چیرۆک
(لە چیڕۆکەوە ڕەوانە کراوە)
چیرۆک (لە «چێڕ»ی کورمانجییەوە بە واتای قسە[ژێدەر پێویستە]) مەتەڵ، دەستان، داستان، ڕاز، پارچا، پاچا، واوێژ یان گێڕانەوەی ڕووداوگەلی لێکگرێدراوی خەیاڵی یان ڕاستەقینەیە بە شێوەی پاشیەکییەک لە وشەگەلی نووسراو یا وێژراو، یا وێنەگەلی بزۆز یا بێجووڵە، یا تێکەڵێک لەم دووانە.[١] [٢]
بۆ ڕێکخستنی جۆرەکانی چیرۆک ژمارەیەک پۆلی تێماتیک یا فۆرماڵ بەدی ھاتوون، لەوانە:
- ناخەیاڵکرد (non-fiction)، وەکوو ژیاننامە، ھەواڵ و دەنگوباسی ڕۆژنامە و تەلەڤزیۆن، مێژوو؛
- ڕووداوی مێژووییی ئاوێتەی خەیاڵ کراو، وەکوو ئانەکدۆت، ئوستوورە، ئەفسانە؛
- بەتەواوی خەیاڵکرد (fiction)، وەکوو کورتەچیرۆک، ڕۆمان، بڕێ لە گۆرانییەکان.
لە ھەموو شێوازەکانی ھونەر و ئافراندن و ڕابواردندا چیرۆک ئەدۆزرێتە: ئاخاوتە، ئەدەب، تیاتر، مۆسیقا و گۆرانی، کۆمیک، ڕۆژنامەوانی، فیلم، تەلەڤزیۆن و ڤیدیۆ، ڕادیۆ و ھتد.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Oxford English Dictionary (online): Definition of narrative
- ^ Teeter, Jorgen; Sandberg, Jorgen (2016). "Cracking the enigma of asset bubbles with narratives" ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Strategic Organization. doi:10.1177/1476127016629880.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چیرۆک تێدایە. |