فریدا فیلمێکی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٠٢ نمایشکرا، لە جۆری ژیاننامەیی-درامییە لە دەرھێنانی جولیا تایمۆر.[٤] فریدا لەسەر ژیانی وێنەکێشی سووریالیستی مەکیسکی، فریدا کالۆ وەرگیراوە.

Frida
Promotional poster
دەرھێنەرJulie Taymor
بەرھەمھێنەر
شانۆنامە
ئەکتەران
مۆسیقاElliot Goldenthal
وێنەگری سینەماییڕۆدریگۆ پرێتۆ
مۆنتاژفرانسیس بۆنۆت
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەMiramax Films
دەرچوون
  • ٢٩ی ئابی ٢٠٠٢ (2002-08-29) (ڤینێس)
  • ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢ (2002-10-25) (ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٢٣ خولەک
وڵاتئەمریکا[١]
زمانئینگلیزی
تێچوون$١٢ ملیۆن[٢]
داھات$٥٦٫٣ ملیۆن[٣]

لە فیلمەکەدا، سەلما حایک ڕۆڵی فریدا کالۆ دەگێڕێت، ھەروەھا ئالفرێد مۆلینا ڕۆڵی ھاوسەرەکەی ئەو، دیێگۆ ڕیڤێرا دەگێڕێت. سیناریۆی فیلمەکە بەشێوەی نافەرمی لە کتێبی فریدا: ژیانننامەی فریدا کالۆ (Frida: A Biography of Frida Kahlo) وەرگیراوە. فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس و وەرگرتنی بۆچوونی ئەرێنی ڕەخنەگرەکان سەرکەوتنی بەدەست ھێنا. سەلما حایک بۆ ڕۆڵگێڕانی کالۆ بووە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر،[٥] ھەروەھا ھەر لە خەڵاتەکانی ئۆسکار، لەکۆی بەدەستھێنانی شەش پاڵاوێراوبوون فیلمەکە بووە براوی باشترین مەیک ئەپ و باشترین ئۆرجینال سکۆر.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Frida». London: British Film Institute. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. ^ Staff (٢٧ی ئازاری ٢٠٠٢). «Frida controversy brews with Mexican critics». Screendaily.com. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ «Frida». Box Office Mojo. IMDb. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  4. ^ «Frida | film by Taymor [2002]». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ News، A. B. C. «Salma Hayek says Harvey Weinstein was a 'monster' during the making of 'Frida'». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری