عەبدولحەلیم خەددام

سەرۆکی کاتی کۆماری عەرەبی سووریا لە ساڵی ٢٠٠٠

عەبدولحەلیم خەددام (١٥ی ئەیلوولی ١٩٣٢شەعبان ٧ی ١٤٤١ی کۆچیی / ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠)، لە شاری بانیاس لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی یاساییە لە دیمەشق، لە سەرەتاوە دەستی بە کاری سیاسی کردووە لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا پەیوەندی بە حیزبی بەعسی سووریاوە کردووە.[١] [٢] [٣] بە یەکێک لە دیارترین ھاوەڵەکانی سەرۆک حافز ئەسەد دادەنرێت، لەنێو ئەو شتانەی کە پێیان دەگوترا پاسەوانی کۆن. ھاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو نەجات مەرقەبی کردووە و خاوەنی چوار منداڵە، سێ منداڵیان لە ڕەگەزی نێر و یەک منداڵیان لە ڕەگەزی مێیە.[٤]

عەبدولحەلیم خەددام
بە عەرەبی: عبدُ الحليم خدَّام
لەدایکبوون٢١ی حوزەیرانی ١٩٣٢
بانیاس، سووریا
مردن٣١ی ئازاری ٢٠٢٠(٢٠٢٠-٠٣-٣١) (٨٧ ساڵ ژیاوە)
16th arrondissement of Paris، فەڕەنسا
ھۆی مەرگجەڵدەی دڵ
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی، زمانی فەڕەنسی
پیشەسیاسەتوان، دیپلۆمات، پارێزەر
پۆستەکانجێگری سەرۆکی سووریا، سەرۆک کۆماری سووریا
پەروەردەزانکۆی دیمەشق
ئەندامی حیزبیحیزبی بەعس، بەرەی ڕزگاری نیشتمانیی لە سووریا
ئایینئیسلام
وێبگەhttps://khaddam.net/، https://khaddam.net/home-en/، https://khaddam.net/page-daccueil/

ھەوڵی تیرۆرکردن

دەستکاری

کاتژمێر یازدەی بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٧ عەبدولحەلیم خەددام بە یاوەری سەیف بن غەباش وەزیری دەرەوەی ئیماراتی بوو، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی ئەبووزەبی ئیمارات بەجێھێشت کاتێک ھەردوو وەزیرەکە چوونەتە ھۆڵی گەورەی فڕۆکەخانەی ئەبووزەبی و لە ڕێگادا بۆ ھۆڵی شەرەف، تەقە کرا کە مەبەست لێی تیرۆرکردنی وەزیر عەبدولحەلیم خەددام بوو بەڵام بەر شان و گەدەی وەزیر سەیف بن غەباش کەوت، و گەیەندرایە نەخۆشخانە و بەھۆی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.

سووریا پەنجەی ئاراستەی عێراق کرد و ڕێکخراوی ئەنجومەنی شۆڕشی فەلەستینی کە لە لایەن عێراقەوە پاڵپشتی دەکرا، بەرپرسیارێتی ئۆپەراسیۆنەکەی لە ئەستۆ گرت. ئەو ڕێکخراوە بە سەرۆکایەتی سەبری ئەلبەنا (ئەبو نیزال) لە پشت چەندین ھێرشەوە بوو لە دژی بەرژەوەندییەکانی سووریا دوای دەستێوەردانی سووریا لە دژی ڕێکخراوە فەلەستینییەکان لە لوبنان لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٦، ئەنجامدەری ھێرشەکە کە کرێکارێکی بیناسازی فەلەستینی بوو، لە ئیمارات دادگایی کرا و سزای مەرگی بەسەردا سەپێندرا.[٥]

دادگاییکردن

دەستکاری

یەکەمین دادگای تاوانە سەربازییەکان لە دیمەشق بە سەرۆکایەتی عەمید دادوەر محەممەد قەددوور ئەسعەد، بڕیاری ژمارە ٤٠٦ی لە بەرواری ١٧ی ئابی ٢٠٠٨ دەرکرد و بە سزای ١٣ سزای زیندانیکردنی بۆ خەددام بە غیابی بە ماوەی جۆراوجۆر دەرکرد کە توندترینیان زیندانیکردنە بە کاری توندەوە تاکو مردنی. ئەمەش بە تۆمەتی جۆراوجۆر بوو، دیارترینیان «بوختانکردنی تاوانکاری دژی سەرکردایەتی سووریا، پێدانی شایەتحاڵی درۆ لەبەردەم لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەییی سەبارەت بە کوشتنی ڕەفیق حەریری، سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان، و ئەو نوسین و وتارانەی کە لەلایەن حکوومەتی سووریاوە پەسەند نەکرابوون». ھەروەھا تۆمەتباری کرد بە «پیلانگێڕی بۆ قۆرخکردنی دەسەڵاتی سیاسی و مەدەنی، پەیوەندییە نایاساییەکانی لەگەڵ دووژمنی زایۆنی و تێکدانی شکۆی دەوڵەت و ھەستی نەتەوەیی کە توندترینیان پیلانگێڕییە لە دژی وڵاتێکی بیانی بەھۆی پاڵنانی دەستدرێژی بۆ سەر سووریا، کە سزای زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێنرا».[٦]

خەددام لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ لە فەڕەنسا لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا بەھۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[٧]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Syria's Assad forms new cabinet». Sarasota Herald-Tribune. Damascus. AP. 12 مارس 1984. لە ڕەسەنەکە لە 12 مايو 2016 ئەرشیڤ کراوە. لە 23 ديسمبر 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  2. ^ Mallat، Chibli. Lebanon's Cedar Revolution An essay on non-violence and justice (PDF). Mallat. p. 125. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە 2 فبراير 2012 ئەرشیڤ کراوە. لە أغسطس 2020 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ «Bashar Aims to Consolidate Power in the Short-Term and to Open up Gradually». APS Diplomat News Service. 19 يونيو 2000. لە ٥ی ئابی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 26 مارس 2013 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ الإخبارية، شبكة عاجل. breakingnews.sy https://web.archive.org/web/20180111131820/http://breakingnews.sy/ar/wiki/66.html. لە ڕەسەنەکە لە 11 يناير 2018 ئەرشیڤ کراوە. لە 2017-11-07 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  5. ^ https://web.archive.org/web/20201029092019/https://www.alittihad.ae/article/148305/2007/30-%D8%B9%D8%A7%D9%85%D8%A7%D9%8B-%D8%B9%D9%84%D9%89-%D8%A7%D8%BA%D8%AA%D9%8A%D8%A7%D9%84-%D8%B3%D9%8A%D9%81-%D8%B3%D8%B9%D9%8A%D8%AF-%D8%BA%D8%A8%D8%A7%D8%B4
  6. ^ https://web.archive.org/web/20171107221419/http://furat.alwehda.gov.sy/node/105661
  7. ^ https://web.archive.org/web/20200410003048/https://www.almasdarnews.com/article/former-syrian-vice-president-abdel-halim-khaddam-passes-away-in-france/