تویتەر
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان، ڕێنووس، یان شێواز بێت.فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) ( |
تویتەر (بە ئینگلیزی: Twitter) تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٠٦ لەلایەن (جاک دۆرسی) دامەزرا، لە مانگی تەممووزی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە و خرایە بەردەست. ئێستا یەکێکە لەو ١٠ ماڵپەڕانەی کە زۆرترین سەردانکەریان لە ھەموو جیھاندا ھەیە. کۆمپانیاکە دوو تەلاری ھەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە سانفرانسیسکۆ و نیویۆرک. دروستکردنی ھەژمار لە تویتەر لە ھەموو جیھان بەخۆڕایییە، و لە سەرتاسەری جیھاندا کراوەیە، واتا ھیچ وڵاتێک بەربەستی بۆ بەکارھێنانی دانەناوە. تویتەر لە ١٤ نیسانی ٢٠٢٢ لەلایەن ئیلۆن مەسک کڕدرا.[١]
تویتەر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Twitter | |
![]() | |
پیشەسازی | ئینتەرنێت |
دامەزران | ٢١ی ئازاری ٢٠٠٦ |
ناو بە زمانی فەرمی | |
دامەزرێنەر | جەک دۆرسی، Noah Glass، Biz Stone، Evan Williams |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
خاوەن | X Corp. |
شوێنی بارەگاکان | سان فرانسیسکۆ |
ئافرێنەر | جەک دۆرسی |
دانەر | |
بڵاوکەرەوە | کۆمپانیای توویتەر |
زمان | multiple languages |
ڕووداوە بەرچاوەکان | access restriction |
دابەشکەر | ئاپ ستۆر، گووگڵ پلەی |
تۆماری پێداچوونەوە | 1.4 |
کارپێکەر | کۆمپانیای توویتەر، X Corp. |
بەرھەمەکان و ماددەکان | microblogging |
پەرەپێدەر | کۆمپانیای توویتەر، X Corp. |
سەکۆ | ئای ئۆ ئێس، ئەندرۆید، web application |
سیستمی پشتگیریکراو | ئای ئۆ ئێس، ئەندرۆید |
ئامێری وەرگر | ماوس، touchscreen |
چەشنی بڵاوکردنەوە | digital download |
زمانی بەرنامەسازی | جاڤاسکریپت، ڕووبی، Scala، جاڤا |
Source code repository URL | https://github.com/twitter/twitter.github.io |
وەشانی نەرمامێر | 9.34.3، 9.56 |
ئەپی ڕەسمی | Twitter Android app |
وێبگە | https://twitter.com |
وێبگەی فەرمی | https://blog.twitter.com/ |
بەستەری وەسفکراو | https://twitter.com/en/privacy، https://twitter.com/TwitterFrance |
Terms of service URL | https://twitter.com/en/tos |
ھاشتاگ | Twitter، BirdSite |
مۆڵەت | Apache License, Version 2.0 |
بەکاردەھێنێت | Twemoji |
Prohibits | دۆناڵد ترامپ |
بەستەری ئەی پی ئای | https://api.twitter.com |
Service status information URL | https://status.twitterstat.us/ |
Accessibility statement URL | https://help.twitter.com/resources/accessibility |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stackoverflow.com/tags/twitter |
بەستەری گەران | https://twitter.com/search?q=$1 |


واتای تویتەر و تویتدەستکاری
تویتەر واتا کەسێک یان شتێک بجریوێنێت (جریوێنەر)، تویت واتا جریواندن.
چۆنییەتی کارکردنی تویتەردەستکاری
ماڵپەڕێکی سادەیە خزمەت گوزاری کۆمەڵایەتی و کورتەپەیام یان بڵاوکراوەی کورت (مایکرۆبلۆگینگ) و SMS کورتە نامە و MMS دەخاتە بەردەست بەکارھێنەران. بەشێوەیەکی دیکە کار لەسەر کورت بڕی دەکات و توانای ١٤٠ پیت ھەیە کە لە یەک پەیامدا بەکاربێت.
دروستکردنی پەخشی ڕاستەوخۆ لە تویتەردەستکاری
دەتوانین پەخشی ڕاستەوخۆ دروست بکەین بەھۆی ماڵپەڕی (تویت کام) کە بەھێزکراوە لەلایەن ماڵپەڕی (لایڤ ستریم).
زمانەکانی تویتەردەستکاری
وەرگێڕاوە بۆ زیاد لە ٣٣ زمان و زمانی کوردیش ھەندێک لە وەرگێڕانی تەواو کردووە.
بەیداخەکانی (لۆگۆ)تویتەردەستکاری
بەیداخە سەرەتایییەکانی تویتەر کەمێک پەیوەندی ھەبوو بە (لاری بێرد) یاریکەری یانەی (بۆستن سیڵتیکس) لە یانەکانی NBA لە ساڵی (١٩٧٨). بەڵام دواتر گۆڕا بۆ باڵندەی شینی شاخاوی (Mountain Bluebird). ١- بەیداخی یەکەم لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٦ تا ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠
٢- بەیداخی دووھەم لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ تا ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢
٣- بەیداخی سێھەم لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ و تا ئێستا ھەمان لۆگۆیە.
ئامارەکاندەستکاری
- ١٥٠ ملیۆن بەکارھێنەری چالاکی ڕۆژانەی ھەیە.
- لە پلەی دەیەم دا دێت لەو ماڵپەڕانەی کە زۆرترین جار دەکرێنەوە.
- ٣٤٠ ملیۆن جار توویت دەکرێت لەلایەن بەکارھێنەران.
- ڕۆژانە ١٫٦ ملیارد جار گەڕان بۆ تویتەر و ئەندام و گشت خزمەتگووزارییەکانی تری تویتەر دەکرێت.
- بوونی نەرمەکاڵا خۆڕاییەکان بۆ زۆربەی سماڕت فۆنەکان تایبەت بە تویتەر لایەنێکی سەرکەوتووی تویتەر لەوانە بۆ ئامێرەکانی ئەپڵ و ئەندڕۆید و بلاکبێری.
- داھاتی ماڵپەڕ تاساڵی ٢٠١٣ نزیکی ٤٠٠ ملیۆن دۆلارە.
- زیاد لە ٥٠٠، ٠٠٠، ٠٠٠ (پێنج سەد ملیۆن) ھەژمارکەری (بەکارھێنەر) ھەیە.
ژمارە پێوانەیییەکانی تویتەردەستکاری
لە کاتی مۆندیالدا لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠ یاری نێوان (یابان – کامیرۆن) پاش تۆمارکردنی گۆڵێکی یابانییەکان بەرامبەر کامیرۆن زۆرترین ڕێژەی تویتی تۆمار کرد کە (٢، ٩٤٠) تویت بوو تەنھا لە ماوەیی یەک چرکەدا. لەگەڵ تۆمارکردنی چەند ژمارەیەکی نوێ. نوێترینیان بەھۆیی ساڵی نوێی ٢٠١٣ بوو کە (٣٣، ٣٨٨) تویت کرا، لە چرکەیەکدا.
بەکارھێنانی تویتەر لە وڵاتاندادەستکاری
- ئەمریکا زیادلە(١٠٧) ملیۆن.
٢- بەڕازیل زیادلە(٣٣)ملیۆن.
٣- یابان زیادلە(٢٩)ملیۆن.
٤- بەریتانیا زیادلە(٢٣)ملیۆن.
٥- ئیندۆزنیسیا زیادلە(١٩)ملیۆن.
پێکھاتەی تویتەر تا ساڵی ٢٠١٠دەستکاری
٣٫٩٪ پێک دێت لە News (ھەواڵ).
٣٫٧٥٪ پێک دێت لە Spam (پەیامی نەخوازراو)
٥٫٨٦٪ پێک دێت لە Self-promotion (پەیامە چالاکەکان) زیاتر ڕیکلامەکان دەگرێتەوە.
٤٠٫٥٤٪ پێک دێت لە Pointless babble (پەیامی بێمانا و منجە منج).
٣٧٫٥٥٪ پێک دێت لە Conversational (ئاخافتن).
٨٫٧٠٪ پێک دێت لە Pass-along value (ھیچ وشەیەکمان نە دۆزییەوە بۆی یان نزیکی).
ھەندێک لە چالاکییەکانی تویتەردەستکاری
- دروستکردنی نەرمەواڵای (سۆفتوێری) تویتەر لە ٢٠١٠بۆ بەرھەماکانی (ئەپڵ).
- لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ دیزانێکی نوێ بۆ تویتەر دانرا و ھەریەک لە دوگمەکانی (Home,Discover,Connect) (سەرەتا، دۆزینەوە، پێکەوەبەستن) زیاد کرا.
- ١٢ی شوباتی ٢٠١٢ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایی (یاندێکس) یەکێکە لە ماڵپەڕەکانی گەڕان خاوەنەکەی ڕووسیایە.
- زیادکردنی خزمەتگوزاری (OAuth) بۆ زیاتر پاراستنی ھەژمارەکان.
- خزمەتگوزاری پڕوپاگەندە (ڕیکلام) کردن.
- خستنەگەڕی خزمەتگوزاری (ڤاین) بۆ بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆ بۆ ماوەی ٦ چرکە یان کەمتر دابگرن بۆ بەرھەمەکانی ئەپڵ.
تویتەر و سیاسەتدەستکاری
زۆرینەی سیاسمەت مەدارەکان ھەژماری تایبەتی خۆیان لە تویتەر دەکەنەوە، بەمەبەستی ئەوەی خۆیان گوێ لە خەڵک بگرن و وەک کارتێکی گرنگ دای بنێن بۆ ھەڵبژاردنی ئایندەیان یان وەک لە شۆڕشی بەھاری عەرەبی تویتەر یەکێک بوو لە سەرچاوەکانی بڵاوکردنەوەی وێنە و ھەواڵەکانی شۆڕشی عەرەبی
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ Isaac, Mike; Hirsch, Lauren (2022-04-25). "Elon Musk and Twitter Reach Deal for Sale". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2022-04-27.
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تویتەر تێدایە. |