جەین فۆندا

خانمە ئەکتەر و چالاکوانی ئەمریکی

جەین سیمۆور فۆندا[٢] (لە دایکبووی ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٧)،[٣] خانمەئەکتەری ئەمریکی، چالاکوانی سیاسیی، ژینگەدۆست و پێشتریش نمایشکاری جلووبەرگ. ئەو چەندین خەڵاتی سینەمایی پێدراوە لەوانە دوو جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو خەڵاتی بافتا، حەوت خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، خەڵاتێکی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، خەڵاتێکی ئەی ئیف ئای بۆ کارەکانی لە ژیانی ھونەریدا، خەڵاتی شانازی گۆڵدن ڵایۆن،[٤] ھەروەھا خەڵاتی.

جەین فۆندا

فۆندا لە ساڵی ٢٠١٥، ئامادەی فیستیڤاڵی فیلمی کان بوو.
لەدایکبوون
جەین سیمۆور فۆندا

(١٩٣٧-١٢-٢١) ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٧ (تەمەن ٨٦ ساڵ)
نیویۆرک سیتی، نیویۆرک، ئەمریکا.
ناوەکانی ترJane S. Plemiannikov[١]
خوێندنگەکۆلێجی ڤەسار
پیشەخانمەئەکتەر، نووسەر، چالاکوانی سیاسی، ژینگەدۆست
چالاکبوون١٩٥٩–ئێستا
حیزبی سیاسیحیزبی دێموکرات
ھاوسەر
یارRichard Perry (2009–2017)
مناڵ(ەکان)٣، ھەریەکە لە ترۆی گاریتی و ماری ویلیامز (بە دی فاکتۆ ھەڵگیراوەتەوە)
باوان(ەکان)ھێنری فۆندا
فرانسیس فۆرد سیمۆور
خزمەکانپیتەر فۆندا (برا)
بریگت فۆندا (ئامۆزا)
خەڵاتەکاندووجار براوەی خەڵاتی ئۆسکار - باشترین خانمەئەکتەر بووە
وێبگەjanefonda.com

لە ساڵی ١٩٦٠، بۆیەکەمینجار لە شانۆگەرییەک بەناوی کچێکی بچووک ھەبوو (There Was a Little Girl) دەرکەوت، کە بەھۆیەوە پاڵێوراو بۆ خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەئەکتەری شانۆ، دواتر ھەر لە ھەمان ساڵدا بۆیەکەمینجار لەسەر شاشەی سینەما بە فیلمی کوڕەی درێژ (Tall Story) دەرکەوت. دواتر لە ساڵانی شەستەکان ناوبانگی دەرکرد ئەمەش دوای بەشداری کردنی بوو لە فیلمەکانی Period of Adjustment (١٩٦٢)، Sunday in New York (١٩٦٣)، Cat Ballou (١٩٦٥)، Barefoot in the Park (١٩٦٧)، ھەروەھا Barbarella (١٩٦٨).

فۆندا حەوت جار بووەتە پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر. لە ساڵی ١٩٦٩، بۆ یەکەمینجار لە فیلمی؟They Shoot Horses, Don't They پاڵێوراوکرا. لە ساڵی ١٩٧١، بە فیلمی Klute بۆیەکەمینجار، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧٨ بە فیلمی Coming Home بۆ دووەمینجار بووە براوەی ئۆسکار بۆ پۆلینی باشترین خانمەئەکتەر.[٥]

جگە لە کاری ئەکتەری ئەوا فۆندا وەک چالاکوانیش کاری کردووە، لە حەفتاکان دژی جەنگی ڤیەتنام کاری کردووە، کە بەھۆ ھەیەوە لە ھۆڵیوود خرایە لیستی ڕەشەوە. دواتریش لە ساڵی ٢٠٠٣ دژی جەنگی عێراق چالاکی کردووە و لەدژی توندووتیژی دژ بە ژنان گردبوونەوەی کردووە، فۆندا خۆی وەک کەسایەتییەکی فێمێنیست و ژینگە دەناسێنێت.[٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Congressional Serial Set (1973). U.S. Government Printing Office. p. 103
  2. ^ Davidson, Bill (1990). Jane Fonda: An Intimate Biography. Dutton. p. 39. ISBN 978-0-525-24888-0. Jane was christened Jane Seymour Fonda and, as a child, was known as Lady Jane by her mother and everyone else.
  3. ^ "Jane Fonda Biography: Actress (1937–)". Biography.com (FYI / A&E Networks). Retrieved March 2, 2017.
  4. ^ Jane Fonda and Robert Redford Golden Lions in Venice She is part of the Fonda acting family. January 15, 2018 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. labiennale.org
  5. ^ "Jane Fonda". The Guardian. June 3, 2005. Retrieved January 5, 2019 – via www.theguardian.com.
  6. ^ "Interview". WNYC Radio FM. NPR. November 1, 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری