جاکی چان
جاکی چان (بە ئینگلیزی: Jackie Chan) (ناوی تەواو: چان کۆنگ-سانگ؛ لەدایکبووی ٧ی نیسانی ١٩٥٤ لە ھۆنگ کۆنگ)[٢] نواندکار و دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و نواندکاری کۆمیدی و یاریزانی ھونەری جەنگی و سکرین نووسەر و گۆرانیبێژێکی چینییە. لە فیلمەکانیدا زیاتر ناسراوە بە پاڵەوانی ھونەری جەنگی و کاتی کۆمیدی و بەکارھێنانی چەکی جیاواز. جاکی دەستی کردووە بە کاری شانۆیی و ڕۆڵ بینین لە ساڵانی ١٩٦٠ەکاندا و لە زیاتر لە ١٥٠ فیلمدا بەشداری کردووە.
جاکی چان | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نەتەوە | ھۆنگ کۆنگ |
ناوەکانی تر | 房仕龍 (Fong Si-lung) 元樓 (Yuen Lou) |
پیشە | نواندکار، یاریزانی ھونەری جەنگی، دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، سکرین نووسەر و گۆرانیبێژ |
چالاکبوون | ١٩٦٢-ئێستا[١] |
ھاوسەر | لین فەنگ-ژیائۆ (١٩٨٢-ئێستا) |
مناڵ(ەکان) | جاسی شان (لەدایکبووی ١٩٨٢) |
خەڵاتەکان | ٢٧ خەڵات و ٣٣ جار پاڵێوراو |
وێبگە | ماڵپەڕی فەرمی جاکی چان |
وەکو ھێمایەکی چاندی جاکی بووەتە ھێمای چەندین گۆرانی پۆپ و فیلم کارتۆن و یاریی ڤیدیۆیی. وە ھەروەھا تا ئێستاش چەندین گۆرانی تۆمارکردووە بۆ چەندین فیلم و ھەروەھا ئەلبوومی گۆرانیشی ھەیە.
ژیان
دەستکاریجاکی لە ٧ی نیسانی ١٩٥٤ لەدایکبووە، لە ھۆنگ کۆنگی بەریتانی بە ناوی (چان کۆنگ-سانگ) لە دایک و باوکێک بە ناوەکانی (چارڵز و لی-لی چان) کە ھەردووکیان پەنابەر بوون لە جەنگی نەتەوەیی چینیدا. بە منداڵی نازناوی (گوللە تۆپ) بووە لەبەر ئەوەی بەردەوام لە جم و جووڵدا بووە و کەسێکی زرنگ بووە.[٣] لەبەر ئەوەی دایک و باوکی لە کونسوڵخانەی فەڕەنسی ھۆنگ کۆنگ ئیشیان کردووە، ئەویش ساڵانی گەنجێتی لە خانوویەکی سەر بە کونسوڵخانەکە لە ناوچەی ڤیکتۆریا پیک بەسەربردووە.[٤] ژیانی شانۆیی و سینەمایی ھەر لە منداڵییەوە و لە تەمەنی ٥ ساڵانەوە دەست پێکرد بە چەند ڕۆڵێکی بچووک.
ژیانی تایبەتی
دەستکاریلە ساڵی ١٩٨٢ جاکی چان ژیانی ھاوسەری لەگەڵ (لین فێنگ-ژیۆ) پێکھێنا کە ئەکتەرێکی تایوانی بوو. ھەر لەو ساڵەدا منداڵێکیان بوو بە ناوی جایسی چان کە ئەکتەر و گۆرانیبێژە.[٥] جاکی لەسەر دینی بودییە.[٦][٧]
جاکی زمانەکانی کانتۆنیزی و ماندارینی و ئینگلیزی دەزانێت و ھەروەھا ھەندێ دەزانێت لە زمانەکانی ئەڵمانی، کۆری و ژاپۆنی کەمێکیش لە ئیسپانی. لە ساڵی ٢٠٠٩ دکتۆرای شەرەفی لەلایەن زانکۆی کامبۆدیاوە پێ بەخشراوە.[٨][٩]
فیلمۆگرافی
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Jackie_Chan
- ^ «Biography section, official website of Jackie». Jackiechan.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Biography of Jackie Chan». Hong Kong Film.net. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی|بەرھەم=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ «Biography of Jackie Chan». Tiscali. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی|بەرھەم=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ «Fans desert Jackie Chan». ٣١ی ئازاری ٢٠٠٠. لە ١ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی|بەرھەم=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ Gus Leous (٤ی ئازاری ٢٠٠٣). «Jackie Chan: A short biography!». Newsfinder.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Famous Buddhists, Famous Adherents of Buddhism». Adherents.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Jackie visits the University of Cambodia». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی|بەرھەم=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ «Press Release». Phnom: زانکۆی کامبۆدیا. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جاکی چان تێدایە. |