مایڵز گۆنزالۆ مۆرایڵز[١] (/məˈræləs/) (بە ئینگلیزی: Miles Morales) کارەکتەرێکی خەیاڵی کتێبی کۆمیکی ئەمریکییە کە لەلایەن مارڤێڵ کۆمیکسەوە بڵاوکراوەتەوە، و یەکێکە لەو کارەکتەرانەی کە بە سپایدەرمان ناسراوە. ئەم کارەکتەرە لە ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن نووسەر برایان مایکل بێندیس و وێنەکێش سارا پیکلی دروست کراوە.

مایڵز مۆرایڵز
باوکJefferson Davis
دایکRio Morales
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی، ئیسپانی
پیشەسووپەرھیرۆ، خوێندکار
نەژادئەفریقییە ئەمریکییەکان، Puerto Ricans
ڕەنگی چاوقاوەیی
ڕەنگی قژقژی ڕەش
ئافرێنەرBrian Michael Bendis، Sara Pichelli
ڕۆڵگێڕShameik Moore
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەردەکەوێت لە بەرھەمیسپایدەرمان ١، پیاوی جاڵجاڵۆکە: بۆ نێو جیھانی جاڵجاڵۆکە، Spider-Man: Across the Spider-Verse، The Spider Within: A Spider-Verse Story
لە گەردوونی چیرۆکیجیھانی مارڤڵ
دوژمنKangaroo، Ultimate Green Goblin، Aaron Davis
جۆری کەسایەتیسووپەرھیرۆ

مایڵز مۆرالێس بۆ یەکەمجار لە Final Fall #4 (ئابی ٢٠١١) دەرکەوت دوای مردنی پیتەر پارکەر. ھەرزەکارێکی ئەفرۆ-لاتینییە، مایڵز دووەم سپایدەرمانە کە لە فیلمەکانی Ultimate Marvel دەرکەوتووە، کە ھێڵی کاتیی جیاوازە لە گەردوونی سەرەکی مارڤڵ.[٢] ھەرچەندە مۆرالێس لە زنجیرە کتێبی کۆمیکی Ultimate Spider-Man دەرکەوت، بەڵام ناوبانگەکەی لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی Ultimate Spider-Man ەوە ھاتووە کە لە نیسانی ٢٠١٢ لە دیزنی XD دەستی بە پەخشکردن کرد، بەڵام دواتر لە ساڵی ٢٠١٦دا زیادکرا بۆ کاستی سەرەکی.[٣] کارەکتەری سەرەکییە لە فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکە: بۆ نێو جیھانی جاڵجاڵۆکە لە ساڵی ٢٠١٨ کە خەڵاتی ئۆسکاری باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی بەدەستھێنا. دوای کۆتایی ھاتنی The Ultimate Marvel Universe لە ساڵی ٢٠١٥، مایڵز کرایە کارەکتەری سەرەکی لە گەردوونی مارڤێڵ، لە چیرۆکەکانی Everything New, Everything Different Marvel دەرکەوت کە لەو ساڵەدا بۆ یەکەمجار دەرکەوتن. تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە

کاردانەوە بەرامبەر بەو کارەکتەرە تێکەڵ بوو، ھەندێکیان، لەنێویاندا دروستکەری سپایدەرمان ستان لی، دڵخۆش بوون بە دروستکردنی نموونەیەکی ئەرێنی بۆ منداڵان. ھەندێکی تر ناڕەزایی خۆیان دەربڕی.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Ahmed, Saladin (w), Garrón, Javier (a). Miles Morales: Spider-Man #1 (2018) Marvel Comics (New York).
  2. ^ Truitt, Brian (August 2, 2011). "Half-black, half-Dominican Spider-Man revealed". یواس‌ای تودی. Archived from the original on August 20, 2011.
  3. ^ Babos, John (August 6, 2011). "Marvel's New Ultimate Spider-Man Miles Morales: A Significant And Safe Leap Forward". Comics Nexus.
  4. ^ Petri, Alexandra (August 3, 2011). "Sorry, Peter Parker. The response to the black Spiderman shows why we need one". واشنگتن پست. Archived from the original on August 20, 2011. Retrieved August 20, 2011.