حەیران
حەیران لە ڕووی ماناوە واتە (ھۆگربوون یان شەیدابوون)، شێوە ئاوازێکی کوردییە کە بە شیعر و پەخشان دەوترێت، حەیران شێوازێکی میللی ھەیە. حەیران دووجۆری ھەیە مەجلیسی و سەرچیایی. زۆرجار ناوەڕۆکی حەیران بریتی دەبێت لە گێڕانەوەی چیڕۆکێک.[١] حەیران لەناوچەکانی دەشتی ھەولێر و مەھاباد باوە.
ناوەڕۆکی حەیران دەکرێت دڵداری، ئایینی، مێژوویی، بەزم و ڕابواردن، پێداھەڵدان، سێکس، دەردی پیری یان وەسیەت و ڕاسپاردە بن.[١]
نموونەدەستکاری
نموونەی تێکستی حەیران:[٢]
حەیران دەرێم: مەخموور لەمن بە نزمە بایە،
چاوی گەلە ڕەشە، بسکی بادایە، ئەگەر حەیرانی کاکی خۆتان ناناسن بەژنی گەلە باریکە، پشتێ دەستی و چەرخا ڕوومەتی کوترایە، ئەمن بە خراپی خۆم شک نایێ ئەوڕۆ دانی ھێوارێ بەژنێ باریکەرانە لۆ چی دری لە من دامایە. | (نموونەی حەیرانێکی دەشتی ھەولێر). |
ئەمانەش ببینەدەستکاری
سەرچاوەکاندەستکاری
ئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |