێکی ڕێک و پێک مێعماری نوێشی تیای بە کار براوە و جوانکاری لێواری چینی دیوارەکان بە شێوەی هەڕەیە و نەمای دەرەوەی دلاقەکان لە هەشتی چکۆلە چکۆلە و بە یەکتر لە کا دروست بووە کە جوانیکی چاو و دڵبزوێن ئەبخشێتە نەمای سەرەکی مزگەوتەکە. لە سەربانی مزگەوتەکە دوو مەنارە دروست کراوە کەبەنابە جوگرافیای کوێستانی شاری بانە زۆر بەرز و نەکراونەتەوە. مەنارەکان بە شێوەی نەریتی و بەتێکەڵاوێکی جوانکارانە لە ئاجۆر و چێو و کاشی خۆ ئەنوێنێ. ئەرکی سەرەکی مزگەوتەکە لە بەراوەرد لەگەڵ مزگەوتەکانی تر فەڕ و شکۆیەکی تایبەتی هەیە کە لە مزگەوتەکانی تر جیاوازی ئەکاتەوە، سەرنج دانی تایبەت و لە بار بە نوور و ڕۆناکی ناو مزگەوتەکە گۆڕکی سەرەکی شەبستانەکە زۆرتر لە هەر بابەتێکی تر خۆ ئەنوێنێ. مێعمار و بیناساز و هونەرمەندە مسڵمانەکان لە دروست کردن و گەڵالەکردنی مزگەوتەکان ئەو پەڕی زەوق و سەلیقەیان بەکار بردووە، مێعماری مزگەوتەکان لە ئێراندا شۆر وشەوق ئارامشێکی بە شکۆ ئەنوێنێ کە نوێنەری زەوقی جوان ناسیەو هیچ سەرچاوێکی مادی جگە لە ئیمان وباوەڕی پتەو بە خوای مەزن ئیلهامی ئاسمانی ناتوانێ ئاوا دەسکەوتێکی هەبێت. جوانکاری و ڕازانەوە بە شێوەی بینا ئیسلامیەکان ڕەنگامە بوون و کەندەکاری، کەم قۆڵایی بە تەواوی بەشەکانی ئەم بینایە داپۆشیوە، ئەم ڕازاندنەوە و جوان کاریە دڵڕفێنانە بەشی ناوەی مزگەوتەکەی داگرتووە بە جۆرێ لە تەواو بەشەکانی مزگەوتەکە خۆ ئەنوێنێ. مۆزایک و کاشی کاری جوان و بەڕاق بۆ کەفی مزگەوتەکەو جوانکاری مێحراب و دیوارەکان، شووشەی ڕەنگامە بۆ دەلاقە و قەندیلەکان فەرشی جوان و بە بایەخ گۆڕکی سەرەکی مزگەوتەکە بە کار براوە کە ئەم شتانە بە جوانی لە مزگەوتی جامیعەی بانە خۆ ئەنوێنێ. بە مەڕ مەڕێکی جوان و ڕەنگامە سەر دیوارەکانی ئەم مزگەوتە و تاق نەمای مێحرابەکە و کەتیبە و تەتەڵەکان ڕازاونەتەوە. کۆڵەکەکان لە پەنای گۆمەزێکی مەزن و بەر بڵاودان. گۆمەزێکی کەم وێنە کە تەواوی تایبەت مەندیه فەنیەکانی هەیە کە بە سەبک و شێوازی مێعماری سەردەمی سەفەویە کە فەڕ و شکۆی مەزنایەتیێکی بێ وێنە داوەتە گۆرکی سەرەکی ئەم مزگەوتە، سەر کۆڵەکەکانی مزگەوتی جامیعەی بانە بە ئایەتە پیرۆزەکانی سووڕەتی ئێخلاس ڕازاوەتەو، لەسەر هەر کۆڵەکێک وشێک لە ئایەتە پیرۆزوکانی ئەم سووڕەتە بەرز و مەزنە بە سەنگی مەڕ مەڕ حەک کراوە و بۆتە جوانکاریێکی بێ وێنە لە سەر کۆڵەکەکان. دەوران دەوری شەبستانی مزگەوتەکە دلاقێکی بەرز و باریک دای پۆشیوە. هونەری مێعماری ئیسلامی وەکۆ زۆربەی مێعماریەکانی سەردەمی ئیسلام بە هونەرێکی ئایینی ناوی لێ ئەبەن. خانوو بۆ ئەوەی دروست دەکرا کە مرۆڤ بۆ ماوەی کۆرتی ژیانی لەوێ دا بحەسێتەوە بەڵام مزگەوتەکان کە ماڵی خوان پڕاو پڕ لە جوانی هەتا هەتایی لە ناوچەی ئیسلام دا بە تەواوی هونەرەکان لە خزمەتی بینای مزگەوت بە کار ئەهێندرا و جەلال و مزنایەتی خۆی نواندووە. لەسەر گۆڕکی مزگەوتەکە نیو قات بینا کراوە کە بۆ نوێژ کردنی ژنەکان دابین کراوە. لە پەنای ئەوەش هەشتیێکی کاشی کاری دروست کراوە کە ڕازاوەتەوە بە چەند ئایەت لە قورعانی پیرۆز کە بە جوانترین شێوە بەرەو ڕووی یەکێ لە دەروازەکان بەکار براوە، سەرەکی ترین تایبەت مەندی مزگەوتەکانی ئێران شێوەی جووت کردنە، مێعمار و بیناسازە ئێرانیەکان بۆ ئەوەی قوڕب و بایەخی لەبار بدنە مزگەوتەکان هەم لە هێیوان و هەم لە گۆمەزی مزگەوتەکان و هەم لە شەبستانەکەدا شێوەی جووتی دەقادەقییان بە کار هێناوە بۆ ئەوەی کەسێک ئەڕواتە ناو مزگەوتێک بە تەنیا نیگای بۆ سووچێک بڕوات.


سەر چاوە: (مزگەوتە مێژوویەکانی کوردستان) لە کاناڵی سەحەری کوردی Ahmadisheyda (لێدوان) ‏٠٧:٠٢، ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە