فینێکس
پڕۆژەی فینیکس (بە ئینگلیزی: Phoenix) بە کوردی پێیدەگووترێ قەقنەس، ئەو پرۆژەیە نوێیە بوو کە ناسا بیری لێکردەوە چۆن رێرەو و شوێنی ئاو یان ژیانێکی فیزیای بدۆزێتەوە لەسەر ھەسارەی سۆر، ھەر وەک ئامێرەکانی ئاپرتوونتی و سپیریت لە ژێر ناونیشانی "following water" (شوێنکەووتنی ئاو) دەگەران، ئەوەش ئامێرێک بوو لۆ دۆزینەوەکانی سەر رووی مەریخ (Mars Exploration Rover)، ئامێری فینیکس لە ناوچەی "Vastitas Borealis" دەگەرا. کە دەکەوێتە ناوەندی باشووری ھەسارەی مەریخ. [١]
فینێکس | |
---|---|
بەشێکە لە | Mars Scout Program |
ناو بە زمانی فەرمی | Phoenix |
Located on astronomical body | بارام |
ڕووداوە بەرچاوەکان | rocket launch، entry, descent and landing، loss of signal، service retirement |
خاڵی دەستپێک | Cape Canaveral Space Launch Complex 17A |
مووشەکی بەکارھاتوو | Delta II |
بەرواری دەستپێکردن | ٤ی ئابی ٢٠٠٧ |
Location of landing | Green Valley |
بەرواری نیشتنەوە | ٢٥ی ئایاری ٢٠٠٨ |
دروستکەر | لۆکھید مارتن |
وێبگە | http://phoenix.lpl.arizona.edu/ |
سەرەتای پرۆژە
دەستکاریلە مانگی ئاب لە سالی ٢٠٠٣، لە زانکۆی ئاریزۆنا کۆمەلەیەکیان پێکھێنا لۆ دەستپێکردنی ئەو پرۆژەیە بە کرداری تا سالی ٢٠٠٧، زانایانی ناسا دەستیان پێکرد و ناساش بڕی ٣٢٥ میلیۆن دۆلاری تەرخان کرد لۆ ئەو پرۆژەیە[٢]، لە سالی ٢٠٠٥ ناوی ئەو پرۆژەیەیان ناو نا (فینیکس) بە کوردی پێی دەرێن قەقنەس کە بالدارێکی خەیالی ناو رۆمانەکانە
گەیشتن
دەستکاریتەقاندنی مووشەکی قەقنەس بە سەرکەوتووی لە رۆژی یەکشەممە لە ٤ ئابی سالی ٢٠٠٧ لە کاژێر ٥:٢٦:٣٤ بەیانی بە کاتی ناوچەکە، لە ناو جەرگەی مووشەکی دەلتا نەوەی دووەم (7925 Delta). لە ناوچەی کاب کانیڤرال لە فلۆریدا، ناردرایە بۆشایی ئاسمان، مووشەکی قەقنەس لە مانگی ئایاری سالی ٢٠٠٨ گەیشتە سەر رووی ھەسارەی سۆر(مەریخ)، بە سەرکردایەتی و ئاگا لێبوونی تاقیگەی مانگ و ئەستێرەی نێودەولەتی (Lunar and Planetary Laboratory) کە شوێنکەوتەی زانکۆی ئاریزۆنایە بە بەرێوەبردنی وەکالەتی ناسا و کۆمەلەی تاقیگەرانی زانکۆیەکان لە کەنەدا، "نێوەندی بۆشایی کەنەدی" و ئەلمانی و سویسری و فینلەندی ئەوانە کۆمەلەیەکن لە ناوەندەکان و گەرانی پیشەسازی بۆشایی
دابەزین لەسەر رووی مەریخ
دەستکاریکەشتی بۆشایی قەقنەس بە سەرکەووتوی لەسەر رووی ھەسارەی مەریخ لە ناوچەی دۆڵی سەوز (Green Valley) لە رۆژی ٢٥ی ئایاری سالی ٢٠٠٨ لە کۆتاکانی ھاوینی مەریخ گەشتە ناوەندی باشووری ھەسارەکە
کۆتایهێنان
دەستکاریلە یەکەمەکانی مانگی کانوونی یەکەمی سالی ٢٠٠٨ نێوەندی بۆشایی ئەمەریکی رایگەیاند کە کاری کەشتی ئاسمانی قەقنەس کۆتای ھاتیە، دوا بە دوای چاودێریەکی چری رۆژانەی پاش مانگێک زانرا کە توانای پەیوەندی نەمایە کۆتا پەیوەندی نارد. [٣]
وڵاتانی بەشدار
دەستکاری- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: زانکۆی ئەریزۆنا، تێکساس، تافتس، کۆلۆرادۆ، میشیغان، واشینگتن دی سی، سان لویس، و وەکالەی ناسا (تاقیگەی راگری ھەوا، ناوەندی ئەیمس لۆ گەران و توێژینەوە، وە ناوەندی جەنسن لۆ بۆشایی) وە کۆمپانیای لوکھید-مارتن لۆ دروستکردنی کەرەستەی بۆشایی وە کۆمپانیای ئەنزیم مالین لۆ زانستی بۆشایی
- ئەڵمانیا: پەیمانگای ماکس بلانک بۆ گران بە دوای کۆمەلەی خۆر
- کەنەدا: زانکۆی ئەلبێرت و یوروک، وەکالەی بۆشایی کەنەدی، دەستەی دەسبەسەرداھێنانی جیۆلۆجی کەنەدی، و کۆمپانیای Optech Incorporated
- فینلاند: پەیمانگای فینلەندی لۆ بەھای ھەوا و جەو
سەرچاوەکان
دەستکاریبەستەری دەرەکی
دەستکاری- ماڵپەری فەرمی کارەکانی قەقنەس ((لاپەرەی ماڵەوەی قەقنەس))
- تایبەتمەندیەکانی کەشتی و کارەکانی قەقنەس لە مالپەری فەرمی ئاشکراکردنی کۆمەلەی خۆر تایبەت بە ناسا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فینێکس تێدایە. |