دلاوەر قەرەداغی
(لە دلاوەر قەرەداخیەوە ڕەوانە کراوە)
دلاوەر قەرەداغی (١٩٦٣ لە سلێمانی، عێراق)[١] نووسەر، شاعیر و وەرگێڕێکی کوردە. تاوەکو ئێستا ٦٠ کتێبی چاپ و بڵاوکردوونەتەوە، و شیعرەکانی بۆ زمانەکانی عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی و فەرەنسی وەرگێڕدراون.[٢]
دلاوەر قەرەداغی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦٣ سلێمانی، عێراق |
پیشە | نووسەر، شاعیر، وەرگێڕ |
زمان | کوردی، عەرەبی، فارسی، سوێدی |
نەتەوە | کورد |
ڕەگەزنامە | عێراقی |
ماڵپەڕی فەرمی | |
وێبگەی فەرمی |
ژیان
دەستکاریژیانی تایبەتی
دەستکاریدلاوەر قەرەداخی ساڵی ١٩٦٣ لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی کانی ئاسکان لە دایک بووە.[٢] خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی شێخ سەلام و ناوەندیی لە ئازادیی و ئامادەیی لە ئەزمەڕ تەواو کردووە.[٣] ساڵی ١٩٨٦ ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکان بەشی شانۆی لە بەغدا تەواو کردووە.[٣]
ژیانی ئەدەبی
دەستکاریساڵی ١٩٨٢ یەکەمین بابەتی لە رۆژنامەی ھاوکاری بڵاوکردووەتەوە.[٢] یەکەمین کتێبی شیعری بە ناوی (پەیکەرێک لە باران) ساڵی ١٩٩٢ دوای ڕاپەڕین بڵاو کردووەتەوە.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «لەبارەی شیعری دلاوەر قەرەداغییەوە». sulyon.com. ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
- ^ ئ ا ب «"سەرۆكی هێژا"ی دلاوەر قەرەداخی چاپ دەكرێ». rudaw.net. ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
- ^ ئ ا «كۆمیدیای تارماییەكان بڵاو كرایەوە». wishe.net. ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
- ^ «دڵ تەنیا دەست تەنیا خودا دوو جار تەنیا »». balinde.com. ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.