سریدێڤی
سریدیڤی بۆنی کاپوور (ناوی لەدایکبوون: شری ئەما یانگەر ئەریاپان؛ لەدایکبووی ١٣ی ئابی ١٩٦٣ – مردووی ٢٤ی شوباتی ٢٠١٨) خانمەکتەر و بەرھەمھێنەری فیلمی ھیندی بوو. سریدێڤی لە سینەماکانی تامیل، تێلوگۆ، ھیندی، مەلایلام وە کانادا دەرکەوتووە. سریدێڤی ھەڵگری پێنج خەڵاتی فیلم فەیرە. لە ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ ناوی لەنێو ئەو خانمەکتەرانەدا بوو کە زۆرترین پارەیان وەردەگرت بۆ ڕۆڵگێڕان.
سریدێڤی ھەر لە منداڵییەوە ھاتە نێو بواری سینەماوە و یەکەم فیلمیشی لە ساڵی ١٩٦٩ بوو بەناوی "Thunaivan" کە ئەوکاتە ناوبراو تەمەنی تەنیا چوار ساڵانبوو. لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن حکومەتی ھیندستانەوە خەڵاتی پادما شری پێدرا کە بەرزترین خەڵاتی مەدەنییە لە ھیند.
سریدێڤی ڕۆژی ٢٤ی شووباتی ٢٠١٨، لە شاری دوببەی لە ئیمارات بەھۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دواییکرد.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Sridevi»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٨.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی ھونەرەکان
- دەروازەی ھیندستان
- دەروازەی بۆڵیوود
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سریدێڤی تێدایە. |
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |