دارا تۆفیق (١٩٣٢ – تشرینی دووەمی ١٩٨١)، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە کۆتاییەکانی شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا. وەک ڕاوێژکاری ڕێبەری کورد مستەفا بارزانی[١] زۆرجار وەک ئاسانکاری پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت کاری کردووە. بەھۆی جەماوەریی خۆی لەناو بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی کورددا، نووسینەکانی لەسەر بزووتنەوەکانی ڕزگاریخوازی و ئاشتیی نەتەوەیی چڕبوونەتەوە. [٢] تا مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨١، دوای دژایەتیکردنی شەڕی ئێران و عێراق دەستگیرکرا و جارێکی دیکە نەبینرا.[٣]

دارا تۆفیق
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٢
سلێمانی، عێراق
مردن١ی کانوونی دووەمی ١٩٨١(١٩٨١-٠١-٠١) (٤٩ ساڵ ژیاوە)

تۆفیق لە ساڵی ١٩٣٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە زانکۆی بەغدا ئەندازیاری شارستانی خوێندووە، بەڵام بەھۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە لە زانکۆ دەرکراون و دواتر لە بەریتانیا درێژە بە خوێندن دەدات.[٤]

تا ساڵی ١٩٥٦ تۆفیق یارمەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردی ئەورووپا (KSSE)ی لە شاری ویسبادن لە ئەڵمانیا. تۆفیق لە کۆتاییەکانی پەنجاکان و سەرەتای شەستەکاندا وەک کارمەندی سکرتاریەتی فیدراسیۆنی لاوانی دیموکراتی جیھانیی لە شاری بوداپێست کاری کردووە. لە ھەشتەمین کۆنفرانسی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب ھەڵبژێردرا.[٥][٦][٧]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ عراقي، كامران قره داغي - كاتب كردي (٢٥ی شوباتی ٢٠١٩). Daraj (بە عەرەبی) https://web.archive.org/web/20210305033011/https://daraj.com/14995/. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. ^ Ghareeb، Edmund A. (2004). Historical Dictionary of Iraq. Scarecrow Press. p. 236. ISBN 978-0-8108-6568-6. لە ڕەسەنەکە لە 6 مايو 2021 ئەرشیڤ کراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ الحوار المتمدن - موبايل (بە عەرەبی) https://web.archive.org/web/20210629015548/https://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=700930. لە ڕەسەنەکە لە 29 يونيو 2021 ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. ^ https://web.archive.org/web/20210628174207/https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20171127222848143338
  5. ^ https://web.archive.org/web/20210327192219/https://www.calameo.com/read/00403925294b81db5b086
  6. ^ https://web.archive.org/web/20210628174207/https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20171127222848143338
  7. ^ https://web.archive.org/web/20170301000831/https://www.cia.gov/library/readingroom/docs/REDCAP_0033.pdf