ترێدز

خزمەتگوزاری تۆڕی کۆمەڵایەتی

ترێدز (بە ئینگلیزی: Threads) میدیای کۆمەڵایەتی و ڕاژەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی سەرھێڵە، کە خاوەنەکەی کۆمپانیای مێتایە و شانبەشانی ئینستاگرام کاردەکات، بۆیە پێویستە بەکارھێنەران ھەژماری ئینستاگرامیان ھەبێت بۆ خۆتۆمارکردن.[٥] تۆڕەکە بە ڕوونی وەک ڕکابەرێکی توویتەر سەیر دەکرێت، کە بەکارھێنەران دەتوانن دەق و وێنە و ڤیدیۆ بڵاو بکەنەوە، وەڵامی پۆستەکانی کەسانی تر بدەنەوە، و پۆستەکان ڵایک بکەن.[٦]

ترێدز
سکرینشات
پەڕگە:Threads (app) screenshot.jpg
پەڕەی ھەژماری ویکیپیدیا لە ترێدز
چەشنی وێبگە
تۆڕی کۆمەڵایەتی
بەردەستە بە
ناوچەی ڕاژەکراوویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
و ٩٩ وڵاتی تر[١]
(بێجگە لە یەکێتیی ئەورووپا)[٢]
خاوەنکۆمپانیای مێتا
وێبگەthreads.net
تۆمارکردنپێویستە
بەکارھێنەران١٠٠ ملیۆن (ھەتا ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣)[٣]
خستنەکار٥ی تەممووزی ٢٠٢٣؛ ١٧ مانگ لەمەوبەر (٢٠٢٣-٠٧-٠٥)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک
Native client(s) on

دوای کڕینەوەی توویتەر لەلایەن ئیلۆن مەسک، کارمەندانی مێتا باسیان لە پەرەپێدانی بەرنامەیەک دەکرد کە زیاتر سەرنجی لەسەر دەق بێت. لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ دەست کرا بە پەرەپێدانی و لە نێو خۆیاندا بە پرۆژەی ٩٢ ناویان دەبرد.

لە مانگی حوزەیران ڕۆژنامەی دە ڤێرج وردەکاریی لەسەر پرۆژەکە بڵاوکردەوە و لە ٣ی مانگی تەممووز کۆمپانیای مێتا بەرنامەکەی لە ئاپ ستۆری ئەپڵ بڵاوکردەوە و وادەی بڵاوکردنەوەکەشی لە ٦ی تەممووز بوو، لە ٥ی تەممووز بەرنامەکە لە ١٠٠ وڵات خرایە بازاڕەوە، جگە یەکێتیی ئەورووپا بەھۆی نادڵنیایییانەوە سەبارەت بە بەکارھێنانی زانیارییە کەسییەکانی بەکارھێنەران لەلایەن خزمەتگوزارییەکەوە.[٧][٨]

ژمارەی بەکارھێنەرانی بەرنامەکە

دەستکاری

وتەبێژی کۆمپانیاکە ڕای گەیاندووە کە تەنھا لە ماوەی حەوت کاتژمێردا دوای بڵاوبوونەوەی بەرنامەکە لانیکەم ١٠ ملیۆن کەس ناویان تۆمارکردووە، لەنێویاندا ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە ناودارەکان. وتەبێژی بەرنامەکە دەڵێت ھەر یەکە لە، جێنیفەر لۆپێز، شەکیرا، لەنێو ئەو کەسانەدا بوون کە لە سەرەتاوە ناویان تۆمارکردووە بۆ بەرنامەکە.

مارک زەکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا، لە پۆستێکدا لەسەر پێگە نوێیەکەی ڕای گەیاندووە کە ھیوادارە کۆمەڵگەی ترێدز گەشە بکات بۆ یەک ملیار ئەندام.[٩]

بەربەستکردنی لە ڕووسیا

دەستکاری

لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٣دا، دەزگای فیدراڵیی ڕووسیا (ڕۆسکۆمنادزۆر) ڕای گەیاند کە ھێشتا پلانیان نییە بۆ بەربەستکردنی ترێدز، سەرەڕای بەربەستکردنی لقێکی کۆمپانیای مێتا لە ڕووسیا[١٠]

ڕەخنە و نیگەرانییەکان

دەستکاری

ترێدز ڕەخنەی زۆری لێ دەگیرێت بەھۆی تێکەڵکردنی لەگەڵ ئینستاگرام، بەکارھێنەران دەبێت ھەژماری ئینستاگرامەکانیان بسڕنەوە ئەگەر بیانەوێت ھەژمارەکانیان لە ترێدز بسڕنەوە.[١١] ئادەم مۆسێری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئینستاگرام دەڵێت کە کار دەکەن بۆ ئەوەی بتواندرێت بە جیاش ھەژمارەکان بسڕدرێنەوە.[١٢]

بەکارھێنەرانی ترێدز ناتوانن چاودێریکردنی ھەژمارەکانیان لەلایەن مێتاوە ناچالاک بکەن،[١٣] ھەر لەبەر ئەمەشە ھێشتا نەیانتوانیوە لە یەکێتیی ئەورووپا بڵاوی بکەنەوە بەھۆی یاسای پاراستنی زانیارییە کەسییەکانەوە.[١٤][١٥]

دروشمی سەرەکیی ترێدز بریتییە لە «Say More» واتە «زیاتر بڵێ»، و دەتوانیت لە یەک پۆستدا ٥٠٠ پیت بنووسیت، لەکاتێکدا لە تویتێکی توویتەردا تەنیا مافی نووسینی ٢٨٠ پیتت ھەیە بۆ ئەوانەی ھەژمارەکانیان پشتڕاستنەکراوەتەوە.[١٦]

دادگاییکردن

دەستکاری

توویتەر دۆسیەیەکی یاسایی لە دژی بەرنامەی ترێدز تۆمار کردووە و دەڵێت ئەوە پێشێلکردنی مافی خاوەندارێتیی بیرۆکەی توویتەرە. لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا کراوە، پارێزەرەکەی توویتەر دەڵێت کۆمپانیای مێتا چەندین کارمەندی پێشووی توویتەری دامەزراندووە کە دەستیان بە زانیارییە نھێنییەکانی توویتەر گەیشتووە.[١٧] مێتا ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھیچ کارمەندێکی پێشووی توویتەر بەشدار نییە لە تیمی ئەندازیاریی ترێدز.

ئەو ھەژمارانەی زۆرترین شوێنکەوتوویان ھەیە

دەستکاری
پلە ناوی بەکارھێنەر خاوەن شوێنکەوتوو چالاکی وڵات
١ @instagram ئینستاگرام ٧٫٤ ملیۆن پێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی   ویلایەتە یەکگرتووەکان
٢ @natgeo ناشناڵ جیۆگرافیک ٤٫٣ ملیۆن گۆڤار   ویلایەتە یەکگرتووەکان
٣ @kimkardashian کیم کارداشیان ٤٫٣ ملیۆن کەسایەتیی میدیا، نمایشکار، و خانمەبازرگان   ویلایەتە یەکگرتووەکان
٤ @selenagomez سێلینا گۆمێز ٤٫٢ ملیۆن گۆرانیبێژ، ئەکتەر، بەرھەمھێنەر، و خانمەبازرگان   ویلایەتە یەکگرتووەکان
٥ @mrbeast مستەر بیست ٤٫١ ملیۆن کەسایەتیی یووتیووب   ویلایەتە یەکگرتووەکان
٦ @kyliejenner کایڵی جێنەر ٣٫٩ ملیۆن کەسایەتیی میدیا و خانمەبازرگان   ویلایەتە یەکگرتووەکان
٧ @marvel مارڤڵ ئینتەرتەیمێنت ٣٫٦ ملیۆن میدیا، کۆمیک، فیلم، و زۆر شتی تر   ویلایەتە یەکگرتووەکان
٨ @shakira شەکیرا ٣٫٤ ملیۆن گۆرانیبێژ   کۆلۆمبیا
٩ @willsmith ویڵ سمیت ٣٫٢ ملیۆن ئەکتەر   ویلایەتە یەکگرتووەکان
١٠ @jlo جێنیفەر لۆپێز ٣٫٢ ملیۆن گۆرانیبێژ، ئەکتەر، و سەماکار   ویلایەتە یەکگرتووەکان

ژمارەی بەکارھێنەران

دەستکاری
ژمارەی بەکارھێنەران (بە ملیۆن)٢٥١٠٢٠٣٠٧٠٩٠١٠٠
کات لە دوای دەستپێکردنەوە٢ کاتژمێر٤ کاتژمێر٧ کاتژمێر١٢ کاتژمێر١٦ کاتژمێر٢ ڕۆژ٤ ڕۆژ٥ ڕۆژ
سەرچاوەکان[١٨][١٨][١٩][٢٠][١٨][٢١][٢٢][٢٣][٢٤]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری theguardianlaunch نەدراوە
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری theguardian نەدراوە
  3. ^ Ray، Siladitya (July 10, 2023). «Threads Now Fastest-Growing App In History—With 100 Million Users In Just Five Days». Forbes. لە July 10, 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ Noor، Saleha (٦ی تەممووزی ٢٠٢٣). «Instagram wants to take over a drama-laden Twitter with Threads». Wired. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ Isaac، Mike (2023-07-05). «Threads, Instagram's 'Twitter Killer,' Has Arrived». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2023-07-06 ھێنراوە.
  6. ^ Isaac، Mike (2023-07-05). «Threads, Instagram's 'Twitter Killer,' Has Arrived». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2023-07-06 ھێنراوە.
  7. ^ Milmo، Dan (2023-07-05). «Meta delays EU launch of Twitter rival Threads amid uncertainty over personal data use». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2023-07-06 ھێنراوە.
  8. ^ Milmo، Dan (2023-07-06). «Threads app: Instagram owner's Twitter rival logs 5 million users in first hours». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2023-07-06 ھێنراوە.
  9. ^ Yang، Angela (٦ی تەممووزی ٢٠٢٣). «What you need to know about Threads, Instagram's new Twitter competitor». www.nbcnews.com (بە ئینگلیزی). لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. ^ «Роскомнадзор пока не будет блокировать аналог Twitter от Цукерберга». РБК (بە ڕووسی). ٥ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. ^ «People are realising something really worrying about Threads». The Independent (بە ئینگلیزی). ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. ^ «Threads, an Instagram app». Threads (بە ئینگلیزی). لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  13. ^ Lomas، Natasha (٥ی تەممووزی ٢٠٢٣). «Meta's Threads app is a privacy nightmare that won't launch in EU yet». TechCrunch (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  14. ^ Lomas، Natasha (٥ی تەممووزی ٢٠٢٣). «Meta's Threads app is a privacy nightmare that won't launch in EU yet». TechCrunch (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  15. ^ Feiner، Lauren (٦ی تەممووزی ٢٠٢٣). «Threads, Meta's Twitter competitor, is not yet available in the EU due to regulatory concerns». CNBC (بە ئینگلیزی). لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  16. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/world/060720239. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  17. ^ Fung، Brian (٦ی تەممووزی ٢٠٢٣). «Twitter threatens to sue Meta after rival app Threads gains traction | CNN Business». CNN (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  18. ^ ئ ا ب Isaac، Mike (2023-07-06). «Threads Becomes Most Rapidly Downloaded App, Raising Twitter's Ire». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە July 6, 2023 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2023-07-07 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  19. ^ Ray، Siladitya. «Zuckerberg Says Threads Crossed 10 Million Signups In First Seven Hours As Musk Rails Against Instagram». Forbes (بە ئینگلیزی). لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  20. ^ Schoon، Ben (٦ی تەممووزی ٢٠٢٣). «Meta's Threads passed 20 million users within 12 hours, and it's not slowing down». 9to5Google (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  21. ^ «Zuckerberg claims tens of millions of Threads signups within days of launch - CBS News». www.cbsnews.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  22. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری TheWrap90M نەدراوە
  23. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Peters نەدراوە
  24. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Ray نەدراوە

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری