بیردۆزەکانی پیلانگێڕی سەبارەت بە مردنی ئەدۆڵف ھیتلەر
بیردۆزە پیلانگێڕییەکان سەبارەت بە مردنی ئەدۆڵف ھیتلەر ناکۆکی لەسەر ئەو ڕاستییە دروست دەکەن کە ئەدۆلف ھیتلەر لە ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥ لە ژێرزەمینی فووھر خۆی کوشتووە، زۆربەی ئەم بیردۆزانە پێیان وایە ھیتلەر و ئیڤا براونی ھاوسەری ڕزگاریان بووە و لە شاری بەرلین ھەڵھاتوون. ئەم بیردۆزانە لە کەلتووری باودا دەردەکەون، ھەروەھا لە پەرتووکەکانی وەک گورگی خۆڵەمێشی: ھەڵھاتنی ئەدۆلف ھیتلەر. ئەم بۆچوونانە لەلایەن مێژوونووسانەوە سەلمێنراون کە بیردۆزەکان ڕاست نین.
بنەڕەت
دەستکاریئەم بیردۆزە دەڵێت کە ھیتلەر خۆی نەکوشتووە بەڵکو لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەڵاتووە، ئەم چیرۆکە بە مەبەست لەلایەن حکوومەتی سۆڤیەتەوە پەرەی پێدرا وەک بەشێک لە سیاسەتی زانیاری ناڕاست کە ئەوکاتە دەوڵەت بڵاویدکردەوە. سەرەتای ئەم بیردۆزە ئەو کاتە بوو کە مارشال ژووکۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٤٥ بە فەرمانی سەرۆکی سۆڤیەت جۆزێف ستالین ڕای گەیاند. ھەروەھا لە کۆنفرانسی پۆتسدام، ھاری تروومان سەرۆکی ئەمریکا لەو کاتەدا ستالین نکۆڵی لێکرد کە ھیتلەر مردووە. ئەم ناڕوونییە ھۆکاری سەرەکیی بیردۆزە جۆراوجۆرەکانی پیلانگێڕی بووە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، سەرەڕای ڕاگەیاندنی فەرمی لەلایەن زلھێزەکانی ڕۆژاواوە کە ھیتلەر لە مانگی نیسانی ١٩٤٥دا خۆی کوشتووە.[١][٢]
یەکەم لێکۆڵینەوەی ورد لەلایەن زلھێزە ڕۆژاواییەکانەوە لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٤٥ دەستی پێکرد کاتێک دیک وایت، بەرپرسی دژە ھەواڵگری بەریتانیا لە بەرلین (و دواتر بەرپرسی MI5 و MI6 بە ڕیز)، ھیو ترێڤەر ڕۆپەری ڕاسپارد بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیدیعاکانی یەکێتیی سۆڤیەت. ئەنجامەکان گەیشت بەوەی کە ھیتلەر و براون بە خۆکوشتن لە بەرلین گیانیان لەدەستداوە، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوکرایەوە و دواتر لە ساڵی ١٩٤٧دا بە شێوەی پەرتووک بڵاوکرایەوە، ھەروەھا ترێڤەر ڕۆپەر لە ساڵی ١٩٤٦دا وتی: «ویستی داھێنانی ئەفسانە و حیکایەت لە خۆشەویستنی حەقیقەت گەورەترە».[٣][٤]
بەڵگەکان
دەستکاریبەڵگەنامە نھێنییەکانی ئێف بی ئای کۆمەڵێک ئیدیعای تێدایە کە بینینی ھیتلەر لەگەڵ ھەندێک بیردۆز دەربارەی ھەڵھاتنی لە ئەڵمانیا. لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا دەڵێت کە ناتوانرێت ئەو زانیاریانەی لەو بەڵگەنامانەدا ھاتووە کە پەیوەندییان بە ھەڵھاتن و بینینی ھیتلەرەوە ھەیە پشتڕاست بکرێتەوە.[٥]
پارچەیەک لە کەللەسەرێک کە بە فیشەک کونکرابوو، لە دەرەوەی ژێرزەمینی ھیتلەر دۆزرایەوە و لە ڕووسیا دانرا و لە مۆسکۆ پارێزرا، بۆ دەیان ساڵ باوەڕ دەکرا کە ئەم کەللەسەرە ھی ھیتلەر بێت. لە ساڵی ٢٠٠٩ نموونەی کەللەسەرەکە لە زانکۆی کۆنتێکتیکۆت لەلایەن شوێنەوارناس و پسپۆڕی ئێسک نیک بێلانتۆنی پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ کرا. پاشان ڕوون بووەوە کە نموونەکە ھی ئافرەتێکی خوار ٤٠ ساڵە.[٦]
بەڵام نە بەرپرسانی پێشووی سۆڤیەت و نە ڕووسیا ئیدیعایان نەکردووە کە کەللەسەر گرنگترین بەڵگەیە، لەبری ئەوە ئێسکی چەناگە و پردی ددانیان ھێناوەتەوە کە دۆزراونەتەوە وەک گرنگترین بەڵگە. بەڵگەکان بە پزیشکی ددانی ھیتلەر ھوگۆ بلاشکە پیشاندرا و یاریدەدەری پزیشکی ددان کات ھیوزرمان و تەکنیکاری ددان فریتز ئێختمان، ئەوانیش پشتڕاستیان کردەوە کە پاشماوەی ددانەکان ھی ھیتلەر و براونن. شایەنی باسە کە بەشێک لە کەللەسەرەکە دواتر دۆزرایەوە، بە تایبەتی لە ساڵی ١٩٤٦، کاتێک سۆڤیەتەکان دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی مانەوەی ھیتلەر.[٧][٨]
ھەڵاتن بۆ بەڕازیل
دەستکاریلە پەرتووکی ھیتلەر لە بەڕازیل: ژیان و مردن تێیدا ھاتووە کە ھیتلەر سەرەتا بۆ ئەرژەنتین، پاراگوای و پاشان بۆ بەڕازیل ھەڵاتووە و تا تەمەنی ٩٥ ساڵی (کە دەکاتە ١٩٨٤ز) لەوێدا ژیا. بەپێی گێڕانەوەی ئەم پەرتووکە، ھیتلەر بەناوی ئەدۆلف لایپزیگ لە بەڕازیل لەگەڵ کچە ھاوڕێیەکی ڕەشپێست ژیانی کردووە و بە نەخشەی گەنجینەیەک کە ئەندامانی کڵێسای ڤاتیکان پێیان دابوو لە ئەمریکای باشوور بەدوای گەنجینەدا دەگەڕا.[٩]
ھەڵاتن بۆ ئەرژەنتین
دەستکاریپەرتووکی گورگی خۆڵەمێشی: ھەڵھاتنی ئەدۆلف ھیتلەر، لە نووسینی سیمۆن دانستان و جیرارد ویلیامز، باس لەوە دەکات کە ھیتلەر و براون خۆیان نەکوشت، بەڵکو لە ڕاستیدا ھەڵاتوون بۆ ئەرژەنتین. سیناریۆی پێشنیارکراوی نووسەران بەم شێوەیە بوو:
«ژمارەیەک لە بەلەمەکانی U-Boats ھەندێک نازییان برد لەگەڵ خۆیان کە کەلوپەلی دزراویان لەگەڵدا بوو و بەرەو ئەرژەنتین ڕۆشتن، نازییەکان پاڵپشتی سەرۆکی داھاتوو «خوان پیرۆن»یان ھەبوو کە خۆی ھاوسەرەکەی بەناوی ئیڤیتا (ئیڤا پیرۆن) کە ماوەیەک پارەیان لە نازییەکانەوە وەردەگرن. ھیتلەر گەیشتە ئەرژەنتین، و لە ھاسیێندا سان ڕامۆن لە ڕۆژھەڵاتی سان کارلۆس دی باریلۆش مایەوە، پاشان ھیتلەر ڕووی لە کۆشکێکی دیزاینکراوی باڤاریا کرد لە ئینالکۆ -شوێنێکی دوور و بەزەحمەت خەڵک پێی دەگات لە بەشێکی باکووری ڕۆژاوای دەریاچەی ناھوێل ھواپی-، نزیک سنووری چیلی. لە دەورووبەری ساڵی ١٩٥٤، ئیڤا براون ھیتلەری بەجێھێشت و لەگەڵ کچەکەیان ئۆرسولا («ئۆشی») ڕوویان لە نیوکین کرد؛ ھیتلەر لە شوباتی ساڵی ١٩٦٢ کۆچی دوایی کرد».[١٠][١١]
بیردۆزی ھەڵاتنی ھیتلەر بۆ ئەرژەنتین لەلایەن بەشێک لە مێژوونووسانەوە ڕەتکرایەوە، لەنێویاندا گای واڵتەرز کە بیردۆزی دانستان و ویلیامزی بە «بێمانا» وەسف کرد و گوتی: «بیردۆزەکە ھیچ ئەسڵێکی نییە. پێدەچێت لە وەھمەکانی بیردۆزی پیلانگێڕی نزیکتر بێت؛ مەحاڵە باوەڕ بەوە بکرێت کە کەسانێکی زۆر بتوانن شتێکی لەو شێوەیە بکەن و بێدەنگ بن و دەشڵێت: «ھیچ مێژوونووسێکی جددی ناتوانێت ھیچ متمانەیەک بە چیرۆکەکە بدات».[١٢][١٣]
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو پەرتووکە مشتومڕاوییە، فیلمێکی درامایی بەڵگەنامەیی بەناوی «گورگی خۆڵەمێشی» لە ساڵی ٢٠١٤دا لەلایەن نووسەر جیرارد ویلیامزەوە بەرھەم ھێنرا، کە لیستێکی بەرفراوانی ئەو کەسانەی تێدابوو کە بانگەشەی بینینی ھیتلەریان کردبوو لە ئەرژەنتین. و فیلمەکە کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.[١٤][١٥]
لێکۆڵەرانی زنجیرەی «ڕاوکردنی ھیتلەر»ی کەناڵی مێژوو دەڵێن پێشتر بەڵگەنامەیەکی نھێنییان دۆزیوەتەوە کە چاوپێکەوتنی شایەتحاڵەکانی تێدایە و ئاماژە بەوە دەکەن کە ھیتلەر لە ئەڵمانیا ھەڵھاتووە و بە بەلەمی U-Boat چووەتە ئەمریکای باشوور. لێکۆڵەران باس لەوە دەکەن کە ئەو و نازییەکانی دیکە پلانیان بۆ پیلانی «ڕایخی چوارەم» داڕشتووە.[١٦]
بەڵگەنامەیەکی سی ئای ئەی کە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٥دا نووسراوە، تیشک دەخاتە سەر ئیدیعاکانی سەربازێکی پێشووی ئێس ئێس، فیلیپ سیترۆن، کە دەڵێت: «ئەدۆلف ھیتلەر ھێشتا لە ژیاندا بوو و لە دەوروبەری ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٥٥ لە کۆلۆمبیاوە بۆ ئەرژەنتین گەشتی کردووە». و عەلەساس خاوەن بەڵگەنامەکە وێنەیەکی لەگەڵ ھیتلەردا ھەبووە. ھەروەھا لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە کە سی ئای ئەی «لە دۆخێکدا نییە ھەڵسەنگاندن بۆ ئەم زانیاریانە بکات».[١٧]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Joachimsthaler, Anton (1999) [1995]. The Last Days of Hitler: The Legends, The Evidence, The Truth, Brockhampton Press, pp. 22, 23. (ردمک 978-1-86019-902-8)
- ^ https://web.archive.org/web/20170513132329/http://www.thedailybeast.com/hitlers-final-days-revealed-eyewitnesses-recount-the-nazis-death-in-unearthed-footage
- ^ https://web.archive.org/web/20160206231057/https://www.mi5.gov.uk/home/about-us/who-we-are/mi5-history/world-war-ii/hitlers-last-days.html
- ^ Joachimsthaler (1999) [1995]. The Last Days of Hitler: The Legends, The Evidence, The Truth, p. 28.
- ^ https://web.archive.org/web/20190511094413/https://vault.fbi.gov/adolf-hitler/adolf-hitler-part-01-of-04/view
- ^ https://web.archive.org/web/20181227102327/https://www.telegraph.co.uk/history/world-war-two/6237028/Adolf-Hitler-suicide-story-questioned-after-tests-reveal-skull-is-a-womans.html
- ^ Kershaw, Ian (2008). Hitler: A Biography, p. 958. (ردمک 978-0-393-06757-6).
- ^ Eberle, Henrik & Uhl, Matthias (2005). The Hitler Book: The Secret Dossier Prepared for Stalin from the Interrogations of Hitler's Personal Aides, p. 282. (ردمک 978-1-58648-366-1).
- ^ https://www.dailymail.co.uk/news/article-2545770/New-book-claims-THIS-picture-proves-Hitler-escaped-Berlin-bunker-died-South-America-1984-aged-95.html
- ^ https://web.archive.org/web/20190501060534/https://www.dailymail.co.uk/news/article-2478100/Theory-Adolf-Hitler-fled-Argentina-lived-age-73.html
- ^ Grey Wolf: The Escape of Adolf Hitler, 2011 Simon Dunstan & Gerrard Williams,
- ^ https://web.archive.org/web/20111018080736/http://www.dailymail.co.uk/news/article-2050137/Hitler-escape-theory-Leading-historian-says-Nazi-leader-fled-Argentina.html
- ^ https://web.archive.org/web/20191215005738/http://www.dailymail.co.uk/news/article-2545770/New-book-claims-THIS-picture-proves-Hitler-escaped-Berlin-bunker-died-South-America-1984-aged-95.htm
- ^ https://web.archive.org/web/20180706104253/https://www.sfo.gov.uk/2015/01/23/magnus-peterson-sentenced-13-years-prison/
- ^ https://web.archive.org/web/20180826121104/https://goldeneyepublishingltd.wordpress.com/2015/07/20/jailed-millionaire-fraudster-in-hitler-movie-scam/
- ^ https://web.archive.org/web/20170803173354/https://www.msn.com/en-au/news/world/cia-veteran-claims-adolf-hitler-faked-his-own-death-then-fled-to-south-america-in-submarine-via-tenerife/ar-AAlUjrp
- ^ https://web.archive.org/web/20191113213711/https://www.cia.gov/library/readingroom/docs/HITLER,%20ADOLF_0003.pdf