سەرەتای دامەزراندنی كۆمەڵی جیهادی ئیسلامیی لە كوردستانی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ڕێكخستنێكی نهێنی كە لە سەرەتای هەشتاكانەوە دەستبەكاربوون، مەلا ئەمین پیرداود خۆشناو دامەزرێنەر و بەرپرسی یەكەمی ئەم كۆمەڵەیە، یەكێكە لە ئەندامە دێرینەكانی ئیخوان‌ و لە سەرەتای حەفتاكانەوە وازی لە ئیخوان هێنابوو، هەڵوێستی بەرامبەر ئیخوان توندبوو، نەهامەتی ‌و لاوازیی بێداری ئیسلامیی دەخستە ئەستۆی ئیخوان‌ و بڕوای وابوو بەرنامەی ئیخوان هەڵە‌ و لادانی زۆری تێدایە.

مەلا ئەمین بە هاوكاری (مەلا جەمیل، مەلا جەمال، مەلا یەحیا) دەستیان بە كار كرد، جگە لەوانەی پێشوو چەند كەسایەتی تری وەكو (حاجی عومەر، ئیبراهیم تاهیر - د.ئیبراهیم، ڕەشید - شەهید كەیفی، مەلا عومەر مورادی، ئازاد حوجرانی) لە ئەندامە هەڵسوڕاوەكان ئەژمار دەكرێن.

ئەمانە لە هەولێر كەوتنە جموجۆڵ ‌و كاركردن‌ و دواتر بوونە بەهێزترین باڵی ڕەوتی ئیسلامیی هەولێر لە هەشتاكاندا، تاڕادەیەكیش لە موسڵ‌ و سلێمانی چالاكییان هەبوو. كۆمەڵی جیهاد، ئەندامەكانی لەسەر ڕۆحیەتێكی جیهادی پەروەردە دەكرد، بۆ پەروەردەكردنی ئەندامان، زیاتر جەخت دەكرا لەسەر لەبەركردنی قورئان ‌و فەرمودە‌ و گرنگیدان بە مێژووی ئیسلامیی.

كۆمەڵی جیهاد، بە شێوەی ڕێكخستنێكی نهێنی توند‌وتۆڵ بەدرێژایی هەشتاكان چالاكی دەنواند، ئەندامانی كۆمەڵی جیهاد، پەروەردەیەكی جیهادی توند‌وتۆڵ دەكران. هەر لە سەرەتای ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی پەیوەندی‌ و بزووتنەوەی ئیسلامیی، بە مەبەستی ڕاگەیاندنی كاری جیهادی و پەیوەندی كردن بەو دوو بزووتنەوەیەوە، مەلا ئەمین چەند جارێك سەردانی ئێران دەكات‌ و چاوی بە سەركردەكانی هەردوو بزووتنەوەی ناوبراو دەكەوێت، دوای وتوێژ و ڕاگۆڕینەوە، مەلا ئەمین بە نیگەرانییەوە دەگەڕێتەوە‌ و سەركردەكانیان بە شایستەی سەركردایەتیكردنی كارێكی جیهادی نازانێت، بۆیە ڕازی نابێت پەیوەندی بەو بزووتنەوانەوە بكات.

دوای چەند ساڵ لە خەباتی نهێنی ‌و پەروەردەكردنی چەند كادیر‌ و ئەندام، سەركردەكانی كۆمەڵی جیهاد، لە ڕاپەڕینی ئازاری (1991) لە میحوەری هەولێرەوە پەیوەندییان كرد بە بزووتنەوەی ئیسلامییەوە، ئەم پەیوەندیكردنە كارێكی بێ بەرنامە‌ و لە ژێر فشاری ئەندام‌ و كادیرانیاندا بوو، كە بە ڕۆحیەتێكی جیهادی پەروەردە كرابوون، هەر بۆیە دوای ماوەیەكی كەم ‌و لە مانگی (حوزەیرانی 1991) كۆمەڵێك ناكۆكی لاوەكیان لەگەڵ بزووتنەوە بۆ دروستبوو، سەرەنجام لە بزووتنەوە جیابوونەوە‌ و هەرسێ‌ بارەگای (چۆمان، خەلیفان، حوجران) لەژێر دەستیاندا مایەوە، ئەمەش ڕیزەكانی پەرتكردن ‌و ژمارەیەك ئەندامی چالاكیان دەستبەرداری كۆمەڵی جیهاد بوون‌ و لە ناو ڕێزەكانی بزووتنەوە درێژەیان بە چالاكی خۆیاندا.

دواتر مەلا ئەمین هەوڵیدا لەگەڵ كۆمەڵەی ئیسلامیی كە فاتح كرێكار ڕایگەیاندبوو یەكبگرێت، دوای چەند دانیشتن لە نێوان هەردوولادا، بۆچوونەكانیان هێندە لە یەكتر دووربوون نەیانتوانی یەكبگرن، دوای ئەوە مەلا ئەمین دوو بارەگای تری لەدەستدا‌ و تەنها بارەگای خەلیفانی بەدەستەوە مایەوە.

ساڵی 1995 مەلا ئەمین كەسی یەكەمی رێكخراوەكە لە رووداوێكی تەمومژاویدا كوژرا، ئەمەش كاریگەری هەبوو لەسەر لاوازبوونی ئەو پارتە، بەشێوەیەك كە لەو مێژووە بەدواوە بەشێوەیەكی لاواز و سنووردار چالاكیان هەبوو، لە 2001 ژمارەیەك لە سەركردەكانی ئەو پارتە بە فەڕمی چوونە ناو كۆمەلی ئیسلامیی لە كوردستان و بەمەش بە تەواوی كۆتایهات بە ژیانی سیاسیی ئەو پارتە.

كۆمەڵی جیهاد هەڵگری فكری سەلەفی جیهادی بوو، هەروەك لە پەیڕەوی ناوخۆدا هاتووە ئامانجی ئەو پارتە ئەنجامدانی جیهادە بەپێی قۆناغەكان بانگەواز، پێڕاگەیاندن، پەروەردە، فێركردن، ئامادەسازی چەكداری بۆ بەرگری لە ئیسلام و پیرۆزییەكانی موسڵمانان و چەسپاندنی حوكمی شەریعەت لەسەر زەوی. هەروەك كاردەكەن بۆ دامەزراندنی خیلافەتی ئیسلامیی لەسەر زەوی و جێبەجێكردنی حوكمەكانی شەریعەت وەكو خۆی و بێ هیچ كەموكورتییەك، پێشیانوابوو دیاریكردنی خەلیفە بە دوو شێوە دەبێت یان خەلیفەی پێشوو كەسێك دانێت دوای خۆی ببێتە خەلیفە، یان شورای موسڵمانان كەسێك دەستنیشان دەكات ببێتە خەلیفە، ئیتر دیموكراسی و بابەتی پەیوەست پێوەی رەتدەكەنە و بە پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامیی دەزانن

بەخێربێیت دەستکاری

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا ئازادیخوازان!
 

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬١٥٦ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
  ویکیپیدیای کوردیی باکووری   ویکیپیدیای کوردیی باشووری   ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:  

  ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی   پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

 

-- > kushared (لێدوان) ‏١١:٥٣، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

خراپەکاری دەستکاری

@ئازادیخوازان بەخێر بێیت بۆ ویکیپیدیای کوردی،ویستم ئاگادارت بکەمەوە خراپەکاری لە وتارەکانی ویکیپیدیا ڕێگا پێدراو نییە و لە ئەگەری بەردەوامیت دەبێتە هۆی ئەوەی بەربەست بکرێیت.وکیپیدیا شوێنی بیروباوەڕی تایبەتی یاخود ململانێی حیزبی نییە،لەگەڵ ڕێزدا. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٢٥، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕێکخراوی خەباتی شۆڕەشگێڕی کوردستان بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

سڵاو و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. ئەم پەیامە ھۆشدارێکە تاکوو بزانیت کە تاگێک لەسەر ڕێکخراوی خەباتی شۆڕەشگێڕی کوردستان داندراوە کە داوا دەکات بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەژێر پێوەری ژمارە ٣ی وتارەکان بۆ سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە، چوونکە وتارێکی بێناوەڕۆکە، یان وتارێکە کە ناوەڕۆکەکەی تەنیا لە سندووقی زانیاری و وێنە و بەستەری دەرەکی پێکھاتووە. وتارەکانی ویکیپیدیا دەبێت ناوەڕۆکەکانیان واتادار و زانستنامەیی بن. تکایە ئاگاداریش بە کە ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا دەبێت بایەخدار بن و سەرچاوەی جێباوەڕیان ھەبێت تاکوو سەلماندنیبوونیان پشتڕاست بکاتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە.

 —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٣١، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە