ستیڤن پاوڵ جۆبز ناسراو بە ستێڤ جۆبز (Steve Jobs)، (ماوەی ژیان:٢٤ی شووباتی ١٩٥٥ تا ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١) داھێنەری ئەمریکی و کەسایەتیی ناسراو لە بواری تەکنۆلۆجیای زانیاریدا، لە ساڵی ١٩٥٥ لە دایک بووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای ئەپڵ، لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ دا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

ستیڤ جۆبز
Steven Paul Jobs
لەدایکبوون٢٤ی شوباتی ١٩٥٥
سان فرانسیسکۆ، کالیفۆرنیا، ئەمریکا
مەرگ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١
(تەمەن: ٥٦ ساڵە)
سان فرانسیسکۆ، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان
ھۆکاری مەرگنەخۆشی شێرپەنجە
ئایینبوودیزم
منداڵەکان٤
وێبگە
apple.com/pr/bios/jobs
واژوو
Steve Jobs signature.svg

ژیاندەستکاری

ستیڤ جۆبز، لە ڕۆژی ٢٤ی مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٥ لە سانفڕانسیسکۆ لە دایکبووە و ھەر لە سەرەتای ژیانییەوە کێشەی تەندروستی ھەبووەو لە ساڵی ٢٠٠٤دا دوچاری جۆرێکی دەگمەنی شێرپەنجەی پەنکریاس ھاتووە و لە ساڵی ٢٠٠٩دا نەشتەرگەری چاندنی جگەری بۆ کراوە، لە سەرەتای ٢٠١١ەوە پشووی وەرگرتووەو لە ڕۆژی ٢٤ی مانگی ئابی ٢٠١١ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند[١] لە پۆستەکەی وەک بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئەپڵ.[٢]

سەرەتای ژیاندەستکاری

وکی جۆبز بە‌ڕە‌گە‌ز عە‌رە‌ب و خە‌ڵکی سوریایە و ناوی عە‌بدولفە‌تاح جە‌ندە‌لیە، ئێستا باوکی جۆبز کە تە‌مە‌نی ٨٠ ساڵە و جێگری سە‌رۆکی ئە‌نجومە‌نی بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی ئوتێل و گازینۆی بۆمتاون لە شاری ڕینۆی ھە‌رێمی نیڤادا. لە ماوە‌ی ژیانیان دا ھە‌م ستیڤ و ھە‌م باوکی ناسنامە‌ی خۆیان شاردۆتە‌وە نە‌یان وتووە کە باوک و کوڕن. جە‌ندە‌لی باوکی ستیف لە ١٨ ساڵییە‌وە بۆ خوێندن لە سوریاوە چووە‌تە زانکۆی ئە‌مریکی لە لوبنان، لە گە‌ڵ ھاوڕێ قوتابییە‌کانیدا لە دژی دە‌سە‌ڵاتی بە‌شارە خوری خۆپیشاندانی کردووە، چونکە ناوبراو ویستویە‌تی زیاتر لە دە‌سە‌ڵات بمێنێتە‌وە. کە بارودۆخی سیاسی لوبنان تێک دە‌چێ، جە‌ندە‌لی دە‌چێ بۆ ئە‌مریکا و دە‌چێتە دانشگای کۆلۆمبیا بۆ خۆێندن، دوای ساڵێک دە‌چێتە دانشگای وسکسن و ھە‌ر لە‌و دانشگایە ماستە‌ر و دکتۆراش لە ئابوری و زانستە سیاسییە‌کان بە‌دە‌س دینی. جە‌ندە‌لی لە دانشگا ئافرە‌تێکی بە ڕە‌چە‌ڵە‌ک سویسری ئە‌ڵمانی دە‌ناسێ بە ناوی جوان کارول و پە‌یوە‌ندی دە‌گرن، بە‌ڵام کە ماڵی باوکی کچە دە‌زانن ڕازی نابن و جیایان دە‌کە‌نە‌وە. کە ستیڤ لە دایک دە‌بیت دایکی لە سان فرانسیسکۆ دە‌یدات بە ماڵێکی دە‌وڵە‌مە‌ند تا بە خێوی بکە‌ن، ئە‌وانە پاول و کلار جۆبز بوون کە ستیڤیان کرد بە کوڕی خۆیان. شایانی باسە ستیڤ لە باوکی خوشکێکی تری ھە‌یە بە‌ناوی مونا سیمبسۆن و نوسە‌رێکی گە‌ورە‌یە لە ئە‌مریکاو خاوە‌نی پێنج ڕۆمانی نایابە، بە‌ڵام ئە‌ویش بە‌دە‌ردی ستیڤ چووە و باوکی لە پێنج ساڵییە‌وە وازی لێھیناوە. جە‌ندە‌لی تە‌نھا یە‌ک جار وتویە‌تی کوڕێکم ھە‌یە بە‌ناوی ستیڤ، ئە‌ویش لە چاوپێکە‌وتنێکدا لە گە‌ڵ ڕۆژنامە‌ی لاس فیغاس سە‌ن لە نیسانی ئە‌مساڵدا. ستیڤ جۆبز خۆی لە ٩١ خێزانی لە‌گە‌ڵ لۆرین بویڵپێکە‌وە ناوە وسێ منداڵیان ھە‌یە. ستیڤیش خۆی لە گە‌ڵ ئافرە‌تیکی تر پە‌یوە‌ندی ھە‌بووە‌بە‌ناوی کرستیان برینان و کچێکی لێ بووە ودانی پێدا نە‌ناوە لە سە‌رە‌تادا، بە‌ڵام دواتر دانی پێدا ناوە و ناوی لیزایە. ستیڤ جۆبز دە‌ڵێ"ھە‌ندێ جار ژیان سە‌رت دە‌کێشێ بە بە‌ردێکدا بە‌ڵام نابی بێ ھیوا بیت"

مردندەستکاری

دوای تەنیا ڕۆژێ لەبڵاوکردنەوەی ئایفۆنی 4s دامەزرێنەری ئەپڵ کە پێشووتر دەستی لە کار کێشابۆوە کۆچی دوایی لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ واتە لە ٥٦ ساڵی کۆچی دوایی کرد.[٣] بەمەش گوزەرێکی گەورەی لە ئەمریکا و ئەپڵدا کە تاڕادەیەک سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما ھاتە دوان و ھاوخەمی بۆ کەسوکاری دەربڕی.

دوای مردندەستکاری

دوای مردنی ستیڤ جۆبز چەند کەسێ ھاتنە دوان ئەوانیش:

باراک ئۆباما «ستیڤ یە‌کیک بوو لە گە‌ورە‌ترین داھینە‌رە ئە‌مریکییە‌کان، ئە‌و زۆر ئازا بوو، ئە‌و بە شێوزاێکی جیا بیردەکردە‌وە، ئە‌و بوێر بوو و وە باوە‌ڕی ھە‌بوو کە دە‌توانی جیھان بگۆڕێ وە ئە‌وە‌ندە‌ش لێھاتوو بوو دە‌یتوانی ئە‌و کارە بکات»

بیل گەیتس «کاریگە‌ری جۆبز گە‌ورە‌یە لە سە‌ر جیھان و نە‌وە‌کانی داھاتوویش ھە‌ست بە‌و کاریگە‌رییە دە‌کە‌ن»

سە‌رۆکی کۆمە‌ڵە‌ی واڵت دیزنی ڕۆبیرت ئاغر «دونیا کە‌سایە‌تییە‌کی کە‌م وێنە‌ی لە‌دە‌ستدا»

سەرچاوەکاندەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری