عومەر فارووقی (١٩٤٦ لە سەقز - ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سەقز) مێژوونووس، لێکۆڵێنەر، ھونراوەنووس و وەرگێڕی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. ئەو زۆرتر بە ھۆی لێکۆڵێنەوەکانی سەبارەت بە مێژوو و چاندی کوردستان بە تایبەت مێژوو و چاندی خەڵکی شاری سەقز ناسراوە.[١][٢]

عومەر فارووقی

لەدایکبوون١٩٤٦
مەرگ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (۷٥–۷٦ ساڵ ژیاوە)
نەتەوەکورد
پیشەنووسەر و مێژوونووس و لێکۆڵێنەر و وەرگێڕ
ئایینئیسلام، سوننە


ژیان دەستکاری

عومەر فاروقی لە ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ لە گوندی سەڵتەکەڵتوو سەر بە ناوچەی سرشیو لە شاری سەقز لەدایکبووە. باوکی مەلا محەممەد ڕەسول مامۆستای پێش نوێژ بوو لە هەمان گوند و مامۆستای خانەقای نەقشبەندی سەقز بوو. کاک عومەر لە تەمەنی چوار ساڵیدا باوکی لەدەست دا، بۆیە لەگەڵ دایکی و دوو برادا چوو بۆ گوندی خەییر. لەمزگەوتی گوندی خەییر لەگەڵ مەلا سەعید خالیدی لەخوێندنی سەرەتایی ئامادەبوو. هاوکات بە یارمەتی سۆفی محەمەد سادق کەرفتوویی فێری قورئان و گۆلستانی سەعدی بوو. پاشان چوو بۆ قوتابخانەی شاپوور لە سەقز بۆ درێژەدان بە خوێندن. لە ساڵی ١٩۵۸ کە بینای کارگەی توتنی سەقز دروست کرا، لەوێ دامەزرا. دواجار لەقوتابخانەی کازازی کرماشان درێژەی بەخوێندن دا. عومەر فاروقی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە نەخۆش کەوت و لە 25ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سەقز کۆچی دوایی کردووە و لە پارچەی هونەرمەندانی گۆڕستانی ئایچی شارەکە بەخاک سپێردراوە.[٣][٤]

کارەکان:[٥] دەستکاری

  • بارام بەگی، کەریم، بیرەوەریەکانی شەڕی ئەوەڵ و دووەمی جیھانی لە موکریان، ئامادەکردن و وەرگێڕان بە کوردی عومەر فارووقی، مەھاباد: سەیدیان‏‫، ۱۳۹۴.‬‬
  • ش‍اوەی‍س‌، ن‍ووری‌، پ‍ەن‍ج‍ا س‍اڵ تێکۆشان لە ک‍وردس‍ت‍ان‌: بیرەوەرییەکانی ن‍ووری‌ ش‍اوەی‍س‌، وەرگێڕان بە فارسی ع‍م‍ر ف‍اروق‍ی‌، ت‍اران‌: پەخشانگەی ن‍ەزی‍ر، ۱۳۸۰؛ ت‍اران‌: ب‍ەی‍ان ئازادی‌، ۱۳۷۹.
  • نیزامی عەرووزی سەمەرقەندی، ئەحمەد کوڕی ع‍وم‍ەر‏‫، چوار مەقالەی نیزامیی عەرووزی: ئەو بەرھەمەی کە ھەر‌گیز کۆنە نابێ، شرۆڤە و ڕاست کردنەوەی فارسی موحەممەد قەزوینی، وەرگێڕانی بۆ کوردی عومەر فارووقی، سەقز: پەخشانگەی خانی‏‫، ۱۳۹۷.‬
  • نیلووفەری، محەممەدشەریف، بیرەوەرییەکانی خوالێخۆشبوو حاج محەممەدشەریف نیلووفەری (حاج حەکیم) (بە فارسی)، بە ھەوڵی عومەر فارووقی، سەقز: عومەر فارووقی، ۱۳۸۷.
  • ف‍ارووق‍ی‌، ع‍وم‍ەر، بژی مەشرووتە، بمینێت یاسا: مێژووی مەشرووتە، بیرەوەرییەکانی خوالێخۆشبوو حاج شەریف نیلووفەری (بە فارسی)، کوردستان، گوتار، ١٣٨٨.
  • زیایی سەقزی، محەممەد ڕەئووف‏‫، ‏دیوانی سۆزی نیشتمان، پێداچوونەوە و پێشکەشکردنی عومەر فارووقی، سنە: ئاڵای ڕووناکی‏‫، ۱۳۹۸.‬
  • زیایی سەقزی، محەممەد ڕەئووف، بیرەنووسەکانێک لە ک‍وردس‍ت‍ان‌: بیرەوەرییەکانی محەممەد‌ ڕەئووف زیایی، سەقز لە گەرمەی جەنگی جیھانیدا ۱، وەرگێڕان بە کوردی و لێکۆڵینەوە عومەر فارووقی، وەرمێ: ناوەندی بڵاوکردنەوەی چاند و وێژەی ک‍وردی‌‏‫، ۱۳۶۷؛ سەقز: گوتار‏‫، ۱۳۹۲.‬
  • ن‍اھی‍د، عەبدوڵڵا، بیرەوەرییەکانی عەبدوڵڵا ناھید، سەقز لە گەرمەی جەنگی جیھانیدا ۲، وەرگێڕان بە کوردی و لێکۆڵینەوە عومەر فارووقی، سەقز: گوتار‏‫، ۱۳۹۲.‬
  • ف‍ارووق‍ی‌، ع‍وم‍ەر، ڕێگای ژیان: ھەڵبەستی چیرۆکی بۆ مناڵ و گەورە، سەقز: [بی‌نا]‏‫، ۱۳۵۸.‬
  • ف‍ارووق‍ی‌، ع‍وم‍ەر، چاندی خەڵکی سەقز (بە فارسی)، سەقز: مەزرینگەی چاند و ھونەری شارستانی سەقز.
  • ف‍ارووق‍ی‌، ع‍وم‍ەر، وەرزی سەنگینی غەریبی: کۆمەڵە شیعر (بە فارسی)، تاران، چاپخانەی ڕامین، ١٣٥٧.
  • ف‍ارووق‍ی‌، ع‍وم‍ەر، ک‍وردس‍ت‍ان‌ لە ڕێگای مێژوو بەپێی بەڵگە (بە فارسی)، نووسین و لێکۆڵینی ع‍وم‍ەر ف‍ارووق‍ی‌، ت‍اران‌: ئان‍ا، ۱۳۸۳.
  • ف‍ارووق‍ی‌، ع‍وم‍ەر، چاوێک ب‍ۆ مێژوو و چاندی س‍ەق‍زی ک‍وردس‍ت‍ان‌ (بە فارسی)، نووسین و لێکۆڵینی ع‍وم‍ەر ف‍ارووق‍ی‌، س‍ق‍ز: پەخشانگەی محەممەدی؛ ۱۳۶۹ [ی‍ا] ۱۳۷۳.
  • ف‍ارووق‍ی‌، ع‍وم‍ەر، چاوێک بۆ مێژوو و چاندی کوردستان، ت‍اران‌: ش‍ەرق‌‏‫، ۱۳۶۲.‏‬
  • ئەوی‍س‍ت‍ا: ن‍ام‍ەی‌ م‍ی‍ن‍ەوی‌ زەردەش‍ت‌، وەرگێڕی فارسی ج‍ەل‍ی‍ل دووس‍ت‍خ‍اھ ئەسف‍ەھان‍ی‌، وەرگ‍ێڕی‌ ک‍وردی‌ ع‍وم‍ەر ف‍ارووق‍ی‌، ب‍انە: ن‍اج‍ی‌‏‫‏، ۱۳۸۲.‬

سەرچاوەکان دەستکاری