بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا كوردستان لانكەی مرۆڤی یەكەم!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬١١٤ وتار و ١٥٣ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- سەرچیا ‏١٢:٢٦، ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

تۆڵەکە بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

تاگێک لەسەر تۆڵەکە داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

پووچ

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٤، ١٦ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

تۆڵەکە دەستکاری

دەمباش کوردستان لانکەی مرۆڤی یەکەم، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! زۆر سوپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت! وا دیارە دەتەوێت وتاری تۆڵەکە دروست بکەیت، بەڵام بەکارھێنەر:كوردستان لانكەی مرۆڤی یەكەم/خۆڵەپەتانێت دروستکردووە و لەسەر بۆشایی ناوی سەرەکی نییە کە وتارە. گەر دەتەوێت ژێرپەڕەکەت بگوازینەوە بۆ وتار، تکایە ڕەزامەندی دەرببڕە. تکایە گەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو، ئەوا یان لە پەڕەی لێدوانەکەی خۆت کەڵک لە داڕێژەی {{یارمەتیم دەوێت}} وەرگرە یانیش لە پرسگا پرسیارەکانت بکە و بە زووترین کات وەڵامت دەدرێتەوە. ھیوادارین کۆمەڵگەکەت بە دڵ بێت و لەگەڵمان بمێنیتەوە. دووبارە بەخێربێیت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:١٩، ١٦ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

دووبارە سڵاو بەڕێزم، تکایە لێدوانەکانت لەم پەڕەیە کە پەڕەی لێدوانی خۆتە بدە. بەڵێ، منیش دەزانم کە بەڕێزت نوێیت و نزیکەی ھەفتەیەکە بوویتەتە ئەندام. ئەڵبەت ماوەیەکیش پێش ئێستا بەبێ ھەژمار دەستکارییت دەکرد و زانیمان کە بەکارھێنەرێکی نیازپاکی. ئێمە ھەموومان بۆ مەبەستی ھاوکاریکردن لێرەین بە ئامانجی خزمەتکردن بە زمانەکەمان. لەسەرەوە ئاماژەم بە خاڵێک داوە کە ویستووتە وتاری تۆڵەکە دروست بکەیت، بەڵام لە ژێرپەڕەیەکی خۆتدا دروستت کردووە و خەڵکی ناتوانن بەمشێوەیە وتارەکە ببینن [بنۆڕە وپ:وچ]. و دوو ڕێگەشم داناوە بۆ پرسیارکردن و تکایە ھەر پرسیارێکت ھەبوو، شەرم مەکە و بپرسە:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٠٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستکاریکردن دەستکاری

دەمباش کوردستان لانکەی مرۆڤی یەکەم، زۆر سوپاس بۆ گرنگیدانەکانت بە وتارەکانی تەڕە و سەوزەواتەکان! ئێستا ویستم چەند سەرنجێک بخەمە ڕوو:

  • پێویست ناکات لەناو وتارەکاندا بەشی پێکھاتەی وتار دروست بکەیت چوونکە سیستمی ویکیپیدیا خۆی گەر زانی چوار بەش (یان زیاتر) دروستکراوە، ئەوا خۆی پێڕستێک لەسەرەوەی وتارەکاندا دروست دەکات.
  • تاگی <br/> لەناوەڕۆکی وتارەکاندا پێویستی نییە و لەجیاتی ئەوە ھەر بە ئینتەر ھێڵی نوێ دروست بکە (مەگەر ناچاری بێت تاگەکە بەکار بھێنیت).
  • تکایە کەمێک کات لە خۆت بگرە و وپ:شێواز بخوێنەوە کە وتارەکانی ویکیپیدیا لەسەر ئەو شێوازە دەنووسرێنەوە.

دەستکاریکردنێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە