دانیاڵ دای کیم[١] (لەدایکبووی ٤ی ئابی ١٩٦٨)[٢] ئەکتەرێکی ئەمریکییە. خاوەنی کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانە بە ناوی 3AD کە لە ئێستادا زنجیرە تەلەڤیزیۆنی پزیشکە باشەکە بەرھەم دەھێنێت. ھەروەھا ڕۆڵی دەنگی ھەبووە لە فیلمی ئەنیمەیشنی دیزنی، ڕایا و کۆتا ئەژدیھا.

دانیاڵ دای کیم
وێنەیەک تایبەت بە بابەتەکە دانیاڵ دای کیم

مێژووی لەدایکبوون ٤ی ئابی ١٩٦٨
شوێنی لەدایکبوون بوسان، کۆریای باشوور
ناوی تر 김대현
نەتەوە ئەمریکی
ساڵانی ئیشکردن ١٩٩٢‒ئێستا
ھاوسەر میا ڕیی (ھاوسەرگیری ١٩٩٣)
مناڵەکان ٢

سەرەتای ژیان و خوێندن دەستکاری

کیم لە شاری بوسان لە کۆریای باشوور لەدایکبووە،[١] لە تەمەنی یەک ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویان لە ئەمریکا کردووە.[٣] لە شاری نیویۆرک لە ویلایەتی ئیستۆن لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا گەورە بووە.

لە ساڵی ١٩٩٠ کیم لە کۆلێژی ھاڤەرفۆرد لە شاری ھاڤەرفۆرد لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا بە دوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە شانۆ و زانستە سیاسییەکان دەرچووە. دواتر لە ساڵی ١٩٩٦دا بڕوانامەی MFAی لە پرۆگرامی دەرچووانی نواندنی زانکۆی نیویۆرک بەدەستھێناوە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب "Daniel Dae Kim Biography". TVGuide.com. Archived from the original on July 23, 2016. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «tvg» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  2. ^ "Daniel Dae Kim - Actor". TV Insider (بە ئینگلیزی). 2023-01-12. Retrieved 2023-06-15.
  3. ^ "Daniel Dae Kim Biography ((?)-)". FilmReference.com. Retrieved July 4, 2017.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری