خدر قادری ناسراو بە خلە دەرزی بەیتبێژ و حەیرانبێژ و شمشاڵژەنێکی کوردە. ساڵی ١٩١٦ لە دێی گەرماوی ژوورووی سەر بە گوندستانی ئالان لە سەردەشت لە دایک بووە و ئێستا نیشتەجێی شاری سەردەشتە. ژنەکەی لە دەست داوە و کوڕێک و پێنج کچی ھەیە. ساڵی ١٣٨٣ی ھەتاوی ڕێوڕەسمی ڕێزنان لە خلە دەرزی لە سەردەشت بەڕێوە چوو کە تێیدا مامۆستایان کەریم کابان و ئەنوەر قەرەداغیش بەشدارییان کرد.[١]

وێنەیەکی خلە دەرزی

لە زۆرێک لە فیستیڤاڵە ھونەرییەکانی ئێراندا بەرنامەی پێشکەش کردووە. جگە لەوانە، ساڵی ١٣٩١یش لە کۆبوونەوەی «ئارکتایپەکانی ئاوازگەلی ھیندوئەورووپایی» کە لە مەدرەسەی مۆسیقای چایکۆفسکی لە شاری مۆسکۆدا بەڕێوە چوو بەشداری کردووە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "بیوگرافی". kheladarzi.ir (بە فارسی). Retrieved 2020-10-24.
  2. ^ "اردلان از دستاوردهای سمینار آرکی تایپ‌های آوازی هند و اروپایی در مسکو گفت". ایسنا (بە فارسی). 2012-10-30. Retrieved 2020-11-25.