واوێژ یان گێڕانەوە یان ڕیوایەت (بە ئینگلیزی: narration)، بەیانێکی نڤیساری یان زارەکییە بۆ گەیاندنی چیرۆک بە بەردەنگ و موخاتەب. واوێژکار یان وەگێڕ کەسێکە کە ئەرکی گەیاندنی چیڕۆک بۆ بەردەنگ لە ئەستۆ دەگرێت. شێوازی واوێژ، بریتییە لە کۆمەڵە میتۆدێک کە نووسەران و بەرھەمھێنەران بۆ گەیاندنی چیرۆک بە بەردەنگەکانیان بەھرەی لێوە وەردەگرن.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hühn, Peter; Sommer, Roy (2012). "Narration in Poetry and Drama". The Living Handbook of Narratology. Interdisciplinary Center for Narratology, University of Hamburg. ١٨ی شوباتی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.