تاھیر ئەلچی (بە تورکی: Tahir Elçi) (لەدایکبووی ١٩٦٦ لە جزیر − مەرگ ٢٠١٥ لە ئامەد) پارێزەری چالاکی کورد بوو. تاھیر ئەلچی لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە ئامەد کوژرا.[١] تاھیر ئەلچی جەن جارێک برایە دادگا لەسەر ئەوەی کە دەیگوت من ناتوانم بڵێم پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستین.[١] لە چاوپێکەوتنی دا لەگەڵ جۆناسان ڕەگمانی ھەواڵنێری کەناڵ٤ی بەریتانیدا پێش کوژرانی گوتبوی کە ھەڕەشەی لێکراوە لە تویتەر ھەروا ھەڕەشەکان شێوازی کوشتنەکەشی تێدا باسکراوە.[٢]

تاھیر ئەلچی

لەدایکبوون١٩٦٦
مەرگ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥(٢٠١٥-١١-٢٨) (٤٩ ساڵ ژیاوە)
گەڕەکی سوور، ئامەد،  کوردستان
ھۆکاری مەرگتیرۆر
نەتەوەکورد
پەروەردەبەکالۆریۆس، یاسا
پیشەپارێزەر

تاھیر ئەلچی ھاوسەری خاتوو تورکان ئەلچی و باوکی دوو منداڵ بوو.[٣]

لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە کاتی خوێندنەوەی بەیاننامەیەک لە ناوچەی سووری ئامەد کوژرا بەھۆی دروستبوونی گرژی لەنێوان پۆلیسی دەوڵەت و تەڤگەڕی گەنجانی وڵاتپارێز و شۆڕشگێر.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا یاساناسێکی لایەنگری کورد بە تەقە کوژرا لە تورکیا, ٢٨/١١/٢٠١٥. دوا سەردان ٢٩/١١/٢٠١٥
  2. ^ تاھیر ئەلچی، یاساناسی کورد باسی ھەڕەشەی کوشتنی کرد. چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی. ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە ٢٨/١١/٢٠١٥. دوا سەردان ٢٩/١١/٢٠١٥
  3. ^ بابەتی دەیلی مەیڵ ئۆنلاینی بەریتانی لەسەر ڕووداوی کوژرانی ئەلچی. دەیلی مەیڵ ئۆنلاین، بڵاوکردنەوە ٢٨/١١/٢٠١٥. دوا سەردان ٢٩/١١/٢٠١٥