سیامەند موعینی (لەدایکبووی مەھاباد) سیاسەتوانی چەپی کوردە کە لە ئێستاکە لەگەڵ زیلان ڤەژین ھاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانە.[١][٢][٣][٤]

سیامەند موعینی
لەدایکبوون
نیشتەجێیسوێد
نەتەوەکورد
حیزبی سیاسیپارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
پێشتر:
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
باوان
خزمەکانخانە موعینی (مامۆ)

سیامەند کوڕی سولەیمان موعینی سەرکردەی دیاریی پێشووی کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ھەروەھا برازای خانە موعینی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە.[٥]

موعینی پێشتر پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بووە.[٥] ئەو دوای ئەوەی لە کۆمەڵە جیابووەتەوە، لە وڵاتی سوێد ژیاوە و لە بواری مافەکانی مرۆڤدا چالاک بووە.[٥] ئەو لە پێنجەمین کۆنگرەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لەگەڵ زیلان ڤەژین بە ھاوسەرۆکایەتیی ئەو حیزبە ھەڵبژێردران.

سەرچاوەکان دەستکاری