حەسەن سیساوەیی

حەیرانبێژی کورد

حەسەن سیساوەیی (ناوی تەواو: حەسەن ڕەسووڵ) (لەدایکبووی ١٩٢٦ – مردووی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥) حەیرانبێژێکی کورد بوو.

حەسەن سیساوەیی

لەدایکبوون١٩٢٦
مەرگ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥(٢٠١٥-١٢-١٠) (٨٨–٨٩ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگجەڵتەی دڵ
نیشتەجێیسیساوە و باسرمە
نەتەوەکورد
پەروەردەنەخوێندەوار
پیشەحەیرانبێژ
ھاوسەربێھاوسەر

ژیان دەستکاری

حەسەن سیساوەیی لە ساڵی ١٩٢٦ لە گوندی ئاری سیرەک لەدایکبووە، نەچووەتە خوێندنگە. کاری مەڕداری و وەرزێری کردووە، و ھاوسەرگیریشی نەکردووە. لە منداڵییەوە دەستی بە حەیرانگوتن کردووە، سەرەڕای ئەوەی باوکی ئەوەی پێخۆش نەبووە. بووەتە حەیرانبێژی ئاغای سیساوە، لەبەرەوەش ناسناوی سیساوەیی وەرگرتووە.

لە ١٩٥٨ حەیرانەکانی «غەریبم و حەیران بەربووم لە بەندێ» ی بۆ بۆ ئێستگەی بەغدا تۆمارکردووە. سیساوەیی بەرھەمی دیکەشی ھەن، کە بەشێکیان فەوتاون لەبەرەوەی تۆمارنەکراون. ئەگەرچی سیساوەیی زۆرتر وەک حەیرانبێژ ناسراوە، بەڵام لە داڕشتنی بیرۆکە و ھونەری گێڕاوەی چیڕۆکیشدا، توانای ھەبووە و خاوەنی چەند چیڕۆکێکە، بەڵام بڵاونەکراونەتەوە.[١] حەسەن سیساوەیی لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ گیانی لەدەست دا بەھۆی جەڵتەی دڵەوە لە شارۆچکەی باسرمە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ حەسەن سیساوەیی(کوردی). کوردیپێدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ٢٠١٧.
  2. ^ بیرەوەرییەکانی حەسەن سیساوەیی(کوردی). کوردی پۆست. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ٢٠١٧.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری