سپایدەرمان ٢ (کایەی ڤیدیۆیی)


سپایدەرمان ٢ (بە ئینگلیزی: Spiderman 2) یارییەکی ڤیدیۆیی ئەکشن و سەرگەرمییە کە لەلایەن کۆمپانیای ئینسۆمنیاک گەیمز پەرەی پێدراوە و لەلایەن سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنت بڵاوکراوەتەوە. ئەم یارییە لەسەر بنەمای دوو کارەکتەری سوپەرھێرۆ پیتەر پارکەر و مایڵز مۆرالێس لە فیلمی مارڤێڵ کۆمیکس[١] و سێیەم ناونیشانی زنجیرە یارییەکانی مارڤێڵ سپایدەرمانە، و درێژەی یارییەکانی سپایدەرمان (٢٠١٨) و سپایدەرمان: مایڵز مۆرالێسە. ترەیلەری ئەم یارییە لە کۆنفرانسی سۆنی لە ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە و ڕاگەیەندرا کە یەکێکە لە کارەکتەرەکانی بریتییە لە ڤینۆم. ئەم یارییە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە تایبەتی بۆ پلەیستەیشن ٥ بڵاودەکرێتەوە. ترەیلەری یاریکردنی ئەم یارییە لە نمایشی پلەیستەیشن لە ساڵی ٢٠٢٣ نمایشکرا، و کراڤن ڕاوچی و لیزارد (دکتۆر کۆنۆرس) وەک خراپەکاری نوێ ناسێنران. وادەی بڵاوکردنەوەی یارییەکە بە کورتە ترەیلەرێک ئاشکرا بوو.[٢][٣]

سپایدەرمان ٢
سەرناوSpider-Man 2
بەشێک لە زنجیرەیسپایدەرمان
پاشکۆسپایدەرمان ١
چەشنکایەی ئەکشن-سەرکێشی
بڵاوکەرەوەسۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنت
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی، ڕووسی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
دابەشکەرپلەیستەیشن ستۆر
تۆماری پێداچوونەوە90/100، 97%، 82/100
پەرەپێدەرئینسۆمنیاک گەیمز
سەکۆپلەی ستەیشن ٥
دۆخی کایەتاک-یاریزان
ئامێری وەرگرگەیمپاد
چەشنی بڵاوکردنەوەUltra HD Blu-ray، دابەشکردنی دیجیتاڵی
وێبگەhttps://insomniac.games/game/marvels-spider-man-2
مۆڵەتمۆڵەتی خاوەن
دۆخی چاپکردنمافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە
بەرواری ڕاگەیاندن٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Marvel's Spider-Man 2 – release window, villains, PS5 exclusivity, and everything we know so far" (بە ئینگلیزی). gamesradar. 2021-09-09.
  2. ^ اما طبق بعضی از شایعه ها این بازی برای پلی استیشین ۴ هم منتشر می شود. "Marvel's Spider-Man 2 e Marvel's Wolverine revelados" (بە ئینگلیزی). playstation. 2021-09-09.
  3. ^ ""Spider-Man 2 Announced By Insomniac Games"" (بە ئینگلیزی). IGN. 2021-09-09.