جانلویجی بووفۆن
جانڵویجی″جیجی″بوفۆن گۆڵپارێزی ئێستای بەڕەگەز ئیتاڵییە کە لە ڕۆژی ٢٨ ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٧٨ لەشاری کاررارا لە ئیتاڵیا لەدایک بووە، لە ئێستادا بووفۆن یاری بۆ یانەی پاڕمای ئیتاڵی دەکات لە ساڵی ٢٠٢١ەوە ، ناوبراو یەکێکە لەو یاریزانەی لە جامی جیھانی فیفای ساڵی ٢٠٠٦ پاڵەوانیەتیەکەی لەگەڵ ھاوڕێکانی لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا بردۆتەوە وە لەگەڵ ھەلبژاردەی ئیتاڵی پلەی دووەمیان لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢ بەدەست ھێناوە و لەگەڵ یانەکانیش یاری بۆ یانەکانی پاڕما و یۆڤینتۆسی ئیتاڵی کردووە لەگەڵ پارما خولی ئەورووپا جارێک و جامی ئیتالی و جامی سووپەری ئیتالی بەدەست ھێناوە وەلەگەڵ ھەڵبژاردەی یۆڤنتۆسیش کە زیاتر لە ١١ وەرز یاری کردووە بۆ یانەکە توانیویەتی سێ جار خولی ئیتاڵی بەدەست ھێناوە لەگەڵ دوو جار جامی سووپەری ئیتاڵی لە ئاستی تاکەکەسیش خەڵاتی تۆپی زیوی لە باشترین یاریزانی ئەوروپی بەدەست ھێناوە وە لەساڵی ٢٠٠٣ بووەتە باشترین گۆڵپارێز لە ئەورووپا
جانلویجی بووفۆن | |
---|---|
![]() | |
Gianluigi Buffon ![]() | |
لەدایکبوون | ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ ![]() Carrara (ئیتاڵیا) ![]() |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ (–٢٠٢٣) ![]() |
ھاوسەر | Alena Šeredová ![]() |
خێزان | Guendalina Buffon، Veronica Buffon ![]() |
خەڵاتەکان |
|
وێبگە | http://www.gianluigibuffon.it ![]() |
دەستکەوتەکان
دەستکاریپاڕمای ئیتاڵی
دەستکاری- جامی ئیتاڵیا یەک جار: ١٩٩٨-١٩٩٩
- جامی سووپەری ئیتاڵی یەک جار: ١٩٩٩
- جامی خوولی ئەوروپی یەک جار: ١٩٩٨-١٩٩٩
- جامی خوولی ئیتاڵی (سیریا-ئەی) نۆ جار : ٢٠٠١-٢٠٠٢، ٢٠٠٢-٢٠٠٣، ٢٠٠٤-٢٠٠٥، ٢٠٠٥-٢٠٠٦، ٢٠١١-٢٠١٢، ٢٠١٢-٢٠١٣، ٢٠١٣-٢٠١٤، ٢٠١٤-٢٠١٥، ٢٠١٥-٢٠١٦، ٢٠١٦-٢٠١٧، ٢٠١٧-٢٠١٨
- جامی ئیتاڵی پلەی دووەم (سیریا-بی) یەک جار: ٢٠٠٦-٢٠٠٧
- جامی ئیتاڵیا چوار جار: ٢٠١٤-٢٠١٥، ٢٠١٥-٢٠١٦، ٢٠١٦-٢٠١٧، ٢٠١٧-٢٠١٨
- جامی سووپەری ئیتاڵی پێنج جار: ٢٠٠٢، ٢٠٠٣، ٢٠١٢، ٢٠١٣، ٢٠١٥
پاریس سەینت جێرمانـی فەڕەنسی
دەستکاریجامی فەرەنسی یەک جار: ٢٠١٨-٢٠١٩
جامی سووپەری فەرەنسی یەک جار: ٢٠١٨-٢٠١٩
- دەروازەی وەرزش
- دەروازەی تۆپی پێ
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیفا
- دەروازەی ئۆڵۆمپیاد
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠