قەزای حاجیاوا یەکێکە لە قەزاکانی ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی حاجیاوایە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە (٦٦،٠٦٧)کەسە.[٣]

قەزای حاجیاوا
بە عەرەبی: قضاء حاجیاوا
بە ئینگلیزی: Hajiawa District
نەخشەی کارگێڕی قەزای حاجیاوا
Map
قەزای حاجیاوا
پۆتانەکان: 36°14′09″N 44°47′41″E / 36.23579°N 44.79469°E / 36.23579; 44.79469پۆتانەکان: 36°14′09″N 44°47′41″E / 36.23579°N 44.79469°E / 36.23579; 44.79469
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی ڕاپەڕین
مەڵبەندحاجیاوا
ژ.ناحیەکان١
ژ.گوندەکان٢١
بوون بە قەزا٢٠٢٢
دەسەڵات
 • قایمقامئەزوەر جەعفەر بابەکر
ڕووبەر
 • سەرجەم٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٩ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٨٥٥ مەتر (٢٬٨٠٥ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٢٠٨ مەتر (٣٬٩٦٣ پێ)
نزمترین بەرزایی
٥٠٢ مەتر (١٬٦٤٧ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٦٦،٠٦٧
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناو دەستکاری

ناوی ئەم قەزایە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارۆچکەی حاجیاوایە.

حاجیاوا وشەیەکی لێکدراوە لە دوو وشەی (حاجی+ئاوا)، حاجی: لە وشەی حەجی زمانی عەرەبی وەرگیراوە، کەسێک بچێت فەریزەی حەج جێبەجێبکات دوای ئەوە پێشگری وشەی حاجی وەردەگرێت و دەبێتە نازناوی. ئاوا کورتکراوەی وشەی (ئاوای یان ئاوەدان)ی زمانی کوردییە دەدرێتە پاڵ ھەندێک وشە بۆ ناونانی شوێن. گوایە حاجیاوا کاتێک درووستکراوە لەلایەن حاجییەکەوە دروستکراوە لەوەوە ناونراوە حاجیاوا.[٤]

جوگرافیا دەستکاری

قەزای حاجیاوا ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر دەستکاری

ڕووبەری ئەم قەزایە (٧٥کم٢)یە لە (٠٫٣٧٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.[٦]

دانیشتوان دەستکاری

تەواوی دانیشتوانی ئەم قەزایە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم قەزایە (٦٦،٠٦٧)کەسە.[٧]

مێژوو دەستکاری

شارۆچکەی حاجیاوا لە سەرەتادا ئۆردووگایەکی زۆرەملێ بوو بۆ ئەو گوندانە سەر سنوور کە ڕاگوێزران درووستکرا، حاجیاوا لە زەوی گوندی حاجیاوای کۆندا درووستکرا بۆیە ھەمان ناوی لێنرا.

لە دوای ڕاپەڕین، حاجیاوا وەک خۆی مایەوە و ساڵ بە ساڵ فراوانتر بوو، حاجیاوا لە ٢١ی تەممووزی ١٩٩٩ بە واژۆی سەرۆکی حکوومەتی ئیدارەی سلێمانی، کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی بوو بە ناحیە، بە دابڕانی (٢١) کەرت و گوند لە ناحیەی چوارقوڕنە.

لە ٢٢/٢/٢٠٢٢ ڕێبەر ئەحمەد خالید وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردبوو، تێیدا ڕایگەیاندبوو کە لارییان نییە لەسەر بە قەزاکردنی ناحیەی حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی. بە فەرمانی ھەرێمی لە نووسراوێکدا کە واژووی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لەسەرە، بە ژمارە (١١٣) لە ٢١/٤/٢٠٢٢ بڕیاردرا بە ھێنانەکایەی قەزای حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین.[٨]

کارگێڕی دەستکاری

قەزای حاجیاوا ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانییە کەوتۆتە باکوورییەوە. لەڕووی ئیدارییەوە لە قەزای قەزای حاجیاوا و ناحیەی ناوەندی قەزای حاجیاوا(ناوەند) پێکھاتووە، لەگەڵ (٢١) گوند.[٩]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ پێشبینی دانیشتوان بۆ ساڵی ٢٠١٩. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  4. ^ https://lex.vejin.net/ck/search/?t=ئاوا
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/10846328#map=11/36.2681/44.7727
  6. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  7. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  8. ^ https://kurdistantv.net/ku/news/167532
  9. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.