سروشت چەندین مانای ھەیە. لە بەربڵاوترین مانادا دەگەڕێتەوە بۆ جیھان لە تەواوێتیی خۆیدا. لە مانایەکی بەرتەسکتریدا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەشە لە جیھان کە دروستکراوی دەستی مرۆڤ نییە، وەک کێو و دەشت و دەریا و لەمانە. بە میزاج و خوو و خدەی ئینسانیش دەوترێ، بۆ وێنە، حەمدی دەڵێ: «فکری خۆت ئامان مەنێرە بەر حەریفی بەدسروشت/ ھەر چرووکە گەر چرووک بیکاتە بەر کاڵایی ساغ.»[١][٢][٣] لە فەلسەفەدا، مەبەست لە سروشت، ھەمان زات و تایبەتمەندیگەلی زاتییە، لە بەرامبەر تایبەتمەندیگەلی عەرەزیدا، بەتایبەت ئەگەر باسەکە باسی ھەبوویەکە. ئەگەریش باسەکە ڕەھایە و بەند نییە بە ھەبوویەکی تایبەتەوە، مەبەست لە سروشت ھۆکاری ئەو گۆڕانەیە کە لە شتدا پەیدا دەبێ.[٤]

سروشت
بەشێکە لەگەردوون
لێکۆڵینەوە لەلایەنمێژووی سروشتی، زانستی سروشتی، prirodovedenie، زانست
ھاشتاگnature، Natur، natural، природа
بەرامبەرسەرووسروشتی

وشەڕەتناسی

دەستکاری

سروشت وێدەچێ لە «سرشت»ی فارسی بە مانای مەزاج و تەبیعەتی بەشەر وەرگیرابێ و مانای گشتیی تەبیعەتی بە خۆوە گرتبێ. نزیکایەتیی ھەیە لەگەڵ وشەی «سرێش»دا.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ماناکای سروشت لە فەرھەنگی زانستگای کودستاندا.
  2. ^ ئ ا فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی، بەرگی چوار، مەدخەلی سروشت.
  3. ^ ماناکانی nature لە Merriam-Webster Dictionaryدا.
  4. ^ شعرانی طھرانی، ابوالحسن (1397). فلسفە اولی یا مابعد الطبیعە (بە فارسی). قم: موسسە فرھنگی طە. p. 76.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)