ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)


دوایین لێدوان: ٢ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Nskoalj لە بابەتی زیادکرنی زانیاری بە پەڕەی دەستپێک


 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
پێشنیار و بیرۆکە نوێکان لێرەدا وتووێژیان لەسەر دەکرێ. بەر لە دانانی پێشنیار:
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣، ٤، ٥
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە



سیاسەت و کاری ویکیپیدیا و نیشانەکان

ئێمە هەر هەموومان ئەگەر بۆ یەک جاریش بێت یاریمان کردووە ئیتر هەر یارییەک بێت، لە یارییەکەدا وشەیەک نوسراوە بەناوی (mission) کەبریتییە (کارەکان) کە دەیکەینەوە نوسراوە ئەو کارە بکە و خەڵاتێکی لە بەرامبەردا وەرگرین، بۆیە منیش داوا دەکەم کە پڕۆژەیەک بۆ ویکیپیدیا دروستکەن و بە چەند کاریکی زۆر و نیشانەی زۆر ئێمە دەتوانیین هەم نیشانەکان بە شێوەیەکی دیموکراسیانە بەکارهێنەرەکان بەکاری بهێنین، هەم باشترکردنی وتارەکان

کارەکان دەتوانیین بە باشترین کار دایبنێن و بەشێوەیەک کە دڵنیام هەمووتان ھەی دەی تان کردووە، کە ئەویش کاری هەیە کە دانەیەک تەواو دەکەیت ئەوە دەچێتە کاریکی زەحمەتر کە هەر هەمان یاسایە

وەک: تەواوکردنی ١٠ سندوقی زانیاری. کە ئەم کارە تەواو کرا ببێت بە تەواو کردنی ١٠٠ سندوقی زانیاری.

ئەمەش لەسەر دەنگی بەڕێوبەران

بۆ خراپکاریش ئەو بەکارهێنەرانەی خراپکاریان پێکرد ئەوا دەتوانن ئێوەی بەڕێوبەران سەربەستیان بکەن، زۆر سوپاسئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٨:٤١، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتریش ئەم وتانەی کە لەسەرەوە باسمان کرد بەم شێوەیە بەڕیوە دەچێت

  • دەبێت بەکارهێنەر نیشانەی سەرەکی هەبێت
  • دەبێت هەر بەکارهێنەرێک پەڕیەکی تایبەت بە (mission)ی بۆ دابنرێت ئەمەش لەسەر شێوەی ڕۆبۆتی
  • دەبێت بە سێ بەشەوە ئەنجام بدرێت کە بریتییە لە بۆ هەر (mission)نێک بریتی بێت لە سەرەتای ناوەندی زەحمەت، کە ئەمانە بەدوای یەکدا دێن لەدوای جێبەجێکردنی ئاسان دوای ناوەندی دوای زەحمەت.
  • دەبێت ئەو (mission)نەی کە بۆی نوسراوە بە چاکی بیکات، نەوەک بە تێکچووی
  • دەبێت لەسەر هەر (mission)ێک ئەو کارانەی بەکارهێنەری تێدابێت، وەک ئەوەی یەکسەر لەپەڕەکەی بەشێوەیەکی ڕۆبۆتی بۆی بنوسرێت.

هەرچەندە ئەم کارانە لە سەروو پلەی خۆمەوەیە بەڵام دەبێت ئێوەی بەکارهێنەرانی بەئەزموون یارمەتیم بدەن بەهۆی تواناو لێهاتوویتانەوە،

بەڵام من دەموێت لەسەرەتادا ١٠ بەکارهێنەری شارەزا بانگێشت بکەم بۆ ئەم پڕۆژەیە

@Sako Nanakli: @Sakura emad: @Aram: @Épine: @Calak: @Gyan333: @Kushared: @Serchia: @Pirehelokan: @Aza: دەموێت بڵێم لە هەرکاتێکدا دەنگدان لەسەر ئەم پڕۆژەیە ئەنجام بدرێت ئەوە بە تێکڕای دەنگ دەکرێت و هەرکەسێک بیەوێت دەنگ بدات ئەوا دەبێت بەژداربێت لەم پڕۆژەیەدا. سوپاس ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەرێز @ئارۆ سالار محمود: بیرۆکەکەت جوانە ئەوەندەی لە مەبەستەکەت تێگەیشتم "دەتەوێت وەک پێشبڕکێیەک کارەکان بکرێت و پلەبەندی بۆ ھەر کارێک دابنرێت و ھەر بەکارھێنەرێک بەپێی ئاستی خۆی کارێک یان چەن کارێکی پێبدرێت و ئیتر بەپێی کارەکانی ئاستی بەرز بێتەوە و ئەرکەکانی زیاتر و زەحمەت تر بن، بۆ ھەر کارێکیش کە ئەنجامی دەدات خەڵاتی لە بەرامبەردا پێ بدرێت بەڵام خەڵاتەکە کێ دەیدات وە چییە؟" و ھەندێک لەوانەی تاگت کردوون ھیچ بەشداریان نەماوە یان ناتوانن بەچالاکی بەشداری بکەن لە ویکیپیدیا بۆ نموونە @Gyan333:، بەکارھێنەر:Épine. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:١٠، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارۆ سالار محمود: سڵاو ، دیارە ئەوەندەی تێگەیشتبێتم ئەتەوێت پشبڕکێیەک لە نێوان بەکارهێنەران دروستبکەیت بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین سندوقی زانیاری وەڕبگێڕن، ئەگەر ئاوایە و مەبەستەکەت ئەوە بۆ ئەم قۆناغەی ئێمە کەمێک ئاسان نییە، بەتایبەت بەبێ پشتیوانی و خەڵات . پێشتر قەرارمان دەبوو پێشبڕکێەک ڕێکبخەین بۆ دانانی سەرچاوە بۆ ئەو وتارانەی بێ سەرچاوەن بە پشتیوانی ویکیمیدیا بەڵام وابزانم بەهۆی نەبوونی ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەر لە ویکیپیدیای کوردی کارەکە نەکرا .بۆیە هەر کارێک بەتایبەت لەو شێوەی جەنابت باسی دەکەیت ئاسان نییە بەتایبەت ئەم مەرجانەی تێدابێت قورس و گرانی و مامناوەن ، ئامانجی بەشی زۆری ئەوانەی لێرەن هەوڵدانە بۆ ئەوەی لانیکەم ژمارەی وتارەکان بگەیینە ئاستێکی زۆر باشە لەگەڵ بوونی ناوەڕۆکێکی باش .ئەمەش کەم کەس بە خۆبەخشی و بێ بێ چاوەڕوانی هیچ پاداشتێک ئەنجامی دەدات.لەگەڵ ئەوەش بوونی پڕۆژەی جیاواز لە نیشانەکانی پێشکەوتنی ویکیپیدیای کوردیدایە و لە قازانجیەتی ئەنجامیان بدات هەرچەند تا ئێستا چەن پڕۆژەیەک ئەنجام دراون ئێستاش پڕۆژەی شارەکانی ئێران لە بواری تەواوبووندایە.جا ئەگەر وادەزانی هەڵە تێگەیشتووم دەتوانی ڕوونکردنەوەی زیاتر بنوسی ، لەگەڵ ڕێزدا .Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٠٩، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێزان ڕاست دەکەن ئەمە ئەرکێکی قورسەو جێبەجێکیردنی کاتی دەوێت، بەڵام ئێمە دەتوانین وتارێکی ویکی لە سەرەتادا بۆ دروست بکەین، و دەتوانین بە چەند شێوەیەک کار دروستبکەین، ئەوەش حەزدەکەم یەکم کار ئێوە بینوسن، و دەزانین نیشانەکان زۆر لەمەوبەر دیاری کراوە، بەڵام نەخراوەتە بەرچاوی بەکارهێنەر و ئێمە دەتوانین بڵاویبکەینەوە لە پەڕەیەکدا، و بۆ کارەکان دەبێت لەیەکەو دوور بن

وەک دروستکردنی (چ ژمارەیە) وتارێک کە پێکهاتبێت لە ئەونە (ژمارە. سەردێڕ، ژمارە. ژێرسەردێڕ). یاخود بڵێن دروستکردنی ژمارە. وتاری (وەرزشی، هونەری، موسیقا)، ئیتر دەکەوێتە سەر ئەوەی چی بکەین.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٤٤، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارۆ سالار محمود: گەر ھیچ قسەت نییە لەسەر پڕۆژەکە دەتەوێت دایبخەم، بە ھۆکاری ئەوەی نەکرا؟ یان دەتەوێت داواکارییەکە بەردەوام لێرە بێت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٠٤، ١١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

داوادەکەم بیسڕیتەوە و هەر دانەیەکی من کە دامناوە چوونکە هیچ کەسێک بێجگە لە تۆ و ئارام نایەنە سەر ئەم بەشەی ویکیپیدیا، لاخۆی دیوەخانە.🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏٠٦:٠٠، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad بێزەحمەت دایبخە Agent aro (لێدوان) ‏٠٦:٢٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕێنماییی کاتی بارکردنی پەڕگە لە ویکیمیدیا کۆمنز

سڵاو لە @Calak، Kushared، Pirehelokan، Tessla، Sakura emad، و Serchia:، و لە @-Haryad: و @Épine: کە تاکە دوو بەکارھێنەرن بەشدارییان لە بەکوردیکردنی پەڕگە:Licensing tutorial ckb.jpg کردووە. ویستم بڵێم کە ئەمڕۆ ڕێنمایییەکانی جادووگەری بارکردنی کۆمنزم دانا و ئێستا کاتێک لە ئێرە پەڕگەیەک بار دەکەیت، ڕێنمایییەکان بە کوردی پیشان دەدرێت. پەڕگە:Licensing tutorial ckb.svg پەڕگە نوێیەکەیە. ئێوەم تەنیا بۆ ئەوە بانگ کرد تا پێم بڵێن کە دەتانەوێ چی بە چی بگۆڕین چونکە ھەر من پەڕگەکەم بە پاشگری ai لایە و بەداخەوەش ناتوانین لە کۆمنز دای نێین. ئەوەتان لەبیر نەچێت کە دەقەکانی نێو پەڕگەکە دەستکاری ناکرێ (مەگەر لە سەرەتاوە دەستکاریی بکەیتەوە) چونکە لەبەر کێشەی ڕێندەرکردن دەبایە ئیللا و بیللا دەقەکانم بکردایەتە شەیپ. ئەم کێشەیە لە عەرەبی و فارسییەکەش ھەیە. بۆ ئێستا شێوازی ئەمیریمان داناوە کە بەڕاستی زۆر بچووکە و ئاسان ناخوێنرێتەوە. بیکەین بە چی؟ وەرگێڕانەکان ھەر ئەوانەی پەڕگە کۆنەکەیە، بەس یەک تۆز گۆڕانکاریی بچووکم تێیدا کردووە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٥٧، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Halbast1: تۆش سێ ساڵ پێش ئێستا لەسەر پەڕەی لێدوانەکەم و لێرە داوای ھەمان شتت کرد. باوەڕ بکە لەو کاتەوە وێنەکە لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەم بووە، بەس ئەمڕۆ توانیومە خەریکی بم. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٣٨، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram:، دەست خۆش ئارام. پەڕگەکە جوانە. دوو شت. یەک، بڕێک وشە وەک نەرمامێرەکان، کۆمیکەکان، تەلەڤزیۆنییەکان و... وەھا دیارە دەڵێی مەودایەک کەوتووەتە نێوان ە و کانەکە (کۆمیکە کان، نەرمامێرە کان و...). ئیتر نازانم ئەوە فۆنتەکە وەھای لێ دەکا یان سپەیسە. دوو، لە سەرەتای نووسراوەکەدا نووسراوە بە ھاوبەشیپێکردنی ئیشەکانت... ناکرێ ھەر بنووسین بە ھاوبەشکردنی ئیشەکانت؟ ھەر ئەو مەعنایە نادات؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٤٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: زۆر سپاس! بۆ یەکەم تێبینیت، دروستە و بگرە ئەو وشانەشی کە بە «کە» دەست پێ دەکەن، وا دیارن کە دوو سێ بۆشایییان لە بەردەم بێ، بەس وەڵا ئەو کێشەیە ھینی ئەمیری خۆیەتی و زیاتر لە یەک بۆشاییم دانەناوە. بۆ دووەمیش بەرێوەڵا، بۆ ناکرێ، بەسەر چاو و دەیگۆڕم. بۆ فۆنتەکە بەڕاستی دەبێ بیگۆڕین. پێشنیاری چی دەکەن؟ بە ڕای من شتێ باشە کە پێچاوپێچ بە نووسینەکان نەکات و شتێکی گۆشە ڕێک بێت تا بتوانرێ بخوێنرێتەوە و بێجگە لەوەش دەبێ مۆڵەتەکەی ئازاد بێ تا بتوانین بەکاری بێنین. نازانم، من خۆم Adobe Arabic یان Noto Kufi Arabic پێشنیار دەکەم. ئێوە چی دەڵێن؟ ئینجا سپاسیش بۆ گرنگیدانتان بەم باسە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٨، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aram وابزانم فۆنتەکانی گووگڵ فۆنتس ھەموویان ئازادن. ئەتوانین ئەوانە بەکاربھێنین. —ھەڵبەست (لێدوان) ‏١٢:١٨، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan و Halbast1: پەڕگەکەم نوێ کردەوە و لەمەیان کەڵکمان لە «Noto Kufi Arabic» وەرگرت. بزانن چۆنە. وەک پێشتر وتمان ناتوانرێت پەڕگەکە دەستکاری بکرێت بەڵام ئەوەی پێی خۆش بێت دەتوانێت پەرگەکە بە پاشگری «ai» لە گووگڵ دڕایڤ داگرێ و دەستکاریی بکات. ھەمووان دەتوانن دەستکاریی بکەن، بەڵام تکایە دوای ئەوەی پەڕگەی نوێتان بار کرد، بە ناونیشانی «Licensing tutorial ckb 2.ai»، بە بەستەری گووگڵ دڕایڤەکەشی زیاد بکەن، بەڵام تکایە ھیچ مەسڕنەوە. ھەمان ئەمانەم لە وەسفی پەڕگەکە نووسیوە (گەر نەسڕدرێتەوە). سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٢، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک @Aram، دەست خۆش بێت زۆر جوانە، دواتریش ئەتوانین بۆ پەڕگەی تریش (ئەگەر بەکوردی بکرێت) سوود لەو فۆنتە ببینین؟ ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٧:٤٥، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @-Haryad: بەڵێ و پێم وایە فۆنتەکانی گووگڵ ئازادن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٨، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر بکرێت وەکو فۆنتی ئەمیری، بۆ ڕووکاری ویکیپیدیا زیای بکەیت زۆر چاک ئەبێت. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٧:٣٥، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@-Haryad: بۆ ئەوە دەبێت کۆمەڵگە یەکدەنگ بن لەسەری. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٠٦، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

خاچپەرستن

سڵاو لەھەمووان دەمەوێ لێرە بابەتێک یەکلایی بەکەمەوە کە لە ویکیپیدیا زۆر بەکاردێت و بەکارھاتووە و لێرەش باسم لێوە کرد بەڵام لەبەر ئەوەی گۆڕانکارییەکە پەیوەندی بە گشت ویکیپیدیاوە ھەیە بۆیە پێم باش بوو تا سێ ڕۆژی تریش بوەستم چاوەڕێی دیوەخان بکەم

بابەتەکە ئەوەیە ل مەسیحییەت خاچ ناپەرسترێ پەرستنی خوودی خاچ وەکوو خاچەکە تاوانە لە مەسیحییەت و دەرچوونە لە مەسیحییەت بەڵکو خاچ وەک نیشانەیەک بۆ عیسای مەسیح بەکاردێت بۆ ئەمەش چەن بەڵگەیەک لە خودی کتێبی پیرۆز دەھێنمەوە

بەڵگەکان:
کتێبی پیرۆزی یۆحەنا بەشی چوار ئایەتی 24:

خودا ڕۆحە و پێویستە ئەوانەی دەیپەرستن بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی بیپەرستن.»

ئەم ئایەتە تیشک دەخاتە سەر گرنگی پەرستنی ڕۆحی و ڕاستی، کە هەندێک لە مەسیحییەکان وەک بیرخستنەوەیەک لێکدەدەنەوە کە پەرستن دەبێت بەرەو خودی خودا بێت نەک شتە فیزیکیەکانی وەک خاچ.

کتێبی پیرۆز » ئیشایا » به‌شی 42 ئایەتی ھەشت:

من یەزدانم، ئەمەیە ناوم و

شکۆمەندی خۆم نادەمە کەسی دیکە و

ستایشم نادەمە بتە تاشراوەکان.


کتێبی پیرۆز » یەکەم یۆحەنا » به‌شی 5 ئایەتی 21

ڕۆڵە خۆشەویستەکان، خۆتان لە بت بپارێزن.

ئەمە بە ڕوونی دەڵێت خۆتان لە بت پەرستی بپارێزن کە ھەموو شتێکی فیزیکی دەگرێتەوە بە خوودی خاچەکەش گەر بۆ مەبەستی پەرستن بەکاربێت جگە لە خودا.

کۆتا ئایەت کە ڕوونترین شتە بۆ بەرچاوی مرۆڤ:
کتێبی پیرۆز » یەکەم سالۆنیکی » به‌شی 1 ئایەتی 9

چونکە خۆیان باسمان دەکەن کە پێشوازیتان لە ئێمە چۆن بووە و چۆن لە بتپەرستییەوە گەڕاونەتەوە بۆ لای خودا، تاکو خودای زیندوو و ڕاست بپەرستن


داواکاری

ھەموو وشە خاچ پەرستییەکان کە لە وتارەکان بەکارھاتووە و چەندین ساڵە زانیاری ھەڵە بەخەڵک دراوە تکایە بیگۆڕە بۆ خاچ-ھەڵگر / خاچھەڵگرەکان، کە بە ڕوونی دەڵێت ئەو خەڵکانە خاچ ھەڵدەگرن، و دووربە لەھەر ناو و نازناوێکی تر کە ڕوون نیە بۆ بەرچاوی خەڵک وەک خاچی و صلیبی —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٣٠، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە


لێدوانەکان

زۆر سپاس. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٣٠، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

—— 🌸 Sakura emad 💖 چەند ڕونکردنەوەیەک ١. دەستەواژەی خاچپەرست موسڵمانان بۆ مەسیحیەکان بەکاریان هێناوە لەبەر چەند هۆیەک، لەوانە خۆشەویستن و بەگەورەدانان و ڕێزگرتنی زیاد لە پێویست بەشێکە لە پەرستن . ٢. هەموو نوسەرە موسڵمانەکان ئەو دەستەواژەیان بەکارهێناوە و ئێستا گۆڕینی و ڕەتکردنەوەی ستەمێکە لە هەموویان. ٣. لە ئەدەبیاتی کوردیدا شتێک نییە ناوی خاچهەڵگر بێ چونکە دەلالەت لە مەسیحیبوون ناکات وەک ئەوە وایە بڵێی قورئان هەڵگر و مەرجیش نییە موسڵمان بێ. جا بۆیە بەڕای من هەر خاچپەرست باشترە و باوترە و لەهەموو کتێبە کوردیەکانیش بەو شێوەیەیە. — ئەم لێدوانە لەلایەن مامۆستا واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٦:٥٥، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)

لۆگۆی ویکیپیدیا

بابەت: داواکاری بۆ گۆڕینی لۆگۆی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە پەڕەی دەستپێک بە شێوەیەکی کاتی

پێشنیار

بەڕێزان، ھیوادارم لە نیازباشیی ئەم داواکارییە تێبگەن، ئەم داواکاریە دەکەم تا لە پاڵ ئەو خزمەتەی ویکیپیدیای کوردی بە خوێنەرانی کوردی دەکات ویکیپیدیا زیاتر لەبەرچاو بگیرێ و زێتر جێی خۆی بگرێت و گرنگی زیادتری پێ بدرێت، داواکاریەکەش شتێکی بچووکە گەر پەسەند بکرێت، ئەویش گۆڕینی لۆگۆی ویکیپیدیای کوردییە لە پەڕەی دەستپێک بۆ ئاڵای کوردستان بە شێوەیەکی کاتی.

لەم ماوەیەدا کۆمەڵگای کوردی ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ و ناخۆشی بووەتەوە، گۆڕینی لۆگۆی ویکیپیدیا بە ئاڵای کوردستان وەک پاڵپشتی بەکارھێنەران و یەکدەنگیی کورد بۆ دۆزی خۆی تەماشا دەکرێت نەک شتی تر، جیا لەوە گەر کاتی گۆڕینی لۆگۆکە و ھۆکاری گۆڕینەکەی بە ئینتەرنێت و سۆشیال میدیادا بڵاوبکەینەوە، دەتوانین ویکیپیدیا زیاتر بناسێنین و بەکارھێنەری تر لێرە کۆبکەینەوە، ڕەنگە بیرکردنەوەی زۆرێکیش دەربارەی ویکیپیدیا بگۆڕێت؛ ئەوەی من لە خەیاڵمدایە دەربارەی گۆڕینی لۆگۆکە بێجگە لە باشی ھیچی تر نییە.

دەزانم ویکیپیدیا زانیارینامەیەکی تەواو گشتییە، بەڵام پێموایە گۆڕینی لۆگۆش دەکرێ لەگەڵ بنەما سەرەکییەکانی ویکیپیدیا یەکبگرێت. من بیرۆکەکەم لە ویکیپیدیای عەرەبی وەرگرتوە، کە بە بچووکترین شتێک پشتگیری ئاڵایەکی نافەرمی دەکەن، لە کاتێکدا کورد چوار ئەوەندەی گەلی فەڵەستینە و لە چوار لاوە زوڵمی لێ دەکرێت (ئەمە دژایەتیکردن نییە و تەنێ بەراورد کردنێکە!).

سوپاس بۆ تێگەیشتن لە ئامانجی ئەم داواکارییە. ئەمە نەک داواکارییەکە بۆ گۆڕینی لۆگۆ، بەڵکو بەڵگەیەکیشە لەسەر پابەندبوون بە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا. «گۆڕانکاری لە لۆگۆی ویکیپیدیا لە پەڕەی دەستپێک، بەشێوەیەکی کاتییە، دەکرێ بۆ مانگێک، دوو ھەفتە یان ھەفتەیەک بێت، گرنگ نیشانە گرتنی ئەو ئامانجەیە کە ئێمە ھەمانە لە ویکیپیدیای کوردی»

بانگھێشتنامە

@Pirehelokan @1silent scientist @Aram @Sakura emad @Paraw @Nskoalj @MFTG @Aro Salar @Kushared @Keenîî @Calak @Kurd2021 @Aza @Tessla و بەکارھێنەرە چالاکەکانی تریش. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١١:٥٨، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

لێدوان

سڵاو بەڕێز @Zamand Karim: من لە ئێستادا پێم باشە بۆچوونێک و لایەنگرییەکی وام نەبێت. بەڵام داوا دەکەم ھەر کەس ئەو نووسینانەی من دەبینێت سەیرێکی «ئێرە» بکات کە سکاڵا لە دژی ئەو کردەوەی ویکیپیدیای عەرەبی تۆمار کراوە و ھەروەھا سەیرێکی «ئێرەش» بکات کە باسی گۆڕینی لۆگۆی ویکیپیدیای کوردی بەپێی بۆنەکانەوە کراوە کە دژایەتیی ھەبووە. سپاس بۆ ئێوە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٤١، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس بۆ ناردنی نووسینەکە بەڕێز @Nskoalj، ئەوەی ویکیپیدیای عەرەبی، وادیارە ھێشتا لە گفتووگۆدان و بڕیارێک نەدراوە تا لۆگۆکە لاببردرێت (دەمێکیشە لۆگۆکە داندراوە) بۆیەش دژایەتی کراوە کە کێشەی قووڵی دوو بەرەی جیھانە؛ لۆگۆی بۆنەکەش پێشتر ئاگاداری بووم، ئەویان ڕەنگە ناکۆکییەکی ئایینی دروست بکات، بەڵام لێرە ھەموومان کوردین و وتارەکان بە زمانی کوردی دەنووسین جا وتارەکە دەربارەی جەژنی نەورۆز بێت یان قوربان، بڕواناکەم ئەوەیان کێشە دروست بکات، چ جای دانانی لۆگۆکە بۆ ھەفتەیەک بێت!. سپاس. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٨:٥٣، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز @Zamand Karim: ئەوەی تۆ دەیڵێیت هەڵەیە بۆنەی نەورۆز یاخود جێژنی قوربان و جێژنی ڕەمەزان ئەمانە گشتگیرین و ئەمانە گشتگیەین بۆ هەموو کوردستان هەم لە باشووری کوردستان و باکووری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان، بەڵام ئەوەی هەوڵێر کارەساتێکی گشتگیر نییە، خێزانێک ماڵئاوای لێکردین، بەڵام سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان فزەیان کرد؟؟؟، ئەمەی من دەیڵێم سوکایەتی کردن نییە بە کورد بەڵام ئەو کارەساتە گرینگ نییە، وەکو شەڕی غەزە و ئیسرایل نییە، بەڵام هەرکاتێک کارەساتێکی دڵتەزێن بقەومێت، بەڵام لە ئێستادا من لەگەڵ ئەوەدام کە ویکیپیدیا بگۆڕدرێت بۆ ڕەشێکی ماتەمینی نەوەکو ئاڵای کوردستان، ئەگەر کۆمەڵگە ڕازیبن باشترە بۆگڕدرێت بۆ ڕەش و ئەوکاتە من پاڵپشتیت دەکەم بەڵام بۆ ئاڵای کوردستان نەوەڵا، دەستخۆش. Aro Salar (لێدوان)

سڵاو و ڕێز @Zamand Karim: سوپاس بۆ پێشنیارەکەت، بەڵام لە ڕاستیدا ویکیپیدیا بەتەواوی پێویستە بێلایەنی خۆی بپارێزت.بەڵێ ئەمە ویکیپیدیای کوردییە بەڵام بۆ زمانی کوردی نەک نەتەوەی کورد.دیارە لە نیازباشی تۆ بەتەواوی تێدەگەم و منیش دەزانم ئێمەی کورد چەندە توشی نەهامەتی دەبینەوە بەڵام دواجار پێویستە ئەو بێلایەنییە بپارێزرێت.من نازانم بۆچی ویکیپیدیای عەرەبی دەستی کردووە بە لایەنگری ئەوە شتێکی باش نییە و وادەکات ئەو ڕوانگەیەی سەبارەت بە ویکیپیدیا هەیە بگۆڕێت، ئێرە شوێنی زانیاری خێرایە لەسەر بابەتێکی دیاریکراو نەک پشتگیریکردن. پێشتر لەسەر ئەوە قسەمان کردبوو کە تەنها لە کاتی گەیشتن بە ژمارەیەکی زۆر لۆگۆی ویکیپیدیا بۆ مانگێک بگۆڕین.ببوورە لەگەڵ ئەو پێشنیاری بەڕێزت نیم. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٤٦، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش بۆچوونی بەڕێزانم ھەیە، بەڵام پێم وایە ئەگەر کارەساتێکی گەورە پێشھات (ھیوادارم قەت پێش نەیە) ئەوکات دەکرێ باسی لەسەر بکەین، بەڵام لە ئێستادا بە پێویستی نازانم، سپاس بۆ ئێوە و پێشنیارەکەتان. Nskoalj (لێدوان) ‏٠٨:٥٤، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس بەڕێز @Kurd2021، بەڵام ئەمە تەنھا پێشنیارێکە کە بۆ سوودی ویکیپیدیاکەی خۆمان کردوومە، هەموومان دەزانین ویکیپیدیاکەمان چۆڵە و بەکارھێنەری چالاکمان کەمە، ئەمە دەتوانێ ویکیپیدیا زیاتر بناسێنێت وەک ئەوەی لە سەرەوە باسم کردوە، ئێستا سۆشیال میدیا لە هەموو ساڵانی پێشوو چالاکترە لەنێو کۆمەڵگای ئێمەدا بێگومان کاریگەری دەبێ بۆ کۆکردنەوەی بەکارھێنەری نوێ، ئەوەش لەبەرچاو بگرە کە دەڵێم دەتوانین بۆ ھەفتەیەک یان چەند ڕۆژێک لۆگۆکە دابندرێت، نەک ماوەیەکی دوور و درێژ. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢٠:٣١، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێزان! دوو ساڵە تورکیا خەریکی ھەڵمەتھێنانەوە بۆ سەر باشووڕی کوردستانە و لە قووڵاییی ٢٠٠ کیلۆمەتریی خاکی باشوور کەسایەتییە نیشتمانپەروەرانی کوردستان تیرۆر دەکات و ھاوکات چەند ساڵێکیشە ڕۆژانە ھەڵمەت بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان دەبات و لە کەرتی نەوت و غاز ھەتا سەرچاوە ئاوییەکان و کارەبای کردووەتە ئامانجی درۆنەکان و فڕۆکەکانی خۆی و جگە لە ئەو، ئێرانیش ھەڵمەتی بە ھەولێر ھێناوە و ھەروەھا مامۆستاکان و کارمەندانی باشووریش زۆرتر لە ساڵێکە لە شەقامەکاندان و ماف و مووچەی خۆیانیان داخواز دەکەن؛ بەلام ھیچ کام لەم ڕووداوانە ھێشتا لە بەشی لە ھەواڵەکانداش ئاماژەیەکیان پێنەکراوە و تەنانەت وتاریشیان بۆ نەنووسراوە. (ئەمە وەکوو دەردی دڵ وتنێک لە دەرەوەی یاسا و ڕێساکانی ویکیپیدیا دەڵێم، بەداخەوە بەکارھێنەرانی کوردی باشووری کوردستان ئەنیمەکانی ژاپۆنی و ئەکتەرەکانی ھالیوۆدیان بۆ گرینگترە تا ئاخی کوردستان و شەھیدبوونی ژنێکی ڕۆژاوای کوردستان لە کەرکووک یان تیرۆرکردنی دەرھێنەرێکی ڕۆژھەڵات لە ڕۆژاوا. من وەکوو کوردێکی کرماشانی کە سۆرانی زمانی دایکیشم نییە و ھەر بە تەنیا بە ئەوینی نیشتمانەکەم ئەم دیالێکتەم بۆ نووسین ھەڵبژاردووە، چاوەڕوانیم لە بەکارھێنەرانی باشوور ئەوەیە کە کەمێک زۆرتر بایەخ بە کێشەکانی سیاسی بدەن و تۆزێک ھەوڵ بدەن تا ڕووداوەکان و ڕۆژەڤی وڵات لە ویکیپیدیادا دەنگ بدرێتەوە.) بە ڕێزدار «زەمەند کەریم»یش دەڵێم، بە گۆڕاندنی لۆگۆ دژبەر نیم، بەڵام لەم کاتە کە ھیچ وتارێک سەبارەت بەو ڕووداوانە نەنووسراوە، گۆڕاندنی لۆگۆ چارەسەر نییە و دەبێت بە نووساندنی وتار سەبارەت بەو ڕووداوانە و کەسایەتییەکانی پەیوەندیدار بەوانە خەڵکی ئاگادار بکەینەوە. بەداخەوە ھەروەھا کە دەبینین ئەو ڕووداوانە لە ویکیکوردی تەنانەت وتاریشیان نییە. لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەمووان.پەڕاو (لێدوان) ‏١٠:٤٥، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Paraw منیش ویستم ئەوەی تۆ بڵێم جارێ هەر وتاری نییە، بەس ئەم کوردستانە خۆشی کێشەی ناوخۆی هەیە کە بریتییە لە کێشەی موچە و مامۆستایان، ئەی بۆ ئەمە چی بکەین؟ ئاڵای کوردستان گەر دابنرێت ئەوا واتای خۆی نادات، پێم باشترە بکرێتە ئاڵایەکی ڕەشی کوردستان، زیاتر واتای هەیە، ئەگەر لەگەڵم بن، ڕاتان چییە؟ Aro Salar (لێدوان) ‏١٢:٣٦، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ ئێوە بەڕێز @Paraw لە چاکەی خۆتانە ئەو چالاکییەتان لێرە، منیش ١٠٠٪ پێم وایە دەبێ سەرنجێکی تایبەت بدرێتە سەر وتارەکانی سەبارەت بە ڕووداو و پێشھاتەکانی کوردستان، بەڵام بەداخەوە کەمتەرخەمی کراوە! بەڕێز @Aro Salar ئەگەر ئاوا بێت دەبێ ھەمیشە لۆگۆکەمان ڕەش بێت! چۆن ھەمیشە لە کوردستان ناخۆشی ھەیە! ڕووداوەکانی کوردستان ھەتا بڵێی زۆرن بەڵام بەربڵاون کە بەھۆیەوە ناتوانین وەکوو ویکیپیدیای عەرەبی (بەھۆی ھێرشی ئیسرائیل) یان ئوکراینی (بەھۆی ھێرشی ڕووسیا) بکەین. سپاس بۆ ھەمووان. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:٠٩، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Nskoalj وەڵا ڕاست تازە وەزارەت دەڵێت بەهۆی کارەساتەکەی هەولێرەوە ١ دەقە شەهیدەکان (بەناو) لەگەڵ ئەیڕەقیب، دە وەڵای هەمیشە دژی گۆڕینی ئەم لۆگۆیەی ویکیپیدیا دەبم بۆ ئاڵای جوانەکەمان، ناڵێم کوردنیم، چونکە مۆرێکمان لەسەر کراوە، بەڵام قەت لەگەڵ بیر و ڕای نیم.~~~ Aro Salar (لێدوان) ‏١٤:١٦، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aro Salar بەداخەوە ڕێک وایە، من چیتر وەک خۆم ھیوام بە حکوومەتەکانی باڵادەستی کوردستان (بە حکوومەتی ھەرێمیشەوە) نەماوە و ھیچیان تێڕانابینم! Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٠٤، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ گۆڕینەکەش ھەر وەکوو بەڕێز پەڕاو وتی کاتێک ئێمە وتارە پەیوەندیدارەکانمان ئاوا کورت بن، چۆن باسی لۆگۆگۆڕین بکەین! من ئامارەکانی پڕبینەرترین وتارەکانی ویکیپیدیاکانی فارسی و کوردیم بەراورد دەکرد، لەلای ئەوان لە ١٠ وتاری پڕبینەری ساڵی ٢٠٢٣، ٥یان سەبارەت بە بابەتی سێکسی بوون! بەڵام ئاماری ئێمە لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە دە وتاری پڕبینەر ھەشتیان سەبارەت بە کوردەواری، یەکی تر مافەکانی مرۆڤ و تەنیا یەکیان بابەتی سێکسییە! دێی گەر وایە بۆ خوودی ئەو وتارانە ئەوا کورتن! بۆ نموونە وتاری کوردستان کە پلەی حەوتەمینە لێرەدا لە ویکیپیدیای عەرەبی و فارسی زۆریان لەمە جوانتر و درێژتر نووسیوە! کاتێک لێرە خەڵک زیاتر (٨٠٪) لەبەر بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کورد، کوردستان، کوردەواری، کوردایەتی و ڕووداوەکانی سەبارەت بەمانە دێن بۆ ئێمە ئاوا خراپ چووینە پێشێ! ئەگەر سەیرێکی وتارە ھەڵبژێردراەکانیش بکەین دەبینین کە لە ٦١ وتار تەنیا ٧یان لەبارەی کورد و کوردستاندان! بەداخەوە چالاکیش لێرە زۆر کەم بووە و لە ھەمووان خراپتر بەکارھێنەری نوێ زۆر زۆر بە کەمی دێن و گەر بێشن شتێک دەنووسن و دەڕۆن! ھەروەھا زۆۆۆۆر شتی دیکە کە ئێمە زۆر خراپمان بۆ عەمەل کردووە. ھیوادارم ڕۆژێک بێت بارودۆخەکە چاک بێت. سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٠٦، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Paraw: زۆر دڵگران بووم بە لێدوانەکەتان، بەکارێنەری باشوور دەڵێ چی و بەکارھێنەری ڕۆژھەڵات دەڵێ چی؟!!!! ھەر ئەوە مابوو لێرە ئەو جیاکارییە بکرێ. تکایە با خۆمان بپارێزین لەو قسانە، ئەگەر کۆموکوڕییەک دەبینن خۆتان چەندە دەتوانن ھەوڵی بۆ بدەن کەس لێرە دەستەونەزەر ڕاوەنەستاوە و بەپێی حەز و زانیارییەکانی خۆی وتار دەنووسێ و ھەر وتارەش جێی خۆی دەگرێ. لە گرینگەوە بۆ ناگرینگ پۆلینبەندییەک ھەیە و من نەمدیوە؟ یان ئێوە دوای ھەر وتارەی چاو لێ دەکەن بزانن کێین و لەکوێوە ھاتووین؟!! سپاس کە وەک کەسێک کە زاراوەکەشتان سۆرانی نییە لێرەن بەڵام ئەگەر پێشنیارێکتان ھەیە ڕوو لە ھەموومان بکەن، ئێمە لێرە کۆمەڵگایەکین بەبێ جیاکاری. Keenîî (لێدوان) ‏١٦:٥٢، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zamand Karim: من وەک خۆم بۆ ئێستا لەگەڵ گۆڕینی لۆگۆ نیم تا دۆخێک دێتە پێشەوە و ھەست بکەم پێویستە جووڵەیەک بکەین جا بە گۆڕینی لۆگۆ بێ یان دانانی ئاگاداری بێ. ئەگەر باس لە شەڕ و نەھامەتییەکانی کورد بکەین، ئەو کاتە دەبێ وتووێژ لەسەر ئەوە بکەین کە کەی لۆگۆی ویکیپیدیا دانێین! @Paraw: ھەڵبەتە من وەک بەکارھێنەرێکی ناچالاک بۆم نییە قسە بکەم، بەڵام لەسەر نووسینی وتار منیش تێبینیم کردووە کە وتاری زانستیمان زۆر کەمە و لە بەرامبەردا وتاری فیلم و زنجیرە و کایەی ڤیدیۆییمان زۆر زۆرن، بەڵام ھەرچۆنێ بێ کەس ناتوانێ کەس ناچار بکات کە لەسەر چی بنووسێت و ئەوەی پێی خۆش بێ و ویستی لەسەر بێ دەتوانێ لەسەری بنووسێ. جا نییە بابەتەکە جارێ گەرمە باسی بایکۆتی کاڵای ئێرانی ئەکەن تا ئەو کاتەی سارد دەبێتەوە و کەس ھیچی لەبیر نامێنێت. ئەوەندەی بیرم بێ ماوەیەکی باش بایکۆتی کاڵای تورکی کرا کە تەنیا بۆ پۆستی تۆڕە بەناو کۆمەڵایەتییەکان بوو، بەس لە کۆتاییدا چی بوو؟ کورە برا کاڵای تورکی و ئێرانی نەبن، ئەمرین لە برسا! ماوەیەکی تر کەس ھیچی لەبیر نامێنێ. لە وتەکانم ببوورن، بەس ئێوەش حەقیقەتەکان دەزانن. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٤٥، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Aro Salar ئەمنیش ئەوە دەزانم کوردێکی نیشتمان دۆست جەژنی نەورۆز و ڕەمەزان و قوربانیش پیرۆز دەکات و کێشەی نییە، من جەژنی مەسیحی و ئێزیدیانیش پیرۆز دەکەم وەک ڕێزێک بۆیان، بەڵام تۆ سەیری ئێستای کۆمەڵگەی کوردی بکە، لە گێژاوێکدایە ئەمسەر و ئەوسەری دیار نییە کەس حساب بۆ ڕا و بۆچوونی ئەوی تریان ناکات بەتایبەت لەم بارودۆخە نالەبارەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست هەمووی بێ ئەمەل بووە؛ دواتر مسوڵمان، ئێزیدی، مەسیحی، جوولەکەی دانیشتووی کوردستان ھەر ئاڵای کوردستان بەکاردەھێنن و بە ئاڵای نیشتیمانی خۆیانی دەزانن چونکە کوردن و دانیشتووی کوردستانن نەک ئاڵای ئایینەکەیان، من لە تۆ تێدەگەم و وەک تۆش بیردەکەمەوە بەس سبەی یەکێک لەوانە بێت و ببینێ لەسەر جەژنی ئایینێک لۆگۆ گۆڕدراوە دێت لێرە ھەمان داواکاری دەکات بۆ جەژنەکەی خۆی، بۆیە ئاڵای کوردستان زۆر گشتگیرترە و ھیچ جیاکارییەکی نییە، جا لۆگۆکەش ڕەش و سپی بێت یان ھەرشتێکی تر گرنگ پەیامەکەی خۆی بگەیەنێت، من قسەیەکم نیە لەسەر ئەوەیان. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢٠:٤٢، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Paraw سوپاس بۆ تێبینییەکەت؛ لێرە ھەر زاراوەیەک بەکاربێنین، خەڵکی چ شار و ناوچەیەک بین، دواجار ھەر کوردین، کوردستان وڵاتی من و تۆیە. دەربارەی ناوەڕۆکی وتارەکان، ئەوە ھیچ ھەر کەسەو ئارەزوی خۆیەتی وتار لەسەر چی دەنووسێ، بەڵام بەجدی وتارێکی زۆر ھەن لەسەر فیلم، زنجیرە، ئەنیمی و شتی تری بێ کەڵک، ھیچ نەبێت لە ١٠ وتاری ھەفتەیەک یەکێکیان تەرخان بکرێت بۆ بابەتێکی ھەمەڕەنگ و جیاواز (بە تێر و تەسەلی)، وەک لە لێدوانەکەی بۆ بەڕێز Kurd2021م نووسیوە، ئەم گۆڕینی لۆگۆیە دەتوانێت بەکارھێنەرێکی زۆرتر لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کۆبکاتەوە و ئەو چۆڵەوانییە تا ڕادەیەک نەھێڵێت، نەک ئامانجە سەرەکییەکە شتێکی تر بێت، خۆ ھەموومان دەزانین بە گۆڕینی لۆگۆیەک ئیدانەی ڕووداوێک ناکرێت. سوپاس. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢٠:٣٧، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zamand Karim ئەگەر بە بۆنەی زوڵمێکەوە کە لە کورد ئەکرێ لۆگۆ بگۆڕین، ئەبێ بۆ ھەمیشە ئاڵای کوردستان لە لۆگۆکەدا دانرێ. زوڵم لە ئێمە ھەمیشەیی و ھەرڕۆژەیە. کەوایە من لەگەڵ گۆڕینی نیم. Aza (لێدوان) ‏١٣:٥١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

زیادکرنی زانیاری بە پەڕەی دەستپێک

زیادکرنی داڕێژە:ئایا زانیوتە بە پەڕەی دەستپێک پێشنیار و داوا دەکرێت.

پێشنیار

سڵاو بۆ ھەمووان، داوای خستنی داڕێژەی ئایا زانیوتە بۆ سەر پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیای کوردی دەکەین؛ ھەر وەکوو داڕێژەی لە ھەواڵەکاندا بەشێکی لە پەڕەی دەستپێک زیاد دەکرێت کە کۆمەڵێک زانیاریی تێدایە کە لە داڕێژەی یەکەمدا ئاماژە بە زانیارییەکان کراوە. ئەو داڕێژەیە لە بەشێک لە ویکیپیدیا بەھێزەکان بوونی ھەیە و لە پەڕەی دەستپێکیان داناوە و بەپێی کاتی دیاریکراو (بە نموونە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی: ڕۆژاوڕۆژ، لە ویکیپیدیای فارسی حەفتە بە حەفتە، ویکیپیدیای عەرەبی: یەک ھەتا چەندین مانگ) نوێی دەکەنەوە و کۆنەکان ئەرشیڤ دەکەن. لە ھەر یەک لە ویکیپیدیاکان لەو کاتانەی کە ئاماژەم پێکردن کۆمەڵێک زانیاری دادەنێن (لە ویکیپیدیای ئینگلیزی ٨ زانیاری و لە ویکیپیدیاکانی فارسی و عەرەبی ٦ زانیاری). ئێمەش داوای کردنەوەی ئەو بەشە دەکەین کە کاک ئارام پێشنیاریکی لە وتووێژی خۆیدا لەگەڵ خستمە ڕوو ئەویش ئەوەیە کە؛ ھەر یەک ڕۆژ بەشێوەی تێکەڵ و ھەڕەمەکی ئەو زانیارییانەی ئێستا ھەمانن دابندرێن (تێگەیشتنی زیاتر). ئەو پێشنیارە کاتییە و دەکرێت لە داھاتوودا ئەگەر ھەر دووبارە بوونەوە و کەس پەرەی پێنەدان و یانیش ھەوڵدرا وەکوو ویکیپیدیاکانی ئینگلیزی و فارسی و عەرەبی لێبکەین و بەھێزتر بکرێن، ئەوکات دەکرێ باسی لەسەر بکرێتەوە. ھەر کەسیش بۆچوون یان پێشنیار یان ھەر باسێکی تری ھەیە تکایە بیخاتە ڕوو. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٤١، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بانگھێشتنامە

@Pirehelokan: @1silent scientist: @Aram: @Sakura emad: @Paraw: @Zamand Karim: @MFTG: @Aro Salar: @Kushared: @Keenîî: @Calak: @Kurd2021: @Aza: @Tessla: @Sakura emad: @Shahid tahir: @Danial2703kurdistan: @Central Kurdish: و ئەوانەی تر.

لێدوان

سپاس بۆ پەرەپێدان و زیندووکردنەوەی ئەو بەشە. بەو شێوەیەی لە پەڕەی لێدوانەکەم باسمان کرد من لەگەڵیم و وەک سەرەتا یەک دێڕ بۆ ھەر ڕۆژێک بەسە. تاقیکردنەوەش خراپ نییە. گەر ھەر تا دوای ماوەیەک پەرەی پێ نەدرا، ڕەنگە باشتر بێ لای ببەین. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٠١:١٩، ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، من وەکو خۆم پێم باشە ئەو بەشە زیادبکرێت.ئەگەر ڕۆژانە یان چەند ڕۆژ جارێکیش پەرەی پێ بدرێت بێگومان زۆر باش دەبێت بەڵام پێویستە وتاری پەیوەندی داریان هەبێت بۆ نموونە(* … کە یەکەمین مانگی دەستکردی سازکراوی مرۆڤ ناوی سپوتنیک-١ بوو کە لە لایەن یەکێتیی سۆڤیەتەوە نێردرا بۆ بۆشایی؟) نەک هەر بە شێوەی سادە دابنرێت. بۆ نموونە(* … کە یەکەمین مانگی دەستکردی سازکراوی مرۆڤ ناوی سپوتنیک-١ بوو کە لە لایەن یەکێتیی سۆڤیەتەوە نێردرا بۆ بۆشایی؟).هەرسەرکەوتووبن.Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٥٩، ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Nskoalj: پێشنیارێکی بەجێیە و لەگەڵیدام، لە ئێستادا هەست بە گرنگی داڕێژەکە دەکەم کە لە پەڕەی دەستپێک بوونی هەبێ. بە هیوای بەردەوامی. شەهید (لێدوان) ‏١٠:٠٢، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس بۆ ھەمووان، بێگومان ھەموو لایەکمان ھەر ھیوامان سەرکەوتنی پڕۆژەکەیە و ئەو شتەی بەسوودە دەیکەین. ھەر بمێنن. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٣:١١، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Aram ھیچ دژێکی نەبوو و ھەموو لەگەڵنی؛ تکایە با بیخەینە قۆناغی جێبەجێکردن. Nskoalj (لێدوان) ‏١٠:٣٠، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Nskoalj: لەم ژێرپەڕەی خۆم سەیرێکی بکە و بزانە چۆنە. خستوومەتە ژێرەوەی بەشی ئەمڕۆ لە مێژوودا. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٤٤، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram زۆر سپاس من زۆرم پێ باشە. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٥٢، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
Nskoalj: ئاگاداری ئەم پێشنیارە نەبوومە، بەڵام شتێکی باشە، حەزم کرد پاڵپشتی خۆم دەربڕم بۆی، وە ماندوونەبن. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٢٢، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس@Tessla بەھیوای بەردەوامی بۆ پڕۆژەکە و ھەموو بەڕێزان. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٥٣، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە