شرادھا کاپوور (لەدایکبووی ٣ی ئازاری ١٩٨٩) لە مومبای، مەھاراشترا لە ھیندستان، خانمەکتەری بۆلیوود و گۆرانیێژە. کچی ئەکتەری دیاری بۆلیوود (شاکتی کاپوور)ە، شرادھا لە ساڵی ٢٠١٠ لە فیلمی (Teen Patti) دەرکەوت. لە ساڵی ٢٠١٣ بەشداری لە بەشی دووەمی فیلمی ئاشقای (Aashiqui 2) دەکات، لەو فیلمەدا سەرکەوتنێکی باش بەدەست دەھێنێت، و ناوبانگێکی باشی لەسینەمای بۆلیوود پێدەبەخشێت. لە ساڵی ٢٠١٤ بەردەوامی دەدات بەسەرکەوتنەکانی ئەویش بەبەشداریکردنی لە فیلمەکانی (Ek Villain) و حەیدەر (Haider). بۆ ساڵی ٢٠١٥ بەشداریکرد لەفیلمی (ABCD 2) کەلەمیشییان سەرکەوتووبوو بەوەی فیلمەکە لەھیند گەیشتە ١٠٠ کرۆر لەوکاتەی پێشتر شرادھا دوو فیلمی دیکەشی گەیشتبووە ١٠٠ کرۆر ئەوانیش ئاشقای ٢ و ئێک ڤیلیان وە بڕیاریشوایە بۆساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ تایگەر شرۆف لە فیلمێک بەناوی (Baaghi: A Rebel For Love) بەشداریبکات.

شرادھا کاپوور Shraddha Kapoor

لەدایکبوون
نەتەوەھیندی
پیشەخانمەئەکتەر و گۆرانیبێژ
چالاکبوون٢٠١٠ تاکوو ئێستا

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری