گرووپی قوتابخانە
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬١٧٩ وتار و ١٩٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
پەڕەی بەتاڵ
دەستکاریسڵاو، دەستان خۆش بۆ دەستکارییەکان، بەڵام تکایە دەست ھەڵبگرن لە دروستکردنی پەڕەی بەتاڵ بە دانانی تەنھا تاگی ئامادەکردن. ئەم تاگە لەکاتێکدا بەکاریەت کە بەلایەنی کەمەوە ٢-٤ دێڕ لە بابەتەکە نووسرابێت، نەک پەڕەیەکی خاڵی دروست بکەیت و ئەم تاگەی لێبدەیت.—ژیار وتووێژ ٠٩:٢٥، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
سڵاو و سپاس بۆ سەرنجتان @Lost Whispers:، پەڕەی بەتاڵ دروست ناکەین، ئەگەر تاگی ئامادەکردنمان لێداوە بە زووترین کات دەنووسرێن یان خەریکن کاری لەسەر دەکەن بۆیە دایانناوە. گرووپی قوتابخانە وتووێژ ١٣:٣٦، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
وتاری ئالفرێد ئادلێر پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانەی خوارەوە:
بێسەرچاوەیە "دەقە بێسەرچاوەکان لاببرێن"
ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.
دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}
، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.
تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}
پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ٠٨:٠٠، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)