ئەم وتارە پێڕستی سەرکردە، سوڵتانەکان و پاشان جێنشینەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەخۆدەگرێت تاوەکو شکستھێنانی ئیمپراتۆرییەتییەکە لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٢٢ی زایینی، پاشان ھەڵوەشاندنەوەی خەلافەتەکە لە مانگی ئازاری ١٩٢٤ی زایینی لەلایەن کەمال ئاتاتورکەوە. کاتێک ڕووخانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە ساڵی ١٩٢٤ی زایینی ڕاگەیەندرا، ڕەگەزنامەی ئەو ١٤٤ کەسەی کە خانەدانەکەیان پێکھێنابوو ھەڵوەشایەوە و ئەوانیش لە دەرەوەی تورکیا ئاوارە بوون. لە ساڵی ١٩٥٢ی زایینی ڕێگە بە ژنان درا بگەڕێنەوە بۆ تورکیا و ھەڵگری ڕەگەزنامەی خۆیان بن. لەکاتێکدا پیاوان لە ساڵی ١٩٧٤ی زایینی ڕێگەیان پێدرا بگەڕێنەوە و لە ئێستادا ٢٥٠ ئەندام لە بنەماڵەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا ھەن کە زۆربەیان لە دەرەوەی تورکیا دەژین. زۆربەی ئەندامانی بنەماڵەی عوسمانی نازناوی «عوسمانئۆغڵ»یان وەرگرتووە (بە تورکی: Osmanoğlu)، کە بە واتای «کوڕەکانی عوسمان» دێت.

نیشانی دەوڵەتی عوسمانی
نیشانی بنەماڵەی عوسمانی

جۆری خێزان خەلافەت و سوڵتانی
وڵآت ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
پاشناو خەلیفەی موسڵمانان

ئەمیری موسڵمانان شەریفی مەککە پاشا سوڵتان بەی خان غازی قەیسەری ڕوم شەھزادە ئەفەندی چەلەبی پارێزەری دوو مزگەوتی پیرۆز ئەمیری باوەڕداران

فەرمانڕەوای

ئێستا

ھاروون عوسمان ئۆغڵی
دامەزراندن ٢٧ی تەممووزی ١٢٩٩

سوڵتان عوسمانی یەکەم

کۆتایی فەرمانڕەوایی ١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٢ (٦٢٣ ساڵ و ٣ مانگ و ٥ ڕۆژ)
نەتەوە تورک
ئاڵای ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی.
مۆرێکی پۆستە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٠١ کە توغرای سوڵتانی لەسەرە.

سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی

دەستکاری

سوڵتانەکانی عوسمانی

دەستکاری
 
عەبدولحەمیدی دووەم، دوا سوڵتانی شەرعی عوسمانی.

دواھەمین سوڵتانەکانی عوسمانی

دەستکاری

سەرانی شانشینی عوسمانی

دەستکاری

لە دوای ھەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، ئەم خانەدانە لەنێو ئەندامانی و لە نێو منداڵ و نەوەکانی سوڵتانەکانی پێشوویدا سەرۆکێکی ھەبووە، کە بریتین لە:

  • محەممەدی شەشەم: (١٩٢٢ - ١٩٢٦)
  • عەبدولمەجیدی دووەم: (١٩٢٦ - ١٩٤٤)
  • ئەحمەد نیھاد ئەفەندی: (١٩٤٤ - ١٩٥٤)
  • عوسمان فوئاد ئەفەندی: (١٩٥٤ - ١٩٧٣)
  • محەممەد عەبدولعەزیز ئەفەندی: (١٩٧٣ - ١٩٧٧)
  • عەلی وەسیب ئەفەندی: (١٩٧٧ - ١٩٨٣)
  • محەممەد ئۆرھان عوسمانئۆغڵو: (١٩٨٣ - ١٩٩٤)
  • ئەرتوغڕوڵ عوسمان عوسمانئۆغڵو: (١٩٩٤ - ٢٠٠٩)
  • عوسمان بایزید عوسمانئۆغڵو: (٢٠٠٩ - ٢٠١٧)
  • دۆندار عەبدولکەریم عوسمانئۆغڵو: (٢٠١٧–٢٠٢١)
  • ھارون عوسمان عوسمانئۆغڵو: (لە ساڵی ٢٠٢١ەوە)

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری