جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢
جامی جیھانیی فیفا - ٢٠٠٢ حەڤدەمین پاڵەوانیەتی بوو لەجامی جیھانیی فیفا کە لە هەردوو ووڵاتی ژاپۆن و کۆریای باشوور بەڕێوەچوو و بۆ یەکەمین جار بوو لە مێژووی پاڵەوانیەتییەکە کە دوو وڵاتی جیاواز میوانداری بکات ، هەروەها جاری یەکەمش بوو لە کیشوەری ئاسیا ئەنجام بدرێت، وە یەکەمین جاریش بوو لە دەرەوەی ھەردوو کیشوەرەکەی ئەمریکا و کیشوەری ئەورووپا ئەنجام بدرێت. ماوەی پاڵەوانیەتییەکە لە ٣١ی ئایار تاکوو ٣٠ی حوزەیران ی ٢٠٠٢ ی بوو ، تێیدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکرد ، کە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٢ - ٠ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا، وە ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی چین، ئیکوادۆر، سەنیگال، و سڵۆڤینیا یەکەمین جاریان بوو بەشداری بکەن و لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٦٤ یاری ١٦١ جار گۆڵ ھەژێنرا وە یاریزانی بەڕازیڵی ڕۆناڵدۆ نازاریۆ بووە گۆڵکاری پاڵەوانییەتییەکە بەتۆمارکردنی ھەشت گۆڵ وە ھەروەھا گۆڵپارێزی ئەڵمانی ئۆڵیڤەڕ کان بووە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەکە کە ئەمەش یەکەم جار بوو گۆڵپارێزێک ببێتە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتی.
وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتانی خانەخوێ | ژاپۆن کۆریای باشوور |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ٣١ـی ئایار - ٣٠ـی حوزەیران |
ژمارەی بەشداربووان | ٣٢ (لە ٥ کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | ٢٠ (لە ٢٠ شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | بەڕازیل (جاری پێنجەم) |
پلەی دووەم | ئەڵمانیا |
پلەی سێیەم | تورکیا |
پلەی چوارەم | کۆریای باشوور |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٦٤ |
باشترین گۆڵکەر(ان) | ڕۆناڵدۆ - ٨ گۆڵ |
باشترین یاریکەر | ئۆڵیڤەر کان |
١٩٩٨ → ٢٠٠٦ ← |
بەشداربووان
دەستکاریپلەکانی پاڵەوانێتییەکە
دەستکاریناوی ھەڵبژاردە | پلەکەی لە جامی جیھانی ٢٠٠٢ |
---|---|
بەڕازیل | یەکەم (پاڵەوان) |
ئەڵمانیا | دووەم |
تورکیا | سێیەم |
کۆریای باشوور | چوارەم |
گۆڵکارانی جامی جیھانی ٢٠٠٢
دەستکاریڕ | ناوی یاریزان | ناوی ھەڵبژاردە | ژمارەی گۆڵ |
---|---|---|---|
١ | ڕۆناڵدۆ نازاریۆ | بەڕازیل | ٨ |
٢ | میرۆسلاڤ کڵۆزە | ئەڵمانیا | ٥ |
٣ | ڕیڤاڵدۆ | بەڕازیل | ٥ |
٤ | کریستیان ڤێیری | ئیتاڵیا | ٤ |
٥ | جۆن تۆماسۆن | دانمارک | ٤ |
خەڵاتەکان
دەستکاری- ڕۆناڵدۆ دا لیما = خەڵاتی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە
- ئۆڵیڤەڕ کان = خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە
- ئۆڵیڤەڕ کان = خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانێتییەکە
- لەندەن دانۆڤان = خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پاڵەوانێتی
- ھەڵبژاردەی بەلجیکا = خەڵاتی یاری خاوێن
خەڵاتی گۆڵکار | باشترین یاریزان | باشترین گۆڵپارێز | باشترین یاریزانی لاو | یاری خاوێن |
---|---|---|---|---|
ڕۆناڵدۆ دا لیما | ئۆلیڤەر کان | ئۆلیڤەر کان | لەندەن دانۆڤان | بەلجیکا |
تۆپی ڕەسمی جامی جیھانی ٢٠٠٢
دەستکاریفاڤیرنۆڤا ناوی ئەو تۆپە بوو کە بوو یاریەکانی جامی جیھانی ٢٠٠٢ بەکاردەھات ، کە کۆمپانیای ئەدیداس دروستی کردبوو.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ویکیپیدیای ئینگلیزی
- وێبگەی فەرمی فیفا ١٧ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ تێدایە. |