ھێزە ئەمنییە تایبەتەکان یان یەکەکانی ئێس ئێس یان شوتزستافێل (بە ئەڵمانی: Schutzstaffel)؛ (بە گۆکردی ئەڵمانی: [ˈʃʊtsˌʃtafl̩] SS؛ ستایل کراوە بە پیتە ڕوونییەکان: ᛋᛋ)، بە واتای وشەیی «فەوجی پاراستن» ڕێکخراوێکی نیمچە سەربازی گەورە بوو کە لەلایەن ئەدۆڵف ھیتلەر و پارتی نازی لە ئەڵمانیای نازی سەرکردایەتی دەکرا، و دواتر لە سەرانسەری ئەورووپای داگیرکراوی ئەڵمانیا لەکاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا. سەرەتا بە یەکەیەکی بچووکی پاسەوانی ناسراو بە «سال-شوتز-Saal-Schutz» (بە ئەڵمانی: «ھۆڵی ئاسایش») کە لە خۆبەخشانی پارتی نازی پێکھاتبوو بۆ دابینکردنی ئاسایش بۆ کۆبوونەوەکانی پارتەکە لە میونشن. لە ساڵی ١٩٢٥ ھاینریچ ھیملێر پەیوەندی بەو یەکەیەوە کرد کە ڕێکخرایەوە و ناوی کۆتایی لێنرا لەژێر ڕێبەرایەتی ئەودا (١٩٢٩–١٩٤٥) لە پێکھاتەیەکی بچووکی نیمچە سەربازییەوە لە سەردەمی کۆماری ڤایماردا گەشەی کرد و بوو بە یەکێک لە بەھێزترین ڕێکخراوەکانی ئەڵمانیای نازی. لە ساڵی ١٩٢٦ خرایە ژێر فەرماندەیی ئێس ئای، باڵی سەربازی پارتی نازی کە بە کەتیبەی گەردەلوول ناسراوە. لە ساڵی ١٩٢٩ تا ڕووخانی ڕژێمی نازی لە ساڵی ١٩٤٥، ئێس ئێس یەکەم دەزگای ئەمنی بوو و یەکێک لەو ئەرکانەی پێیان سپێردرابوو، چاودێریکردنی خەڵک و ئەنجامدانی کردەوەی توندوتیژی و کوشتنی ئەوەی بە تیرۆری دەوڵەت ناسراوە لە ناوخۆی ئەڵمانیا، و بەشێکی تر لە ئەورووپا کە لەژێر داگیرکاری ئەڵمانیادا بوون. لە ساڵی ١٩٣٩ بوو بە یەکەیەکی نیمچە سەربازی سەربەخۆ کە ئەرکی پۆلیسی لە ناوەڕۆکی پارتی نازیدا ئەنجام دەدا، بەڵام لە ساڵی ١٩٤٥ کارەکانی قەدەغە کرا و بە ڕێکخراوێکی تاوانکاری ھەژمار کرا بەھۆی کارەکانی لە ھۆلۆکۆستدا.

ئێس ئێس
دامەزران٤ی نیسانی ١٩٢٥
ناو بە زمانی فەرمیSS
کەسێکی دیارھێنریک ھیملەر، Reinhard Heydrich، یۆزێف مێنگلێ، Rudolf Höss
بواری کارpolitical repression، جینۆساید، جەنگ، oppression، دژە سەرهەڵدان
ناکۆکیجەنگی جیھانیی دووەم
ڕێبەرReichsführer-SS
بەڕێوەبەرJulius Schreck، Joseph Berchtold، Erhard Heiden، ھێنریک ھیملەر، Karl Hanke
House publicationDas Schwarze Korps
دروشم بە کوردیMeine Ehre heißt Treue
دروشمMeine Ehre heißt Treue
وڵاتکۆماری ڤایمەر، ئەڵمانیای نازی
ئایدۆلۆژیای سیاسینازیزم
خاوەنیOstindustrie
شوێنی بارەگاکانبەرلین، میونخ
جێگەی دەگرێتەوەQ96680094، Stoßtrupp Adolf Hitler
کۆتاییھاتن٨ی ئایاری ١٩٤٥

ئەدۆڵف ھیتلەر دەستەیەکی دروستکرد بۆ پاراستنی و ڕێکخستنی ئەو شوێنانەی کە وتارەکانی تێدا پێشکەش دەکرد و دواتر بە دەستەی پاراستنی ھۆڵەکان ناسرا. ئەم یەکەیە لە جولیۆس شریک و جۆزێف بێرختۆڵد پێکھاتبوو کە ئەندامی کەتیبەی گەردەلوول و ھەندێک لە توخمەکانی تۆپخانەی میونشن بوون. لە ساڵی ١٩٢٣ ناکۆکی ناوخۆیی لە نێوان ھێرمان ئێرھارت لە لایەک و ئێرنست ڕۆم و ئەدۆلف ھیتلەر لە لایەکی دیکەوە سەریھەڵدا، بۆیە ئەم یەکەیە ھەڵوەشایەوە و ھێزەکانی خورپە (Stroßtrupp) پێکھات کە لە ١٢ ئەندامی ئێس ئێس پێکھاتبوو. یەکەی پێکدادان ئەرکی بە پلەی یەکەم پاراستنی ھیتلەر بوو لە فەوجە ھێرشبەرەکانی پارتی نازی. جولیۆس شریک و جۆزێف بێرختۆڵد بەرپرسی تیمەکانی پێکدادان بوون کە پێکھاتبوون لە ئۆلریچ گراف، ئیمیل مۆریس، کریستیان وێبەر، جۆزێف دیتریش، ڕودۆڵف ھێس، جاکۆب گریمینگەر، ھەروەھا واڵتەر بوخ و کارل فێلەر. دوای کودەتا شکستخواردووەکەی ھیتلەر لە ساڵی ١٩٢٣ ئەم ڕێکخراوە ھەڵوەشایەوە، جولیۆس شرێک فەرمانی لە ھیتلەرەوە وەرگرت (لە ساڵی ١٩٢٥) بۆ پێکھێنانەوەی یەکەکانی پاراستنی ھۆڵەکان، ھەشت کەسی لە یەکەی پێکدادان ھەڵبژارد و بەم شێوەیە یەکەم ناوکی یەکەی ئێس ئێس پێکھێنرا، کە بە چەند ناوێکی وەک تیمی پاراستنی ھۆڵ و یەکەی ئێس ئێس ناودەھێندرا تا تیمی ھێرشبردن و لە کۆتاییدا ناونرا «یەکەی پاراستن» کە ھێرمان گۆرینگ ھەڵیبژارد، بە یەکێک لە ناوەکانی یەکەکانی فڕۆکەوانی ئەڵمانی. ئەم ڕێکخراوە بە خێرایی پەرەی سەند و ھەموو ئەڵمانیا و ھەزاران ئەندامی لەخۆگرت.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Evans 2008.