شەڕەکانی خاچھەڵگران
ھەڵمەتی خاچھەڵگرتن یان شەڕی خاچھەڵگران، بە شێوەیەکی گشتی بەو ھەڵمەت و شەڕانە ئەوترێت کە ئەورووپییەکان پێی ھەستان لە کۆتایییەکانی سەدەی ١١ تا سێیەکی کۆتایی سەدەی ١٣ (١٠٩٦–١٢٩١)، بەو ناوە ناسراوە لەبەرئەوەی ئەوانەی بەشداربوون تێیدا لەژێر ناوی ئایینی مەسیحییەت و دروشمی خاچدا کۆبوونەوە لە پێناوی بەرگریکردن لێی و لەسەر سنگ و شانی جلەکانیان ھێمای خاچیان بە قوماشی سوور دەدووری. ئامانجی سەرەکیان دەستگرتن بوو بەسەر خاکەکانی ڕۆژھەڵات کە لەو کاتانەدا ڕۆژھەڵات سەرچاوەی سەروەتەکان بوو.
شەڕەکانی خاچھەڵگران | |
---|---|
![]() | |
لقی | ھەڵمەتی سەربازی |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی کانوونی دووەمی ١٠٩٥ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ١٢٩١ |
پێڕست | list of main crusades to the land of Israel |

ھۆکاری یەکەم لە ڕووخانی بیزەنتییەکان ئەو وێرانبوونە بوو کە لە ئەنجامی ھەڵمەتەکانی یەکەمی خاچھەڵگران کەوتەوە کە لە قوستەنتینییەی پایتەختی ئەو کاتەی بیزەنتییەکانەوە دەردەچوون.
شەڕی خاچھەڵگری زنجیرەیەک ململانێی سەربازی ئایینی بوو کە زۆربەی ئەورووپییە مەسیحییەکان لەژێر ھەڕەشەی ناوخۆو دەرەوەدا چوونە ناوییەوە لە دژی موسڵمانان. لە بنەڕەتدا ئامانجی شەری خاچھەڵگری داگیرکردنی قودس و زەوییە پیرۆزەکانی موسڵمانان بوو، و سەرەتای دەرچوونی ھەڵمەتەکان لە وەڵامی بانگەوازێکی ئیمپڕاتۆری بیزەنتی بوو بۆ یارمەتیدانی لە دژی فراوانبوونی موسڵمانە سەلجوقییەکان لە ئەنادۆڵ.
ھەروەھا زارەوەی شەڕی خاچھەڵگری بەکاردێت بۆ وەسفی ھەندێک لەشەڕەکانی چەرخە نوێکان و ئەوانەی دواتر.
ناونان
دەستکاریخاچھەڵگرەکان لە دەقە عەربییەکاندا بە فەڕەنجییەکان ناوبراوون، و ھەڵمەتە خاچھەڵگرییەکان بە بە شەڕی فەڕەنج، بەڵام لە ڕۆژاوادا خاچھەڵگرەکان چەند ناوی جیاواویان ھەیە وەک باوەڕدارەکانی قەدیس بوتڕس (fideles Sancti Petri)یان سەربازەکانی مەسیح (milites Christ)، و ئەو پاڵنەرە ئایینییەی کە لە خاچھەڵگرەکاندا ھەبوو خۆیان بە حەجاج ناو دەبرد و ناوی (حەجاجە چەکدارەکانیان) بۆ بەکار ھاتووە لەبەر ئەوەی حەجاج خۆیان چەک ھەڵناگرن، و خاچھەڵگرەکان پەیمانیان دابوو یان سوێندیان خواردبوو، کە بگەنە قودس.
لە سەردەمەکانی ناوەڕاستدا ئەم شەڕانە لای ئەورووپییەکان بە ڕۆیشتن و سەردان (peregrinatio) و ڕێگا بۆ زەوییە پیرۆزەکان (iter in terram sanctam) ئاماژەیان بۆکراوە، و زارەوەی ھەڵمەتی خاچھەڵگری یان ھێرشی خاچھەڵگری دەرکەوت لە لێکۆڵینەوەی مێژووناسی بیلات لویسی نۆزدەیەم، لویس ممبور ١٦٧٥.
ڕێڕەوی مێژوویی
دەستکاریبارودۆخ لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵات
دەستکاریبوونی ئیسلامی لە زەوییە پیرۆزەکان دەستی پێکرد لەگەڵ سەرەتای فەتحی ئیسلامی بۆ فەلەستین لە سەدەی حەڤدەدا و لە سەردەمی عومەری کوڕی خەتاب، وھیچ ھاتنە ناوەوەیەک نەبوو لەمبارەیەوە و دەوڵەتەکانی ڕۆژاوا گرنگییەکی کەمتریان ھەبوو بۆ لەدەستدانی قودس، لە سەدەکانی دواتردا لە ڕێگەی غەزووەکانی تری موسڵمانان و سەرکەوتنیان فشارێکی زیادی کردە سەر ئیمپڕاتۆری بیزەنتی ئەرسەدۆکسی ڕۆژھەڵاتی.
لە ھۆکارەکانی تر کە ڕؤڵی ھەبوو لەم گۆڕانکارییەدا لە ھەڵوێستی ڕۆژاوا بەرامبەر ڕۆژھەڵات ساڵی ١٠٠٩ ڕوویدا، کاتێک خەلیفەی فاتیمی حاکم بیئەمرلا فەرمانی کرد بە تیکدانی کەنیسەی قیامە لە فەلەستین،[١] ھاوکات لەگەڵ ئەو ئازارانەی بەسەر مەسیحییە ڕۆژھەڵاتییەکانی میسردا ھات،[٢] ھەروەھا عێراق و وڵاتی شام لە سەردەمی خەلیفەی عەبباسی نۆیەم متوەکیل عەلاڵا کە لەگەڵ مەسیحی و یەھودییەکاندا ئازاری ھەموو ئەوانەی دەدا کە لەگەڵیا نەبوونایە لەسەر مەزھەبی شافعی،[٣] لەگەڵ ئەوەی ئایینی ئیسلام فەرمان ناکات بە تێکدانی کەنیسەکان، لە ساڵی ١٠٣٩ ڕێگە درا بە ئیمپڕاتۆری بیزەتنی تا بنیاتی کەنیسەی قیامە بنێتەوە و ڕێگە بە حەجی مەسیحییەکان درایەوە بۆ زەوییە پیرۆزەکان لە پێش و دوای بنیاتنانەوەی کەنیسەکەدا.
بارودۆخی دەوڵەتەکانی ئەورووپای ڕۆژاوا
دەستکاریبنەڕەتی ھەڵمەتە خاچھەڵگرییەکان خۆی حەشاردابوو لەو بەروپێشچوونانەی لە ئەورووپای ڕۆژاوادا ڕوویدا لە کاتێکی پێشتر لە سەردەمەکانی ناوەڕاستدا، ھاوکات لەگەڵ تێکچوونی بارودۆخی ئیمپراتۆری بیزەنتی لە ئەنجامی ھێرشی تورکە موسڵمانەکاندا.
داڕمانی ئیمپڕاتۆری کارۆلانجی لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆیەمدا، لەگەڵ جێگیربوونێکی ڕێژەیی سنوورە ئەورووپییەکان دوای سەرکەوتنی فایکنگ و سلافە و مەجەڕ، چینێکی چەکدار دروستبوون کە لە جێگەکانی تردا یەکتریان دەکوشت و تیرۆری خەڵکی ناوچەکانیان دەکرد، کەنیسە ھەوڵی دا ئەو توندوتیژییە کەم بکاتەوە بە بزووتنەوەی ئاشتی و ئاگربەست لەگەڵ خوادا کە تا ڕادەیەک سەرکەوتوو بوون، بەڵام چینە جەنگاوەرەکان ھەموو کات ھەوڵی فرسەتێکیان بوو بۆ دەرخستنی تواناکایان، بێجگە لە ئیسپانیا و پورتوگال کە سەربازەکانی ئەوێ لە ڕووی ئیسلامدا دەوەستان، پاپا ئەسکەندەری دووەم دوعای بۆ مەسیحییەکانی ئیبیریا کرد لە جەنگەکانیان لە دژی موسڵمانان.
ھەروەھا ھەڵمەتە خاچھەڵگرییەکان سەرەتا بێجگە لە بەرەنگاری ئیسلام لە دژی نەیارەکانی پاپا ئەجەنگان، خاچەرستەکان لە باکووری فەرەنساوە بەرەو باشووری ڕۆیشتن تا ھەڕاتقە ئەلبیجینسییەکان بکوژن، لە سەرەتای سەەی ١١ بەرگری دروست بوو لە دژی کەنیسەی پاپای ڕۆما و دەستگرتنی بەسەر کاروباری ژیاندا، ناکۆکی توند بەردەوام بوو و لە ساڵی ١٢٠٠دا پاپای ڕۆما کۆنترۆڵی ئەلبیجینسییەکانی بینی بەسەر باشووری فەرەنسادا، لەبەرئەوە شەری خاچھەڵگریان ڕاگەیان بەسەریاندا لە ساڵی ١٢٠٩ فەرمانڕەواکانی باکووری فەرەنسا ھەڵمەتیان بردە سەر ئەلبیجنسییەکانی باشوور و ناوچەکانیان دابەشکردن.
سەرەتای شەڕی خاچھەڵگری لەو ماوەیەدا دێت کە ئەورووپا سەرکەوت بە گشتی دوای ئەوەی فایکینگ و سلاف و مەجەڕ بوون بە مەسیحی، لەبەرئەوە چینە جەنگاوەرە ئەورووپییەکان بە بێ دوژمن مانەوە، لەبەر ئەوە ترس و تۆقانیان بڵاو دەکردەوە لە نیو خەڵکدا دەستیان کرد بە تاڵانکردن و ڕێگە گرتن و کوشتن لە نێو خۆیاندا، و لەسەر کەنیسە پێویست بوو کە ھەوڵی کەمکردنەوەی ئەو توند وتیژیانە بدات تا دەست بگرن بەسەر ئاژاوە گشتییەکەدا، لەو کاتانە بوار ڕەخسا بۆ ئەورووپییەکان تا گرنگی بدەن بە بابەتی زەوییە پیرۆزەکان کە موسڵمانان چەند سەدەیەک بوو فەتحیان کردبوو، و کەنیسە ڕۆلێکی بەرچاوی ھەبوو لەو شەڕانەی لە ئیسپانیا دا ڕوویاندا کاتێک پاپا ئەسکەندەری دووەم ساڵی ١٠٦٣ ئەوانەی پیرۆز دەکرد کە دەڕۆیشتن بۆ ئەندەلوس، ئەمەش ڕۆڵێکی دیاری ھەبوو لە دروستبوونی بیرۆکەی شەڕی پیرۆز.
پاڵنەرەکان
دەستکاریپاڵنەری بنەڕەتی
دەستکاریلە دوای سەرکەوتنی سەلجوقییەکان بەسەر بیزەنتییەکاندا، بیزەنتییەکان داوای یارمەتیان لە مەسیحییەکانی فەرەنسا کرد لەسەر ئەو بنەمایەی ھاوئایینن، و پاڵنەرە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکان ھۆکاری سەرکی بوون لە بەرگریکردن لە ڕۆمە بیزەنتییەکان.
پاڵنەری ئایینی
دەستکاریبانگەوازی پاپاکان بوو بۆ شەڕی خاچھەڵگری کە پاپا ئۆربانی دووەم دەستی پێکرد لە تشرینی دووەمی ١٠٩٥ دوای ئەوەی پیاوە ئایینییەکانی کۆکردەوە لە شاری کلیر مۆنت فرانی فەرەنسی، و زۆربەی ئەو ھەڵمەتانە پاکانەی بۆ دەکرا بە جێبەجێکردنی (ویستی پەروەردگار) لە ڕێگەی حەجکردن بۆ زەوییە پیرۆزەکان بۆ پاکبوونەوە لە گوناە، و ئەو بانگەوازانە باسی لە ئازاردانی حوکمی ئیسلامی دەکرد بۆ مەسیحییەکانی زەوییە پیرۆزەکان و دوای ئازادکردنیانی دەکرد، بە تایبەت دوای تێکدانی کەنیسەی قیامە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٠٠٩بە فەرمانی خەلیفەی فاتیمی حاکم یبئەمرلا، و ئەم پاڵنەرە ئایینییانە گەڕانە دواوە بە تێپەڕبوونی کات تا گەیشتنە ئاستی تێکدانی شاری قوستەنتینییەی مەسیحی ڕۆژھەڵاتی لە ھەڵمەتی خاچھەڵگری یەکەم و چوارەمدا لەسەر دەستی خاچھەڵگرەکان خۆیان.
پاڵنەری کۆمەڵایەتی
دەستکاریبەپێی یاسای پەیڕەوکراوی میرات لە ئەورووپادا، کوڕە گەورەکە ھەموو موڵکە جێگیرەکانی باوکی و بەندەکانی وەردەگرێت، و موڵکە ناجێگیرەکان دابەش دەکرێن لە نێو مناڵەکانی تریدا، بەھۆی ئەمەوە چینێک دروست بوو لە زەنگین و پێشەواکان کە ھیچ موڵکێکیان نەبوو، و نازناوی (بێ زەوی) و (تیاچوو)یان لێنرا لەبەر ئەوەی موڵکی زەوی و زاریان نەبوو، زۆربەی ئەمانە لە ھەڵمەتە خاچھەڵگرییەکاندا فرسەتی بەدەستھێنانی زەوییان دەبینی لە ڕۆژھەڵاتدا، و ھەندێکی تر فرسەتی فراوانکردنی موڵکەکانیان دەبینی بە خستنەسەری موڵکی تازە، ھەروەھا ھەژارەکان بە فرسەتێکی نوێیان دەزانی بۆ ژیانێکی باشتر و ھۆکارێک بۆ دەرچوونیان لەو ژیانی بەندایەتییە کە تێیدا دەژیان لە سایەی ڕژێمی دەربەگایەتی ئەوکاتە لە ئەورووپادا، ھەروەھا ویستی شارە کەنارییە ئەورووپییەکان بۆ بەدەستھێنانی دەسکەوتی بازرگانی نوێ لە گواستنەوەی جەنگاوەرەکاندا و ھەروەھا ویستی ھەندێک ئەسپسوارەکانی ئەورووپا لە ڕزگاربوونیان لە ڕژێمی دەربەگایەتی گەندەڵ لە ڕێگەی ژیان لە ڕۆژھەڵاتدا.
پەیوەندی لەگەڵ ئیسلام
دەستکاریپەیوەندییەەکانی دەرەوەی ئەورووپا لەگەڵ ھەڵکشانی ئیسلامیدا دڵنیایی نە دەبەخشی، موسڵمانان کە لەگەڵ بیزەنتییەکان ئەجەنگان لە سەدەی حەوتی زایینییەوە گەیشتنە شاخی بیرینی لە باکووری ئیسپانیا و باشووری فەرەنسا دوای ئەوەی دەستیان گرت بەسەر باکووری ئەفریقادا، ئەو وڵاتە ئەورووپیانەی کە ھاوسنووربوون لەگەڵ دەوڵەتی ئەندەلوسی ئیسلامی لە نیمچەدوورگەی ئیبیریا و دوورگەی سەقڵییە ھەستیان بە ھەڕەشەی کۆنتڕۆڵی ئیسلامی دەکرد لە سەریان، ئەمەش پاڵینا بە ئەورووپییەکانەوە وەک بەرگریکردنێک لە ناوچەکانیان.
تەنگەژەی نێوان ڕۆما و قوستەنتینییە
دەستکاریپاپای ڕۆما پاڵپشتێکی گەورەی جەماوەری خۆی بینی لە دەستگرتن بەسەر زەوییە پیرۆزەکاندا، ھەروەھا بۆ دەستگرتن بەسەر کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی لە قوستەنتینییە کە ڕێگەیەک بوو بۆ یەکخستنەوەی کەنیسەکان لەژێر دەستیدا، و ھۆکارە ئابووری و ڕکەبەرییەکان ڕۆڵێکی بەرچاویان گێڕا لە ھەڵمەتی خاچھەڵگری چوارەمدا کە بووە بەھۆی کەمبوونەوەی بەردەوامیی بەرگری خاچھەڵگرەکان لە ئیمپڕاتۆری بیزەنتی تا دواتر ڕوخێنرا لەسەر دەستی سوڵتان محەممەد فاتیح.
ھەڵمەتە سەرەکییەکان
دەستکاریجیاکردنەوەی ڕووداوەکانی ماوەی شەڕەکانی خاچھەڵگری قورسە، بەڵام مێژوونوسان دابەشیان کردووە بۆ ئەم ھەڵمەتانەی خوارەوە؛
1. کەنیسەی قیامە
2. مزگەوتی قوبە سەخڕە
3. دیوارەکان
ھەڵمەتی ھەژارەکان یان ھەڵمەتی جەماوەر
دەستکاریھەڵمەتێک بوو کە ھەژار و بەندەکان و جەماوەرێکی کەمی سوارەکان پێی ھەستان، بە بەڵێنی ڕزگاربوون و بەدەستھێنانی دەستکەوت ھۆکارێکی ڕازیکەربوو بۆ جێھێشتنی ژیانە ناخۆشەکەیان و ئازادکردنی قودس، و ئەم ھەڵمەتە بوتڕس ناسک سەرکردایەتی کرد تا گەیشتە قوستەنتینییەی پایتەختی ئیمپڕاتۆری بیزەنتی، کۆمەڵی خەڵکەکە دەڕۆیشتن بێ وەستان و بێ ئەوەی چاوەڕوانی فەرمانی سەرکردایەتی بکەن، لە پاش خۆیان وێرانبوون و تاڵاکردنیان بە جێ ھێشت لە مەجەر (ھەنگاریا) و سربیا و یۆنان و ئاسیای بچووکدا، ھەتا ھێزەکانی سەلجوقییە موسڵمانەکان دەستیان بەسەرا گرتن لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٠٩٦ز، و ژمارەی خاچھەڵگرەکان ٢٥ ھەزار پیاو بوو.
ھەڵمەتی یەکەم
دەستکاریلە ئابی ١٠٩٦ لە لۆرینەوە تابوورەکان جووڵان بە سەرکردایەتی جودفری دی بوبونی چوارەم، و شوێنکەوتووەکانی چوونە پاڵی لەژێر کاریگەری بانگەوازەکەی ھەڵمەتی ھەژارەکانی لێ دەرچوو، و ئەم دەستانە ڕۆیشتن لە ڕێگەی راین-دانووب کە پێشتر دەستەی جووتیارە ھەژارەکان لێوەی ڕۆیشتبوون، ھەتا گەیشتنە قوستەنتینییە لە کۆتایی ساڵی ١٠٩٦ز.
و ھەلمەتی یەکەم بوو بەھۆی داگیرکردنی قودس لە ساڵی ١٠٩٩ و دامەزراندنی شانشینی قودسی لاتینی لەگەڵ چەند ناوچەیەکی تری دەسەڵاتداری خاچھەڵگری وەک ڕەھا و ئەنتاکییە و تەڕابلس لە شام.
و ئەو ناکۆکیانەی لە نیو فەرمانڕەوا موسڵمانە ناوخۆیییەکاندا ھەبوو ڕۆڵێکی دیاری ھەبوو لەو شکستەی تووشیان بوو، وەک ناکۆکییەکانی نێو فاتیمییەکان لە قاھیرە و سەلجوقییە تورکییەکانی ئەنادۆڵ لەو کاتەدا، و ھەوڵەکانی دەرکردنی خاچھەڵگرەکان شکستی خوارد وەک ھەوڵی وەزیر ئەفزەڵی فاتیمی کە گەیشتە عەسقەلان بەڵام دواتر گەڕایەوە لە بەردەم دەستەی پیاوە ڕێگرەکانی خاچھەڵگرەکان کە دەسەڵاتیان گرت بەسەر ھەندێک ناوچەی شام و فەلەستیندا دواتر.
ھەڵمەتی دووەم
دەستکاریھەڵمەتی دووەم ساڵی ١١٤٧ دەستی پێکرد و ساڵی ١١٩٢ کۆتایی پێھات و ماوەیەکی ھێمنی بە دوادا ھات، بێرنارد دی کلیرفۆ بانگەوازی بۆ کرد، و لویسی حەوتەمی پاشای فەرەنسا و کونرادی سێیەمی ئیمپڕاتۆری ئەڵمانیا سەرکردایەتیان کرد، و ئەمە یەکەم ھەڵمەت بوو کە پاشاکان بەشداریان تێدا کرد، ھێزە ئەڵمانییەکان گورزێکی بەھێزیان لێدرا لەلایەن سوڵتانی قۆنییەی سەلجوقی، بە ھەمان شێوە فەڕەنسییەکان تێکشکێنران، سەلجوقییەکان خاچھەڵگرەکانیان ھیلاک کرد بە ھێرشە یەک لە دوی یەکەکانیان، و لە ٢٤ی تەممووزی ١١٤٧دا لویسی حەوتەم و کونرادی سێیەم لەگەڵ گەورەکانی قودس کۆبوونەوە، و ڕۆیشتن بۆ گەمارۆدانی دیمەشق لەبەرئەوەی گرتنی مژدەدەربوو بە دەستکەوتێکی زۆر. گەمارۆکە پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو لە ٢٣–٢٧ تەممووز بەڵام شکستی ھێنا، و لە ساڵی ١٠٩٧ ھێزە خاچھەڵگرەکان لە قوستەنتینییە کۆبوونەوەدوای خۆ ئامادەکردن لە بۆسفۆرەوە ڕۆیشتن بۆ شام و لە داستانێکدا بە سەلجوقییەکان گەیشتن کە سەلجوق شکان و خاچھەڵگرەکان دەستیانگرت بەسەر ئەنتاکییەدا لە باکووری شام، و یەکەم میرنشینی خۆیان تیا دامەزراند پاشان دەستیانگرت بەسەر ڕەھادا لە ھەرێمی دوورگەی باکووری و دووەم میرنشینی خۆیان دامەزراند و ڕۆیشتن بەرەو قودس و سوپای فاتیمییەکان نەیتوانی گەمارۆکەیان بشکێنێت کە مانگێکی تەواو بەردەوام بوو، و ڕۆیشتنە ناوییەوە لە ١٥ی تەممووزی ١٠٩٩دا؛ و کوشتارگەیەکیان تیا بەرپاکرد و دەستیانگرت بەسەر ژن و مناڵ و پیاودا، یەک ھەفتە قودسیان وێران دەکرد و خەڵکیان دەکوشت ھەتا لە مەیدانی ئەقسادا حەفتا ھەزار موسڵمانیان کوشت، و ئەوترێت کە ڕێمۆندی سەرکردەی خاچھەڵگری مەعەرە نوعمانی گرتووە و سەد ھەزاری تیا کوشتووە و ئاگری تیا کردووەتەوە، پاشان دەوڵەتە گەورەکەیان دامەزراند کە ناسراوە بە شانشینی قودس.
و لەم ھەڵەمەتەدا، ھەندێک لە شارە گرنگەکانی شام وەک دیمەشق و حەلەب بە دەستی موسڵمانان مانەوە، دەستگیرا بەسەر قودسدا و خاچھەڵگرەکان وایان ھەست دەکرد کە ئەرکە ئایینییەکان بە جێ ھێناوە بە گێرانەوەی بەیتولموقەدیس، و خاچھەڵگرەکان ئەم ھەڕێمەیان کرد بە چوار میرنشینەوە؛ میرنشینی ڕەھا ٤٩٢ک/١٠٩٨ز، و بەرزایییەکانی ڕووباری دیجلە و فوراتی دەگرتەوە و سنووری باشووری ڕۆژاوای نزیکبوو لە حەلەبەوە و پایتەختەکەی ڕەھا بوو و لە ھەندێک نەخشەدا بە ناوی ئیدریسا ھاتووە، بەڵام دووەمیان میرنشینی ئەنتاکییە بوو دەکەوتە ھەرێمی باکوورەوە لە باشووری ڕۆژاوای میرنشینی ڕەھا، پاشان میرنشینی تەڕابلس دەھات کە دەکەوێتە ھێڵێکی تەسکەوە لەسەر کەنار و بچووکترینیان بوو، بەڵام چوارەمیان شانشینی قودس بوو، و سنوورەکانی ڕۆژھەڵاتی دەگەیشتە بەیروتی ئێستا، پاشان بە دوای ڕووباری ئوردندا دەڕۆیشت کە ھەندێک فراوان دەبوو، و بەرەو باشوور دەڕۆیشت تا کەنداوی عەقەبە، و پایتەختەکەی قودس بوو، بۆ ھەریەکێک لەم میرنشینانە میرێک یان فەرمانڕەوایەک ھەبوو، دەستیان گرت بەسەر قودسدا و سەرکەوتنەکەیان تەواوکرد و ھەموو ئەورووپا لە دڵخۆشیدا بوون، بەڵام ناکۆکییەکان گەڕایەوە نێوانیان بە توندتر.
شەڕی حەتین
دەستکاریلە ٤ی تەممووزی ١١٨٧ شەڕی حەتینی مێژوویی کەوتەوە، کە تێیدا سوڵتان سەلاحەددینی ئەیووبی سوڵتانی شام و میسر قودسی ئازادکرد لە ٢ی تشرینی یەکەمی ١١٨٧ و گەڕاندییەوە بۆ موسڵمانان و سەرکەوتنێکی گەورەی لەم شەڕەدا بەسەر خاچھەڵگرەکاندا ھێنا و لە قودس کردنییە دەرەوە، ئەمەش بوو بەھۆی ئەوەی پاپا گریکۆری ھەشتەم بانگەوازی ھەڵمتێکی خاچھەڵگری نوێ بکات.
ھەڵمەتی سێیەم
دەستکاریپاپا گریگۆریوسی ھەشتەم بانگەوازی بۆ کرد دوای ئەوەی سەلاحەددینی ئەیووبی قودسی ئازادکرد و گەڕانییەوە بۆ موسڵمانان لە ساڵی ١١٨٧ز، پاشای فەرەنسا فیلیپ ئاب و پاشای ئینگلتەرا ڕیچارد شێردڵ و پاشای ئەڵمانیا فریدریک بارباروسا سەرکردایەتی ئەم ھەڵمەتەیان دەکرد، بەڵام بەرباروسا خنکا لە ساڵی ١١٩٠ لە ڕووباری لامس و ڕیزەکانی ھێزەکەی پەڕتەوازە بوون، و ئینگلیز و فەرەنسییەکان ئامادەنەبوون بۆ ھەڵمەتەکە تا ساڵی ١١٩٠، و لە ڕێگەی ھەوڵی ڕیچاردی یەکەم بۆ فراوانکردنی دەسەڵأتی خۆی لەسەقڵییە پەیوەندییەکانیان تێکچوو لەگەڵ پاشای فەرەنسا و ھاوپەیمانییەکەی نێوانیان لاواز بوو.
خاچھەڵگرەکان گەمارۆی عەککایان دا کە خۆی بەدەستەوەدا لە ١٢ی حوزەیرانی ١١٩١، فیلیپ گەڕایەوە فەرەنسا و کوشتارگەیەکیان بەرپاکرد لە عەککا بە فەرمان و لەژێر سەرکردییەتی ڕیچاردا، پاشان ھەوڵەکانی تەواوکرد بۆ داگیرکردنی شارەکانی تر بەڵام ھەموو ھەوڵەکانی شکستی ھێنا و لە ساڵی ١١٩٢ ڕێکەوتنی بەست لەگەڵ سوڵتان سەڵاحەددین و خاچھەڵگرەکان پارێزگاریان کرد بە ھێڵێکی کەناری لە سووڕەوە تا یافا، و سەڵاحەددین ڕێگەی دا بە حەجاج و بازرگانەکان بۆ سەردانی شاری قودس و شوێنە پیرۆزەکان.
ھەڵمەتی چوارەم
دەستکاریپاپا ئینۆقنیتۆسی سێیەم بانگەوازی بۆ کرد لە ساڵی ١٢٠٢، و پلانی سەرەتایی خاچھەڵگرەکان ئەوەبوو کە ھێزەکانیان بنێرن بۆ میسر، بۆ گورزوەشاندن لە ھێزی ئیسلامی گەورە لە ناوچەکەدا، پاشان لەوێوە ھێرش بەرنە سەر قودس، بەڵام بووندقییەکان کە ئەرکی ئاڕاستەکردن و دابینکردنی ھۆکارەکانی گواستنەوە و خۆراکی ھەڵمەتەەیان لە ئەستۆگرتبوو لە بەرامبەر ٨٥ ھەزار مارکی ئاڵتوونی، کاریان کردە گۆڕینی ڕێڕەوی ھەڵمەتەکە و ناردیان بەرەو قوستەنتینییە، لەبەرئەوەی خاچھەڵگرەکان ئەو بڕە پارەیان دابین نەکردبوو کە لەسەری ڕێکەوتبوون، و ھەڵمەتەکە بوو بەھۆی تێکدان و وێرانکردنی شاری قوستەنتینییەی پایتەختی ئیمپڕاتۆری بیزەنتی و ناوەندی ڕۆشنبیری ئیغریقی دێرین، و ئەم ھەڵمەتە بوو بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی ھەڵمەتە خاچھەڵگرییەکان کە لەوەدوا پێویستیان بە ھۆکار و پاکانەیەکی بەھێز بوو لەکاتێکدا پێشتر ئیشەکە بە دەست کەنیسە بوو.
ھەڵمەتە مناڵانەکان
دەستکاریلە ساڵی ١٢١٢ ڕوویدا و وەک ھەڵمەتی ھەژار و بەندەکانی سەرەتا وابوو لە ساڵی ١٠٩٦، مێژوونوسان جیاوازن لەسەری لەبەر کەمی ئەو نوسراوانەی لەسەری ھەیە.
ھەندێک لە مێژوونوسان ئەم دوو ھەڵمەتە وەک کۆبوونەوەیەکی ھەژار و بەندەکان ئەبیننی کە شکستیان خوارد، و ناونایان بە مناڵانە لەبەرئەوە نییە مناڵبوون بەڵکو وەک دەربڕینێکی وێنەیی بۆ کۆبوونەوەکەیان، بەڵام ھەندێک لە مێژوونوسان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆمەڵێک مناڵ بەشدارییان تێدا کردووە.
چەندینیان لێ مرد بەھۆی برسییەتی و بارودۆخی سەختەوە، و پەڕتەوازە بوون و کەوتنە دەستی جەردە دەریایییەکانەوە وەک بەندە فرۆشرانەوە، و بەشداربووەکان لەم دوو ھەڵمەتەدا نەیانتوانی بگەنە زەوییە پیرۆزەکان.
ھەڵمەتی پێنجەم
دەستکاریپاپا ئینۆشنتیۆسی سێیەم ھەوڵی دەستپێکردنی ھەڵمەتێکی خاچھەڵگری نوێی دایەوە لە ساڵی ١٢١٣، دەستی پێکرد بە ئامۆژگاری ئایینی ھەتا بەستنی کۆمەڵەی لاتینی چوارەم ساڵی ١٢١٥ و زنجیرەیەک کاروباری لە خۆ دەگرت کە پەیوەست بوون بە ڕێکخستنی ھەڵمەتە خاچھەڵگرییەکان.
ھێزەکانی مەجەر و باشووری ئەڵمانیا بە سەرکردایەتی ئنداردشی دووەم جووڵان لەگەڵ ھێزە نەمساوییەکاندا و گەیشتنە عەککا لێرەدا وەستان تا ھێزە ئەڵمانی و ھۆڵەندییەکان پێیان گەیشتن، و ڕوویانکردە شاری دومیات لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دەلتای میسر لەسەر نیل، و دەستیان بە سەرداگرت لە ساڵی ١٢١٩، و لەژێر سووربوونی پاپا ئۆنوریۆسی سێیەم و بیلاجیوسی نوێنەردا ھێرشەکەیان تەواو کرد بەرەو مەنسووڕە و لەو کاتەدا زریانی نییل دەستی پێکرد و میسرییەکان بەربەستەکەیانکردەوە لەسەر ڕووبارەکە، و موسڵمانان ڕێگەی گەڕانەوەیان لە خاچھەڵگرەکان گرت و گەمارۆیان دان و سەدانیان لێ نوقم بوو بە ئاوی زریانەکە و ڕێکەوتن ڕوویدا لە ٣٠ی ئابی ١٢٢١ بۆ ماوەی ٨ ساڵ، و پێویست بوو لەسەر خاچھەڵگرەکان کە دومیات بە جێ بھێڵن، و جێبەجێیان کرد لە سەرەتای ئەیلوولی ھەمان ساڵدا وبەمەش ھەڵمەتی خاچھەڵگری پێنجەم شکستێکی خێرای ھێنا.
ھەڵمەتی شەشەم
دەستکاریئیمپڕاتۆر فریدریکی دووەم ھوھننشتاوفنی ئەڵمانی سەرکردایەتی کرد کە دەیویست مەبەستەکانی جێبەجێ بکات لە ھاوینی ١٢٢٨، وئەم ھەڵمەتە پیرۆزکردنی پاپای بەدەست نەھێنا، لەبەرئەوە ئیمپڕاتۆر دواکەوت لە جێبەجێکردنی پەیمانەکەی بە ھەڵگرتنی خاچ، فریدریک وتوێژی کرد لەگەڵ سوڵتان کامل کە لە شوباتی ١٢٢٩ ڕیکەوتنیان بەست بۆ ماوەی ١٠ ساڵ سوڵتان دابەزی لە قودس بێجگە لە ناوچە پیرۆزەکەی و بەیت لەحم و ناسرە و بەشێک لە بازنەی سەیدا و تۆرۆن، و ئەمە یەکەم ھەڵمەت بوو کە دەرنەچوو بە پیرۆزکردنی پاپا.
ھەلمەتی حەوتەم
دەستکاریئەو تێکشکاندنەی بەسەر دەستەی خاچھەڵگرەکاندا ھات ساڵی ١٢٤٤ و لەدەستدانی تەواوەتیان بۆ قودس بوو بەھۆی ڕێکخستنی ھەڵمەتی خاچھەڵگری حەوتەم، لویسی نۆیەم پاشای فەڕەنسا سەرکردایەتی کرد و ڕۆیشت بەرەو میسر و ھەڵمەتەکە بەردەوام بوو لە ساڵی ١٢٤٨ تا ١٢٥٤، و دەستیان گرت بەسەر دومیات پاشان مەنسوورە، بەڵام موسڵمانان بە سەرکردایەتی پاشای گەورە تۆران شا، سەرکەوتن لە تێکشکاندنی ھێزەکانیان و پاشماوەکانیان گەمارۆدان لە مەنسوورە تا خۆیان دا بەدستەوە، و لویس بە دیل گیرا تا فیدییەکەی تەواوکرا ساڵی ١٢٥٠ گەڕایەوە بۆ عەککا و چوار ساڵ تیای مایەوە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ فەرەنسا بە دەستی بەتاڵ.
ھەڵمەتی ھەشتەم
دەستکاریلویسی نۆیەم دەری کرد لە ساڵی ١٢٧٠ دوای سێ ساڵ دواکەوتن، و ژمارەیەکی کەم لە بارۆن و سوارە فەرەنسییەکان پێی ھەستان و مێژوونوسی ژیاننامەی لویسی نۆیەم کە بۆ ھەڵمەتی پێشتر لەگەڵیا بوو ئەمجارە نەچوو، و پاشا ناچاربوو حەماسی پێشەواکان بە پارە بکرێت بۆ ئەم ھەڵمەتە، و ھەرسێ کوڕەکەی و ھەندێک لە شوێنکەوتووانی پاشا لەگەڵیدا پەیمانی خاچھەڵگریان دا و ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی ھەڵمەتەکە لە توونسەوە دەست پێبکات.
وتوێژ دەستی پێکرد لەگەڵ میری توونس و کاتێک خاچھەڵگرەکان دابەزین لە توونس وتوێژەکە گەیشتە ڕێگەیەکی داخراو، دوای ئەوەی شارلی یەکەم برا بچووکی لویس و پاشای شانشینی نابۆلی پێیان گەیشتن دەستیان گرت بەسەر قەڵای قەرتاجی دیریندا، بەڵام درم بڵاوبوویەوە لەنێو ڕێزی سوارەکاندا و بەھۆی ئەمەوە پاشا مرد لەگەڵ ھەموو ئەندامانی خێزاەکەی بێجگە لە فیلیپی کوڕە گەورەی کە چاکبوویەوە، لە ڕۆژی مردنی پاشادا ٢٥ی ئابی ١٢٧٠ شارلی برای گەیشت و ھێزەکانی بە ھاوکاری ھێزەکانی لویس چەند شەڕێکی سەرکەوتوویان ئەنجامدا لە دژی میری توونس، و لە یەکی تشرینی دووەمی ١٢٧٠ ڕێکەوتنیان بەست و ١٧ ڕۆژ دوای ڕێکەوتنەکە خاچھەڵگرەکان تونسیان بەجێ ھێشت و ڕۆیشتن.
ھەڵمەتی نۆیەم
دەستکاریچەند ھەڵمەتێکی خاچھەڵگری تر ڕوویاندا بێجگە لە سەرەکییەکان لەوانە؛
- ھەڵمەت بۆ سەر ھەراقتە ئەلبیجییەکان لە باشووری فەرەنسا ١٢٠٩ و ١٢٢٩.
- ھەڵمەتی خاچھەڵگری بۆ سەر ئەسکەندەرییە لە نیوان ساڵانی ١٣٦٥ و ١٣٦٩ بە سەرکردایەتی بوتڕسی یەکەم پاشای قوبرس.
- ھەڵمەتی نیقیا، ساڵی ١٣٩٦.
- لە سەدەی چواردەدا زیاتر لە ٥٠ ھەڵمەت دژی بڕوسییە ھادینیشییەکان و شاری لیتارۆ کرا کە فەرمانڕەواکانی ئەڵمانیا ڕێکیان خستن.
- لە سەدەی پازدەدا ٤ ھەڵمەتی خاچھەڵگری دژ بە ھوسییە چیکییەکان ڕێکخرا.
- لە ١٤٤٣ تا ١٤٤٤ دوایین ھەڵمەتی خاچھەڵگری دژی ئیمپڕاتۆری عوسمانی ڕێکخرا.
کاریگەری ھەڵمەتە خاچھەڵگرییەکان
دەستکاریھەڵمەتە خاچھەڵگرییەکان کاریگەرییەکی گەورەیان ھەبوو لەسەر ئەورووپا لە سەردەمەکانی ناوەڕاستدا، لە کاتێکا زۆربەی قاڕەکە یەک بوون لەژێر ئاڵای پاپادا، بەڵام بە ھاتنی سەدەی چواردەی زایینی، بنەما دێرینەکەی مەسیحییەت نەما و بیرۆقراتی ناوەندی پێش کەوت کە لە پاشدا ئەم دەوڵەتە نەتەوەییانەی ئێستایان لێ پێک ھات وەک فەرەنسا و ئینگلتەرا و ئەڵمانیا و ئەوانی تر.
ئەورووپیکان کاریگەربوون بە شارستانی عەربی و ئیسلامی لە ماوەی شەڕەکانی خاچھەڵگری، بەڵام ژمارەیەک لە مێژوونوسان وا دەیبنن کە کاریگەری گەورە و گواستنەوەی زانیارییە پزیشکی و بیناسازی و زانستەکانی تر لە ناوچەکانی ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و بازرگانی ڕوویدا کە لە حاڵەتی ئاشتیدا بوون لەگەڵ میرنشینە ئیسلامییەکان وەک دەوڵەتی نورمانی لە باشووری ئیتالیا و ناوچەکانی تری وەک ئەندەلوس و شارە بازرگانییەکانی وەک بووندقییە و جنوە و ئەسکەندەرییە، قەڵا ئەورووپییەکان پێشکەوتن بۆ بینای بەردین بەرز وەک قەڵاکانی ڕۆژھەڵات لە جێگەی قەڵا دارینە سادەکانی خۆیان، ھەروەھا ھەڵمەتە خاچھەڵگرییەکان ڕۆڵیان گێڕا لە دامەزراندنی شارەکانی ئیتالیا ھەر لە سەرەتاوە سوودمەند بوون لە پەیوەندییە بازرگانی و ئاڵوگۆڕە ڕۆشنبیرییەکەی لە نێوان مەمالیکە خاچھەڵگرەکان و شارە ئیسلامییەکاندا ھەبوون.
ھەروەھا ھەڵمەتە خاچھەڵگرییەکان ئاسەوارێکی خوێناوی ھەبوو، لەگەڵ ڕشتنی خوێن لە شەڕکاندا لە ڕۆژھەڵات، کەمایەتییە بێباوەڕەکان ئەیان ناڵاند بە دەستییەوە، ھەڕاقتە ئەلبیجییەکان لە باشووری فەرەنسا و یەھوودییەکان لە ئەڵمانیا و ھەنگاریا ڕووبەڕووی کوشتارگە بوونەوە لەژێر ناوی (بێ باوەڕ) و (بکوژانی مەسیح)، ئەمەش بوو بەھۆی جیابوونەوەی ڕەگەزی لە نێو نەتەوەکانی ئەورووپادا و یەھودییان جیاکردەوە لە ئەورووپادا لە دەرئەنجامەکانی. ئەمەش بوو بەھۆی سەرھەڵدانی بیرۆکە نازی و فاشییەکان لە سەرەتاکانی دروستبوونی دەوڵەتە نەتەوەیییەکان لە ئەورووپادا.
شەڕی خاچھەڵگری لە بیرەوەری مرۆڤایەتیدا
دەستکاریموسڵمانان ھەڵمەتە خاچھەڵگرییەکان وا دەبینن کە شەڕی بەڕبەڕی بوون و خاچھەڵگرە مەسیحییەکان ناشرینترین کوشتارگەی خوێناوییەکان بە ناوی مەسحییەتەوە بەرپاکرد و ژن و مناڵ و پیریان کوشت و دەستیان کردبە خراپەکاری و وێرانکردن، و خوا لەسەر دەستی بەندە موسڵمانەکانی تێکی شکاندن، ھەروەھا موسڵمانان کەسایییەتی سەلاحەددینی ئەیووبی و زاھیر پێبەرس وەک پاڵەوانی ئازادکەر دەبینن، لە ھەمان کاتدا ئەورووپییەکان کەسایەتییە بەشداربووەکانی شەڕی خاچھەڵگری بە پیرۆز دادەنێن، لویس نۆیەم بە پیرۆز و نموونەی باوەڕداری تەواو دادەنرێت لە فەرەنسا، و ڕیچارد شێردڵ بە پاشای نموونەی خاچھەڵگری دادەنرێت لە ئینگلتەرا و فریدریک بەرباروساش بە ھەمان شێوەیە لە ڕۆشنبیری ئاڵمانیدا.
ھەروەھا لە ژمارەیەک لە سەرچاوە ڕۆژاوایییەکاندا تێڕوانینێکی ئیجابی ھەیە بۆ ئەو ھەڵمەتانە، بەو بڕاوییەی بۆ بڵاوکردنەوەی چاکە بوو و ھەندێک جار بە گشتی زاراوەکە لە چوارچێوەی ئایینیدا بەکاردێت، و ئەم زاراوەیە بەکارھات لەلایەن سەرۆکی ئەمریکییەوە جۆرج بۆش بۆ وەسفکردن ئەو شەڕەی بە شەڕ لەسەر تیرۆر ناوبراوە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٠١ لە دەربڕینێکدا کە جێگەی گفتوگۆ و لێدوان بوو "This crusade, this war on terrorism is going to take a while." " واتە؛ ئەم ھەڵمەتی خاچھەڵگرییە، ئەم شەڕ لەسەر ئیرھابە کاتی دەوێت.[٤]
بابەتە پەیوەندیدارەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Biddle, Martin; Seligman, Jon; Tamar, Winter; Avni, Gideon (2000). The Church of the Holy Sepulchre, distributed by St. Martin's Press. ISBN 0-8478-2282-6.
- ^ اضطھاد الحاکم للأقباط ١٩ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، تاریخ الأقباط، 30 تشرین أول 2010.
- ^ The Jews of Arab lands: a history and source book By, Norman A. Stillman
- ^ لێدوانەکانی بۆش لە ویکی کۆگای ووتەکان
- خاچھەڵگرەکان لە ڕۆژھەڵات - میخائیل زابورۆف - ناوەندی پێشکەوتن / موسکو ١٩٨٦
- شەڕەکانی خاچ پەرستەی وەک ئەوەی عەرەب بینیویانە، ئەمین مەعلوف
- وتاڕیک بە وێنەوە لە گۆڤاری عەرەبی لەسەر شەڕەکانی خاچھەڵگری
- کتێبی ماھیة الحروب الصلیبیة - دانانی: قاسم عبدە قاسم
- بە شایەتی مێژوونوس و نووسەرەکانیان مێژووی کەنیسە لێوانلێوە لە شەڕانگێزی و خوێنڕشتن[بەستەری مردوو ][بەستەری مردووی ھەمیشەیی ]، گۆڤاری موجتەمەع، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٦