دانیێل کانێمان (بە ئینگلیزی: Daniel Kahneman)دەروونناس و ئابووریناسێکی ئیسرائیلی-ئەمریکییە و بەھۆی کارەکانییەوە لەسەر دەروونناسی حوکمدان و بڕیاردان ھەروەھا ئابووریی ڕەفتار، خەڵاتی یادەوەری زانستە ئابوورییەکانی نۆبێلی ساڵی ٢٠٠٢ی پێبەخشرا. دۆزینەوە ئەزموونییەکانی ئەو بەرەنگاری گونجاوی ھزرمەندی مرۆڤ دەکەن کە لە تیۆری ئابووری مۆدێرندا زاڵە. کانێمان لەگەڵ ئەمۆس تڤێرسکی و ئەوانی دیکە بناغەیەکی زانستی بۆ ھەڵە مرۆڤییە باوەکان کە لە شوێنگێڕی ودەمارگرژییەوە سەرھەڵدەدەن دامەزراند و بیردۆزی ئاسۆی پەرەپێدا. لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن گۆڤاری Foreign Policy وەک یەکێک لە باشترین بیرمەندانی جیھان دەستنیشانکرا.[٢]

دانیێل کانێمان
لێدوان=کانێمان لە ٢٠٠٩
لەدایکبوون (١٩٣٤-٠٣-٠٥) ٥ی ئازاری ١٩٣٤ (تەمەن ٩٠ ساڵ)[١]
تێل ئەڤیڤ, (ئێستا ئیسرائیل)
نەتەوەویلایەتە یەکگرتووەکان، ئیسرائیل
بواری زانستی
شوێنی کار
تێز(١٩٦١)
ڕاوێژکاری دکتۆراسوزان م. ئێرڤین-تریپ
قوتابیانی دکتۆرا
ناسراو بە ھۆی
خەڵاتەکانی
خێزان
  • ئیرا کانێمان؛
  • ئان ترایسمان (١٩٧٨–٢٠١٨, مردن)

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «The Sveriges Riksbank Prize in Economic Sciences in Memory of Alfred Nobel 2002». NobelPrize.org.
  2. ^ «The FP Top 100 Global Thinkers». Foreign Policy (بە ئینگلیزی).