فارسی ستاندارد جۆرێکی ستانداردی زمانی فارسی و زمانی فەرمی ئێران و تاجیکستان و یەکێکە لە دوو زمانە فەرمییەکەی ئەفغانستان. ستاندارد فارسی ئاماژەیە بۆ شێوازی نووسین و قسەکردنی زمانی فارسی لە میدیای گشتی وەک تەلەڤیزیۆن، ڕادیۆ, بڵاوکراوە و وتارە فەرمییەکان لە کۆبوونەوە گشتییەکاندا. فارسی ستاندارد بە مانای زمانی ھاوبەشی نێوان وڵاتانی ئێران و ئەفغانستان و تاجیکستان نییە و مەرج نییە ئێرانی، ئەفغانی یان تاجیکییەک بە فارسی ستانداردی یەکتر قسە بکات.[١] فارسی ستاندارد لە ئێراندا لەسەر بنەمای زاراوەی تارانی و لە ئەفغانستان لەسەر زاراوەی کابولی و لە تاجیکستان لەسەر زاراوەی بوخاری دامەزراوە.

فارسیی ستاندارد
لقیفارسی
ناو بە زمانی فەرمیفارسی معیار
سیستەمی نووسینPersian alphabet، ئەلفوبێی سیرلیک

پشتێنە دەستکاری

لە کۆتایی سەردەمی ساسانییەکاندا زمانی خەڵکی پایتەخت ناوی داری بوو کە لەگەڵ زمانی فەرمی نووسینی پەھلەویدا جیاوازی ھەبوو. ئەم زمانە دارییە لە پایتەختەوە بۆ خوراسان لەگەڵ سەربازەکان و بەرپرسانی دیکەی حکوومەتدا گوازرایەوە و لەوێش لەکاتێکدا کە لەژێر کاریگەری لەھجە و شێوەزارە ناوخۆیییەکان بوو، وردە وردە جێگەی ئەوانی گرتەوە و بوو بە زمانی قسەکردنی ئەو ناوچەیە. دوای دامەزراندنی حکوومەتەکانی تاھیری و سەفاری و سامانی و غەزنەوی ئەم زمانە بووە بە فەرمی و بووە زمانی فەرمی نامەنوسی. لە قۆناغەکانی دواتردا کە حکوومەتی دیکە لە ناوەڕاست و ڕۆژاوا و باشووری ئێراندا سەریان ھەڵدا، ئەم زمانە وەک زمانی فەرمی لە سیستەمی ئەم حکوومەتانەدا وەرگییرا و تا سەدەکانی دوایی بەردەوام بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Standard Persian»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٣.

  1. ^ "زبان معیار چیست و چه ویژگی‌هایی دارد؟" (PDF).