حووسییەکان

بزووتنەوەیەکی سیاسیی ئایینی دژی حوکومەتی یەمەن

حووسیەکان کە بە بزووتنەوەی گەنجانی باوەڕداریش ناسراون، بزووتنەوەیێکی سیاسی ئایینین کە ناوچەی سعدە لە یەمەن بنکەی سەرەکییانە. ئەم بزووتنەوەیە لە ساڵی ١٩٩٢ لە لایەن حوسێن حووسی لە دژی حکوومەتی یەمەن دامەزراوە

پیشتیوان بە خوا (گەنجانی باوەڕدار)
انصار الله (الشباب المؤمن)
بەشدار لە شەڕی ناوخۆیی یەمەن، شۆرشی یەمەن شەڕی ناوخۆیی سووریا[١]
دورشمەکانی"خواگەورەیە، نەمان بۆ ئەمریکا، نەمان بۆ ئیسرائیل، لەعنەت لە جوولەکەکان، سەرکەوتن بۆ ئیسلامە"[٢][٣]
ساڵانی چالاکیی١٩٩٣
ئایدۆلۆژیازەیدی شیعە
سەرکردەکانحوسێن بەدرەدین حووسی کوژراوە لەساڵی ٢٠٠٤
عەبدولمەلیک حووسی
شوێنگەسەرەکییەکانسەعدە، یەمەن
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
باکووری یەمەن، باشووری رۆژھەڵاتی عەرەبستانی سعوودی
ھێز١٠٠٬٠٠٠[٤]
ھاوپەیمانان ئێران
 سووریا (گوایە)
دوژمنانیەمەن حکومەتی یەمەن
ھۆزی حاشەد
ئەل ئیسلاح (یەمەن)
 میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
 ئیسرائیل
جەنگەکان/شەڕەکانشەڕی ناوخۆیی یەمەن
شەڕی ناوخۆیی سوریا[٥][٦]

بیر و باوەڕ دەستکاری

باوەڕی حوسیەکان لەسەر شیعەی زەیدی دامەزراوە، پێشتر بیست مەزھەبی جیاوازبون ئیستا تەنھا چوار دانەیان ماوە ئەوانیش (الهادویه‌، السالمیه‌، الجارودیه‌، الصالحیه‌) مەزھەبی زۆرینەی باکوری یەمەن ھادویەکانە، حوسیەکان لە ژێر کاریگەری نوسیەنەکانی بەدرەدین ئەلحوسی دان کە یەکێکە لە زاناکانی مەزهەبی زەیدی و دژی مەزهەبی سونی ئەحمەد کوڕی حەنبەل لە یەکێک لە نوسراوەکانیدا ئەڵێت: ئێمە باوەر و فکر و ھەڵسوکەوتمان لەسەر مەزھەبی زەیدە کە ئیمام زیەید کوری عەلیە کوری زین العابدین ی کوری حسین ی ئیمام علی ئەبو تالبە. لەساڵی ٧٦ کۆچی لە مەدینە لەدایک بوە زیاد لە ١٨ کتێبی نوسیوە لە بواری شەریعەت و شەرحی حەدیسدا، لە ساڵی ١٢٢ کۆچی شەھید کراوە.

چالاکی سیاسیی دەستکاری

ڕێبەرە ئایینی زەیدی کە لە کۆنەوە بە ئیمام ناودەبرێن، تا شۆڕشی خەلقی ساڵی ١٩٦٢ دەسەڵاتداری وڵاتی یەمەن بوون. دوای بەھێزبوونی سوننەکان، زیدەکان دەسەڵاتێکی ئەوتۆیان نەما، بەڵام بەردەوام ناڕازیبوون و بەدوای ھەلێک بۆ بەدەوستەوەگرتنی دووبارەی دەسەڵاتدا بوون. لەو دواییەدا بنەماڵەیەکی خاوەن دەسەڵات بەناوی حوسی، توانی سەرکردایەتی شیعەکانی ناو یەمەن بکات و، حوسییەکان کە ئێستا بوونەتە گرووپێکی بەھێزی یەمەن و جگە لەوەی رووبەڕووی سوپای یەمەن دەبنەوە لەچەند لایەکی دیکەشەوە جەنگیان لەگەڵ باڵە جیاوازەکانی ئەلقاعیدە و ھەروەھا چەند ھۆزێکی دیکەی یەمەنی دەستپێکردووە کە دژ بە حوسییەکان چالاکییان ھەیە. حوسییەکان لە ھەمانکاتیشدا لە ناوچەکانی سەنعا و دەوروبەریشی رووبەڕووی گرووپی چەکدارانی دیکە و یەکە سەربازییەکانی پارتی ئیسلاحی یەمەنی بوونەتەوە، کە باڵێکی سەربازی سەر بە کۆمەڵی ئیخوان موسلمینی یەمەنن. حوسیەکان رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان ھەبو لە راپەرینی خەڵکی یەمەن کە ناسراوە بە بەھاری عەرەبی لە ساڵی ٢٠١١. لە سەنعای پایتەخت و پارێزگای سەعدە توانیان دەست بەسەر شەپۆلی نارەزایەتیەکاندا بگرن حسێن حوسی کھ پێگھی جھماوھری خۆی لھنێو خھڵکانی بێئومێدو ھھژارانی پارێزگای سھعدھ بنیاد نابو تا دھھات پێگھکھی بھھێزتر دھبو، سھرباری کارکردنی لھسھر خاڵھ لاوازھکانی حکومھتی سھنعا وھک نھبونی خوێندنگھو نھخۆشخانھی‌و خزمھتگوزارییھ سھرھتاییھکان لھ ناوچھکھدا، خۆی سھرپھرشتی پرۆژھیھکی کرد بۆ ھێنانی ئاوی خواردنھوھ لھپارێزگاکھدا ھھروھھا دابینکردنی کارھبا، ئھم کارانھی ھێندھی تر ئھوی وھک رێبھرێک لھ پارێزگای سھعدھ نیشاندا. ئێستایش شەڕی حکوومەتی ناوەندی ئەو وڵاتە دەکەن. پەیڕەوانی بنەماڵەکەی حوسیی لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە شەڕی دەسەڵاتی ناوەندیان دەست پێ کرد. عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرکۆماری ئەوکاتی یەمەن کە خۆی زەیدیە، بە تیرۆریست ناوی بردن و، ھەوڵی دا سەرکوتیان بکات. لەوکاتەوە تا ئێستا بە ھەزاران حوسی کوژراون و بە سەدان ھەزار کەسیشیان ئاوارە بوونە. بەڵام ژمارەیەکی زۆری ھێزی سەربازیی حکوومەتەکەی یەمەنیش کوژراون. کاتێک شۆڕشە یەک بەدوای یەکەکانی بەھاری عەرەبی لە وڵاتە عەرەبییەکان سەری ھەڵدا، عەلی عەبدوڵڵا ساڵحیش دەسەڵاتەکەی خۆی لەدەستدا، حوسییەکان دەسەڵاتیان زیاتر بوو. کاتێک عەبد ربە مەنسور لە لایەن خەڵکی یەمەنەوە پۆستی سەرکۆماریی پێ سپێردرا، بارودۆخی ئابووریی و سیاسیی یەمەن لە قەیرانێکی گەورەدا بوو و، حکوومەتی ناوەندیش دەسەڵاتێکی ئەوتۆی نەبوو. حوسییەکان دەسەڵاتیان زیاتر بوو و، تەنانەت ئەو خێڵانەی نزیک بە ئەنساروڵڵایش بوون، پاڵپشتی حوسییەکانیان دەکرد و، تەنات لایەنگرانی عەلی عەبەدوڵڵا ساڵح سەرکۆماری پێشووی یەمەنیش پاڵپشتی حوسییەکانیان کرد. حوسییەکان ناوچەیەکی بەربڵاوی یەمەنیان داگیر کرد حوسییەکان ئەیلوولی ٢٠١٤ سەنعای پایتەختی یەمەنیان داگیر کرد و، کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ـەیش زۆر بە ئاسانی دزەیان کردە ناو کۆشکی سەرکۆماریی. حوسییەکان پەرلەمانیان ھەڵوەشاندەوە و، دەسەڵاتی سوپاشیان بەدەستەوە گرت. ھادی، سەرکۆماری یەمەنیش بە ناچاری دەسەڵاتەکەی بۆ شاری عدن گواستەوە، بەڵام دوای ئەوەی حوسییەکان لەوشارە نزیک بوونەوە، بەرەو عەرەبستانی سعوودی ڕای کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Solomon, Ariel Ben (31 May 2013). "Report: Yemen Houthis fighting for Assad in Syria". The Jerusalem Post. Retrieved 6 June 2013.
  2. ^ Baron, Adam (30 October 2012). "Yemenis suspect Iran's hand in rise of Shiite rebels". Christian Science Monitor. Retrieved 20 June 2014.
  3. ^ "Houthis celebrate birth of Prophet Muhammad". Al Jazeera. 25 January 2013. Retrieved 12 July 2014.
  4. ^ Houthis Kill 24 in North Yemen, 27, November, 2011
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 6ی Octoberی 2014. Retrieved 21ی Septemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ ARIEL BEN SOLOMON (31 May 2013). "Report: Yemen Houthis fighting for Assad in Syria". Jerusalem Post. Retrieved 5 June 2013.