خاڤیێر ساڤیۆلا
خاڤیێر ساڤیۆلا (گۆکردن بە ئیسپانی: [xaˈβjeɾ ˈpeðɾo saˈβjola feɾˈnandes]; لەدایکبووی ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٨١)یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینییە و وەک ھێرشبەر یاری کردووە.[١]یاری بۆ ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیال مەدرید کردووە، ھەروەھا ماوەیەکی بەرچاو لەگەڵ بەنفیکا و ئۆڵمپیاکۆس بووە، ھەروەھا وەک بچووکترین یاریزان لە لیستی فیفا ١٠٠ ی پێلێ لە ١٢٥ گەورەترین یاریزانی زیندوو لە ساڵی ٢٠٠٤دا دەستنیشانکرا.[٢] بەھۆی ڕەچەڵەکییەوە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئیسپانییە، و لە ماوەی ھەشت وەرزدا ١٩٦ یاری و ٧٠ گۆڵی لالیگای کردووە. ساڤیۆلا لە ماوەی یاریکردنیدا نازناوی خولەکانی لە ئەرژەنتین و ئیسپانیا و پورتوگال و یۆنان بەدەستھێنا، ھەروەھا خولی ئەورووپا بەدەستھێنا. بۆ ماوەی حەوت ساڵ یاریزانی ئەرژەنتین بووە، نوێنەرایەتی وڵاتەکەی کردووە لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ و جامی ئەمریکای ٢٠٠٤. ھەروەھا لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی ٢٠٠٤ لە دەتینای پایتەخت میدالیای زێڕی بەدەستھێناوە.[٣][٤]لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ وازی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ھێنا، ھەرچەندە ھێشتا تەمەنی ٢٨ ساڵ نەبوو. لە بارەی ھۆکاری وازھێنانی ئاماژەی بەوەکرد ھەستی کردووە ژیانی وەرزشی وەک یاریزانێکی ئەرژەنتین کۆتایی ھاتووە، و دەیەوێت سەرنجی لەسەر تۆپی پێی یانەکان بێت.[٥]
خاڤیێر ساڤیۆلا | |
---|---|
لەدایکبوون | بوێنس ئایریس، ئەرژەنتین | ١١ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١
وڵاتی وەرزش | ئەرژەنتین |
Second family name in Spanish name | Fernández |
ناوی خوازراو | Pibito, Conejo |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئیسپانی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، futsal player |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٨ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ٤ی ئازاری ٢٠١٦ |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦ |
نازناوەکان دەستکاری
- خولی نایابی ئەرجەنتین: ١٩٩٩ ئاپەرتورا، ٢٠٠٠ کلاوسورا[٦]
- جامی لیبێرتادۆرێس: ٢٠١٥
- پاڵەوانێتی بانکی سووروگا: ٢٠١٥
- پلەی دووەمی جامی جیھانیی یانەکانی فیفا: ساڵی ٢٠١٥
سێڤییا
- خولی ئەورووپا: ٢٠٠٥–٢٠٠٦[٦]
ڕیاڵ مەدرید[٦]
- لالیگا: ٢٠٠٧–٢٠٠٨
- جامی سووپەری ئیسپانیاا: ٢٠٠٨
بنفیکا[٦]
- خولی نایابی پورتوگال: ٢٠٠٩–٢٠٠١٠
- جامی خولی پورتوگال: ٢٠٠٩–١٠، ٢٠١٠–١١، ٢٠١١–١٢
ئۆڵۆمپیاکۆس
- سوپەرلیگ یۆنان: 2013-2014[٦]
ئەرژەنتین
- مۆندیالی خوار ٢٠ ساڵانی فیفا: ٢٠٠١
- یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە: ٢٠٠٤
- پلەی دووەمی کۆپا ئەمریکا: ٢٠٠٤[٦]
- پلەی دووەمی جامی کیشوەرەکانی فیفا: ٢٠٠٥[٦]
تاکە کەسی
- خولی پلە یەکی ئەرجەنتین: ١٩٩٩ گۆڵکاری یەکەم
- باشترین یاریزانی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور: ١٩٩٩
- باشترین ھەڵبژاردەی ئەمریکای باشوور: ١٩٩٩[٧]
- باشترین یاریزانی ساڵی ئەرجەنتین: ١٩٩٩
- پاڵەوانێتی جیھانی لاوانی فیفا: پێڵاوی زێڕین ٢٠٠١[٨]
- پاڵەوانێتی جیھانی لاوانی فیفا: تۆپی زێڕین ٢٠٠١[٨]
- گۆڵکاری جامی شای ئیسپانیا: ٢٠٠٦–٢٠٠٧
- پریمەر لیگا: باشترین یاریزانی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩
- تۆپی زێڕینی پورتوگالی: ٢٠١٠
- فیفا ١٠٠
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Javier Saviola - Manager profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-15.
- ^ "Pele's list of the greatest" (بە ئینگلیزی). 2004-03-04. Retrieved 2023-12-15.
- ^ "Previous Tournaments - FIFA.com". web.archive.org. 2012-12-05. Retrieved 2023-12-15.
- ^ "Football M - Football at the 2004 Summer Olympics in Athens - Results". www.olympiandatabase.com. Retrieved 2023-12-15.
- ^ "Futsal giving Saviola a new lease of life". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-15.
- ^ ئ ا ب پ ت ج چ "J. Saviola". Soccerway. Retrieved 4 January 2014. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ی ھەڵە؛ ناوی «SW» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ^ "South American Team of the Year". RSSSF. 16 January 2009. Archived from the original on 21 January 2015. Retrieved 10 March 2015.
- ^ ئ ا "FIFA World Youth Championship Argentina 2001 – Awards". FIFA. Archived from the original on 28 March 2013. Retrieved 2 February 2015.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خاڤیێر ساڤیۆلا تێدایە. |