عەزیز وەیسی

خاوەنی گۆرانی بەناوبانگی «هەرمێ و هەڵوژە و قەیسی»

عەزیز وەیسی (لەدایکبووی ٢١ی شوباتی ١٩٦٨ لە سەلاسی باوەجانی - ) گۆرانیبێژی شاییخوێنی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.[١]

عەزیز وەیسی
عەزیز وەیسی لە ٢٠١٨
زانیارییەکان
لەدایکبووی (١٩٦٨-٠٢-٢١) ٢١ی شوباتی ١٩٦٨ (تەمەن ٥٦ ساڵ)
سەلاسی باوەجانی، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
بنەچەکورد
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٢-ئێستا

عەزیز وەیسی لە ساڵی ١٩٦٨ لە شارستانی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە.[٢][٣] ئێستا دانیشتووی جوانڕۆیە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. عەزیز گۆرانی بە کوردی دەڵێت، چەند جارێکیش گۆرانیی بە زمانی فارسی بڵاوکردووەتەوە.[٤]

عەزیز وەیسی لە چەند ھەڵبژاردنێکی پەرلەمانی کوردستان و عێراق، بانگەشەی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان،[٥] یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھەروەھا لیستی کوردستانی کردووە.[٦][٧] لە تەممووزی ٢٠٢٠دا، تووشی کۆرۆنا ھات،[٨] دواتر چاکبوویەوە.[٩]

ئەلبومەکان

دەستکاری
  • بەمۆ (٢٠٠٦)
  • سەھەند (٢٠٠٧)
  • سۆما (٢٠٠٨)
  • دیلان (٢٠٠٩)
  • سەما (٢٠١٠)
  • ھەرزانە (٢٠١٢)
  • نەورۆز (٢٠١٣)

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «عەزیز وەیسی‮ ‬مەلەنگێ بڵاودەكاتەوە». رۆژنامەی خەبات. ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «عەزیز وەیسی نوێترین بەرھەمى بڵاو کردەوە». www.wishe.net. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ عەزیز وەیسی کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە، ماڵپەڕی خەندان، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ «عەزیز وەیسی کورد و فارس تێکەڵ دەکات». westganews.net. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «عەزیز وەیسی بۆ بانگەشە دەچێتە بەغدا». www.rudaw.net. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ «عەزیز وەیسی: لەکاتی ھەڵبژاردنەکە بەڵێنی شووقەیەکیان پێدام کەچی لەکۆتاییدا دکتۆر بەرھەم پێیگوتم لاپتۆپێکم بۆ کوڕەکەت کڕیوە!». www.chra.tv. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «کاندیدێکی لیستی کوردستانی ٥٤ دەڵێت (عەزیز وەیسی) شێرپەنجەى کوردە». www.kurdistanpost.nu (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ «عەزیز وەیسی تووشی کۆرۆنا بوو». www.bmctv.krd. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ «عەزیز وەیسی: حەز دەکەم تەنیا بەسەر بەژن و باڵای ئافرەتاندا گۆرانی بڵێم». www.rudaw.net. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری