خافیێر زانێتی
خافێر ئادلمار زانێتی (گۆکردن بە ئیسپانی: [xaˈβjeɾ saˈneti]; لەدایکبووی ١٠ی ئابی ١٩٧٣)یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینییە. وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی نەوەی خۆی دادەنرێت، و بە تایبەتی ناسراوە کە نزیکەی تەواوی ژیانی وەرزشی خۆی لە ئینتەرمیلان تەرخان کردووە.[١][٢] زانێتی بە توانای گشتگیر و ھەروەھا شارەزایی لە ھەردوو باڵی چەپ و ڕاستدا ناسرابوو، جگە لەوەی یاریزانێکی ناوەڕاست بوو وەک بەرگریکاری باڵی ڕاست یاری کردووە.[٣] لە ئێستادا جێگری سەرۆکی ئینتەر میلانە. زانێتی لە ئەرژەنتینی دەستی بە ژیانی وەرزشی کرد، سەرەتا لەگەڵ تالێریس و دواتر بانفیڵد. لە ساڵی ١٩٩٥ تا ٢٠١٤ یاری بۆ یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی کردووە و لە ساڵی ٢٠٠١ تا ساڵی ٢٠١٤ کاپتن بووە[٤] بەھۆی ئەوەی بەشداری لە ١١١٥ یاری فەرمیدا کردووە، لە لیستی یاریزانانی تۆپی پێی پیاواندایە کە زۆرترین یاری فەرمییان ئەنجامداوە. ھەروەھا ئەو یاریزانە بیانییەیە کە زۆرترین یاری لە خولی ئیتاڵیا ئەنجامداوە (٦١٥)، و چوارەمی زۆرترین یارییەکانی لە خولەکەدا بەدەستھێناوە، تەنھا لە دوای تەنھا جیانلویجی بوفۆن و پاولۆ ماڵدینی و فرانسیسکۆ تۆتی. خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین یارییە لە مێژووی ئینتەرمیلاندا (٨٥٨)، ھەروەھا ژمارەی پێوانەیی زۆرترین جامەکانی لەگەڵ یانەکەی بەدەستھێناوە، بە ١٦؛ پێنج سکودیتی و چوار جامی ئیتاڵیا و چوار جامی سوپەری ئیتاڵیا و یەک خولی ئەورووپا و یەک جامی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و جامی جیھانی یانەکانی فیفا. ھەروەھا زۆرترین یاری وەک کاپتن لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادا ھەیە کە ٨٢ یارییە. لەگەڵ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین لە ١٤٥ یاری کردووە،[٥] ژمارەیەک کە دەیکاتە سێیەم یاریزان کە زۆرترین یاری لە مێژووی ھەڵبژاردەکە کردووە، کە لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٨ ژمارەی پێوانەیی بەدەستھێناوە. لەگەڵ ئەرجەنتین لە ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٧ گەیشتە یاری کۆتایی جامی کۆپا ئەمریکا و لە ساڵانی ١٩٩٥ و ٢٠٠٥ گەیشتە یاریی کۆتاییی جامی کیشوەرەکان. لە کاتی وازھێنانی خافیێر زانێتی ئینتەرمیلان درێسی ژمارە ٤ی خانەنشین کرد و وەک جێگری سەرۆکی یانەکەی دەستنیشانی کرد.[٦] لەلایەن فیفاوە وەک باڵیۆزی پڕۆژەی گوندەکانی منداڵانی SOS لە ئەرجەنتین دەستنیشانکرا، لە ساڵی ٢٠٠٥ خەڵاتی ئەمبرۆجینۆ دی ئۆرۆی لە شاری میلانۆ وەرگرتووە بەھۆی دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکانییەوە. ھەروەھا زانێتی باڵیۆزی جیھانییە بۆ ئۆڵۆمپیادی تایبەت.
خافیێر زانێتی | |
---|---|
لەدایکبوون | Dock Sud، ئەرژەنتین | ١٠ی ئابی ١٩٧٣
وڵاتی وەرزش | ئەرژەنتین |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Javier Adelmar Zanetti |
ناوی خوازراو | Il Capitano<br />Il Trattore<br />Pupi<br />The Silent Engine |
ناسناو | Pupi |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیسپانی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | fullback |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٢ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١٠ی ئایاری ٢٠١٤ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | ئینتەر میلان، Club Atlético Banfield، Club Atlético Talleres de Remedios de Escalada، Argentina national under-23 football team، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 4 |
بەشداربووە لە | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ |
خەڵاتەکان | Ambrogino d'oro |
وێبگە | http://www.javierzanetti.com |
بەستەری دەرەکی
دەستکاری- وێبگەی فەرمی
- خافیێر زانێتی لە National-Football-Teams.com
- خافیێر زانێتی لە WorldFootball.net
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Javier Zanetti on Inter, retirement and a lifetime in blue and black». The Independent (بە ئینگلیزی). ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Forero، Chris. «Javier Zanetti: Age Is Only a Number for Legendary Inter Milan Captain». Bleacher Report (بە ئینگلیزی). لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «tactical Formations». Football-Lineups.com. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ He started wearing the captain band in late 1999, but at that time he was replacing the injured Ronaldo.
- ^ «Javier Adelmar Zanetti – Century of International Appearances». RSSSF (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ McVitie، Peter (30 June 2014). «Inter make Zanetti vice-president & retire No.4 jersey». Goal.com. لە 27 July 2014 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خافیێر زانێتی تێدایە. |