کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان

کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەیەکی چەپگەرا بوو کە دژ بە سیاسەتی ڕێبەریی پارتی دێموکراتی کوردستان ڕاوەستا و دەستی بە خەباتی چەکدارانە دژ بە پاشایەتیی پەھلەوی کرد.

مێژوو دەستکاری

راپە‌ڕینی ٤٦-٤٧ لە‌ کاتێکدا بوو کە‌ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات، مانەوەیان لە کوردستانی گەرمێن لەگە‌ڵ گرفت بەرەوڕوو بوو و سەرەڕای نالەباربوونی ھەلومەرجەکە بۆ تێکۆشان لە نێوخۆی وڵات، گەڕانەوە بۆ رۆژھەڵاتی کوردستان، شەریفزادە رۆڵی سەرەکیی لەم حەرەکەتە دا کەوتە ئەستۆ. شۆڕشگێڕانی ٤٦-٤٧ راپەڕینێکی چەکدارانەیان وە‌ڕێخست و بە گیانی خۆیان نرخی ئەم راپەڕینەیان دا . لە ماوەی ١٨ مانگ درێژەکێشانی ئەو راپەڕینەدا، چەندین کەس لە بە نرخترین تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات شەھید بوون بەڵام بەو زەبرانەی لەو ماوە کورتەدا لە ئەرتەشی رێژیمی شایان وەشاند و لەمەش زیاتر بە بەخشینی گیانی خۆیان، ناوی حیزبەکەیان و پێویستیی خەبات دژی بندەستیی نەتەوەییان لە فکر و حافیزەی خەڵکەکەیان دا چەسپاند.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری